شێواز و ڕێگاکانی ڕێکلام کردن لە ئێستا و ڕابردوودا


بۆ ڕێکلام کردن کۆمپانیاکان پەنا بۆ چەندین ڕێگا دەبەن کە لە ئێستادا دابەش بووە بەسەر دوو جۆری سەرەکی.

یەکەمیان : پێی دەڵێن شێوازی کۆن.
دووەمیان:  بە شێوازی نوێ ناو دەبردرێت.

شێوازە کۆنەکە چەند جۆرێکن لەوانە ڕێکلامی تەلەڤزیۆنی، ڕایدۆ، گۆڤار و بڵاوکراوەکا ، چاپەمەنی و فلێکس و بیلبۆردی سەر شەقامەکان و تابلۆ بارزگانیەکانە.

شێوازی نوێش بە گشتی شێوازی دیجیتاڵیە.
کە لە ڕێگای سۆشیاڵ میدیا و ئامرازەکانی گەڕان و هەموو ئەو وێبسایتانەی کەوا سەردانیکەریان زۆرە.

هەردوو شێیوازەکە لە ئێستادا بەفراوانی بەکاردێن و لایەنی باشیان زۆرە.
بەڵام جیاوازیشیان یەکجار گەورەیە.
لەوانە:

  1. ـشێوازی کۆن دەرەنجامەکانی پێوانە ناکرێت. بۆ نمونە ناتوانی بزانیت کە چەند کەس ڕێکلامێکی تەلەڤیزیۆنی بینیوە، یان ژمارەی ئەو کەسانەی کەوا لاپەڕەی ڕێکلامەکەی تۆیان کردۆتەوە و خوێندویەتیانەوە.
    لەکاتێکدا لە شێوازە نوێیەکەدا ئەمە سەرەتایی ترین کارە.
  2. لە شێوازی کۆندا نرخەکان زۆر گرانن بە بەراورد بە دەرەنجامەکان. بۆ نمونە: گەر بتەوێت لە گۆڤارێکی ١٠٠٠ تیراژی لە لالەڕەیەکی سەرەکی ڕێکلام بکەیت دەبێت نزیکەی ١٠٠٠ دۆلار بدەیت. لەکاتێکدا لە ڕێگای سۆشیال میدیا بە ١ تا ٢ دۆلار ئەم کارە دەکرێت.
  3. لە شێوازە کۆنەکە ڕێکلامەکە دەستکاری ناکرد. هەر بەو شێوازەی سەرەتا دەیکەیت، هەروا دەڕوات تا کۆتایی. لەکاتێکدا گەر کامپەینێکی ڕێکلامی لە فەیسبووک یان گووگڵ و یوتیوب بکەیت، دەتوانیت چەندینجار گۆڕانکاری بەسەر ناوەڕۆکی شێوازی ڕێکلامەکەتدا بهێنیت بەگوێرەی هەڵسوکەوتی بینەرەکان.
  4. لە شێوازی کۆندا ناتوانیت دڵنیابیتەوە لەوەی کەوا دووبادە و سێبارە دەگەیتەوە بەر دیدی هەمان کەس، (لە یاسایێکی بەبازاڕکردندا دەووترێت کە دەبێت ٥ تا ٧ جار بکەویتە بەر دیدی هەمان کەس تاوەکو متمانەت پێبکات و ببێت بە كڕیارت)، بەڵام ئەم کارە لە ڕێکلامی دیجیتاڵیدا کارێکی ئاسانە و دەتوانیت دووبارە و دە بارە هەمان کڕیار بە ئامانج بگریت.

    لەگەڵ ئەم هەموو جیاوازیەش، کەچی هێشتا کەسانێکی زۆر ڕوویان لە  ڕێکلامی دیجیتاڵی نەکردووە و هێشتا شێوازە کۆنەکە بەکاردێنن و بە ملیارەها دۆلاری تێدا  خەرج دەکەن ساڵانە.

لە دوایین ئاماری businessinsider دا هاتووە لە ساڵی ٢٠١٨ نزیکەی ١٦٣ملیار دۆلار لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەمەریکاوە بۆ ڕێکلام خەرج کراوە.

 

ئەمە لەگەڵ ئەوەی جێگای داخە، هەواڵێکی دڵ خۆشکەریشە. وەک باسمان کرد ڕێکلامی دیجیتاڵی نرخەکەی زۆر هەرزانە، ئەمە لەبەر ئەوەیە کە هەموو خەڵکی ڕوویان تێ نەکردووە. بێنە پێش چاوی خۆت گەر بێت ئەو ملئارەها دۆلارە بهێنرێت و لە ڕێکلامی دئجیتاڵ خەرج بکرێت نرخەکان چۆن دەفڕن؟!
لە ئێستادە کە بە ١ تا ٢ دۆلار دەگەیتە هەزار کەس ئەمە لەبەر کەمی ململانێیە لەوێ. بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە وانامێنێت و بەرە بەرە ئەوانی تریشس دێنە سەر ئەو شێوازە نوێیە و پارەکانیان دەهێننە ئەوێ و ململانێ لەوێ دەکەن.

بۆیە دەبێت ئەو هەلەی ئێستا بقۆزینەوە و بەپارەیەکی کەم کڕیارێکی زۆر پەیدا بکەین، ئەگەرنا دوای چەند ساڵێکی تر دەبێت بۆ هەمان ژمارە کڕیار چەند قات پارە بدەین.

 

گەر بڕیارت دا کە بێت بۆ دونیای ڕێکلامکردنی دیجیتاڵی و نازانی لەکامە پلاتفۆرمەوە دەست پێ بکەیت و چۆن دەست پێبکەیت.
پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ هەر پرسیارێک و بەدڵنیایەوە تیمە شارەزاکدمان یارمەتیت دەدەن.

Tagged : / /

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *