١٠١ ڕێگا بۆ فرۆشتن كه‌ ده‌تكات به‌ فرۆشیارێكی سه‌ركه‌وتوو:بەشی دووه‌م

 هەڵوێست و خوڕه‌وشت

 

٤-فەخر بە پیشەکەتەوە بکە

نووسەر Oliver Wendell Holmes دەڵێ
هەموو بانگ کردنێک گەورەیە کاتێک بە گەورەیی شوێنت دەکەوێت.
فرۆشتن واتە پیشەی خزمەتگوزاری ، هەموو کۆمەڵگای ئێمە بنیات نراوە لەسەر فکرەی خزمەتگوزاری. ئاینە سەرەکیەکانی جیهان پێمان دەڵێن ئێمە لێرەین بۆ خزمەتی یەکتری.

بۆیه‌ تۆش پێویسته‌ بزانی كه‌وا كاره‌كه‌ی تۆش پیرزۆترینه‌كانه‌ و ده‌بێت شانازیه‌كه‌ت له‌ چاوه‌كانت ره‌نگ بده‌نه‌وه‌ و وابكات كه‌وا كڕیار هه‌ستی پێ بكات. نابێت به‌كزی و به‌شه‌رمه‌وه‌ باسی كاڵا یاخود به‌رهه‌مه‌كه‌ت بكه‌یت و بێ متمانه‌یی ببه‌خشیت به‌ كڕیار كه‌ لاوازترین خاڵه‌ له‌ كه‌سی فرۆشیار

٥-تۆ به‌رپرسی بەرامبەر سەرکەوتنەکانت

سەرکەوتوو دەبی بەگوێرەی بڕیارەکانت،گه‌ر بڕیارت دا سه‌ركه‌وتووبی و باوه‌ڕت پێی هه‌بوو، وا ده‌بیت ،له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ریكی ئه‌وانی تر بیت كه‌وا چی ده‌كه‌ن یاخود ده‌بوو چی بكه‌ن. جه‌خت له‌سه‌ركاره‌كانی خۆت بكه‌وه‌.گرینگترین خاڵه‌كانت بنوسه‌و سه‌باره‌ت به‌ خدی خۆت و خاڵی به‌هێز و لاوازت،هه‌مان شتیش سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ت و ئامانجی به‌رهه‌مه‌كه‌ت، بە تێرامان له‌ ئامانجەکان و کێشەکان و ئاستەنگەکان لە ناوەوە تا دەرەوە .ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هەموو ئاستی خۆت پێشکەش بکەیت ئەوا وا ده‌كات تۆ سەرکەوتوبیت. لەکۆتاییدا سەرنەکەوتن بڕیاری خۆمانه‌ وە سەرکەوتی هه‌مان شت، ته‌نها بیر و باوه‌ڕ له‌یه‌كیان جودا ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هه‌ر ئه‌م خاڵه‌شه‌ جیاكاری نێوان فرۆشیاری سه‌ركه‌وتوو و سه‌رنه‌كه‌وتوو..

٦-خه‌یاڵ(التخیول)ی سه‌ركه‌وتن بكه‌ و پێشبینی بكه‌

پێشبینی كردن ئامێرێکی بەهێزی سەرکەوتنە.پێشبینی كردن دلنیا کردنەوەیە لە بیرکردنەوە و هەستکردن بەوەی کە تۆ بەراستی سەرکەوتوو بویت. بۆ ئەوەی بەراستی کاریگەر بی ،بۆ پێشبینی كردن و ته‌خه‌یول كردن دەبێ هەستەکانت بەکاربهێنی ( دەستلێدان – تامکردن – گوێ لێ بوون و دیمەن ) بینینی ئەنجامەکان رابتێكی بەهێزە لەناو هۆشماندا. کاتێک رابتێكی بەهێزمان هەبوو لە هزرمان ئەوا داهاتومان وەک خۆی دروستکردوە.

بیركردنه‌وه‌كانمان ئێمه‌یان كردووه‌ به‌و كه‌سه‌ی ئێستامان، گه‌ر بیرت كرده‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت یاخود شكست دێنیت ئه‌وا بێگومان به‌ ڕاست ده‌كه‌یت.

٧-هه‌میشه‌ سەرقاڵ بە

سەرقاڵبوونێکی تۆزێک کەم باری دەروونیت بە جێگیری دەهێڵێتەوە ، وا هەست دەکەی باشتری دەربارەی خۆت و پیشە و ژیانت.

به‌ڵام ده‌بێت سه‌رقاڵه‌یه‌كت تایبه‌ت بێت به‌ بواری فرۆشتن چونكه‌ وا ده‌كات كه‌وا به‌هره‌كانت زیاتر بن و له‌هه‌مان كاتیشدا وه‌ك كه‌سێكی لێهاتوو نیشانت ده‌دات.

بیر بكه‌وه‌ ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی كاته‌كانی ڕۆژت به‌ خوێندنه‌وه‌ یاخود سه‌یركردنی ڤیدیۆ سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتن و چۆنیه‌تی فرۆشتن یانیش له‌ كرداری فرۆشتن به‌ڕێ كرد، ئه‌وا تۆ نیوه‌ی ڕێگاته‌ به‌زیاتریش بڕیوه‌.

٨-بەکارهێنانی بەرهەمەکان و خزمەتگوزاریەکانت

کاتێک تۆ خۆت بەرهەم یان خزمەتگوزاریه‌كانت بەکاردەهێنی و کرداری فرۆشتن دەکەی. سوودەکانی بە کەسێتی دەکەیت و هه‌ستێكی ڕاسته‌قینه‌ت بۆ دروست ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ و دووبارە هەستەکانت بۆ بەرهەم و خزمەتەکانت بەکاردەهێنی. باوەڕ بە کڕیارەکانت دەهێنی لەرێگەی بەڵگە و ئەو شارەزاییەی خۆت له‌كاتی به‌كارهێنان و بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانت.

 

 

٩-ڕه‌وشتت لە سەروی زانیاریەکانت بپارێزە

لەگەڵ دەست پێ کردنی شتێکی نوێ ، زۆربەی کات ڕه‌وشتمان لەسەروی کارامەییەکانمانە،واته‌ زۆر به‌ڕێزه‌وه‌ هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ خودی كاره‌كه‌ و پڕۆسه‌كه‌ و كڕیاره‌كانی ده‌كه‌ین. لەگەل بەرەو پێش چونی کارامەییە نوێکان وا دەردەکەوێ کە هەڵوێستەکانمان کەم دەبێت و كاره‌كه‌ به‌ كه‌متر سه‌یر ده‌كه‌ین و كه‌متر خۆمان به‌ كریاره‌كانه‌وه‌ ماندوو ده‌كه‌ین. پێویستە لەسەرمان کاربکەین لەسەر بنەمایەکی بەرز بەشێوەیەکی بەردەوام. وە دەتوانین دەست بە بریاردان  بکەین بۆ پاراستنی هەڵوێستەکانمان لەسەروی ئاستی کارامەییمان بەشێوەیەکی هەمیشەیی.

١٠-دەرچوون لە ناوچەی ئاسوودەیی

دەتوانین به‌سه‌ر داردا سه‌ربكه‌وین لەرێگەی دەستگرتن بە لقەکان نەک گوڵه‌كان. نابێت سه‌ره‌تا بۆ ئامانجه‌كه‌ بڕۆیت تاوه‌كو ته‌واو بیر نه‌كه‌یته‌وه‌ و پلانی ته‌واو بۆ ناسینی كه‌سه‌كه‌ كه‌ له‌گه‌ڵی داده‌نیشیت و ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌ڕۆیت دانه‌نێی و له‌كاتی گونجادودا نه‌ڕۆیت، ده‌بێت له‌ پێشووتر زیاتر له‌خۆت بكه‌یت و فشاره‌كان قبوڵ بكه‌یت و چاوه‌ڕێی ده‌ستكه‌وتی ئاسان نه‌بیت. هەروەها راهێنانی مێشکت لەسەر بیرکردنەوەی ئەرێنی واتە بڵێ (بەم شێوەیە دەتوانین بیکەین) نەک (ئەمەیە رێگر بۆیە نابێت).
نەویستن بەکەسیی وەرمەگرە
ئەگەر باوەر بە خۆت و ریکخراوەکەت و بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانت هەبێت. ئەوا بیستنی ووشەی نەخێر شکست هێنان نیە لەسەر ئاستی تاکە کەسی ، بەگوێرەی یاسای مامناوەندی هەر “نەخێر”ەک یەک هەنگاو لە ” بەڵێ ” نزیکترت دەکاتەوە.

١١-سوپاسدار بە لە کاتە گرانەکان

فرۆشتن سەرکەوتن و شکست خواردنە. ناسینەوەی شکستەکان دەرفەتێکی بایەخدارە بۆ گەشەکردن. هەر فرۆشتنێک بێگوێدانە ئەنجامەکەی سەرچاوەیە بۆ دەستکەوتەکان و زیاتر زانینە. پەسەند کردنی شکستەکان وەک تاقیکردنەوەیە بۆ هێزە ناوەکیەکەت و بەرەنگاربوونەوەیە بۆ ئەوەی سەرکەوتن ببێتە ئەزموونت.ئێمە لە کارکردن هەڵبژاردنمان هەیە و دەتوانین بڕیارێک بدەین کە بێ ورەمان نەکات و دەستهەڵنەگرین لە کاتە قورسەکان.

١٢-ئارامگر بە

نووسەر E. Joseph Cossman دەڵێ
مەزنترین هێز ئارامگرتنێکی سادەیە
کرداری فرۆشتن کاتی پێویستە. فرۆشتنی نوێ بۆ چەند جارێک لەدوای یەک گرانە . ئێمە زۆربەی جار کاتمان پێویستە بۆ روودانی شتەکان. پێویستە تێبگەین کە پێشکەوتن بە هێمنی دەکردرێت و نابێت پەرۆشیمان کەم بکاتەوە. لەراستیدا ئارام گرتن رەوشت بەرزیە. پێویستە ئەوەمان لە یاد بێت قازانج ناکەین پێش وەبەرهێنان یان ( ناتوانین دروێنە بکەین پێش رواندن ). هەروەها وەبەرهێنانی هەزار دۆلار بۆ هەر ساڵێک ئەگەر نزیکەی 8% پەرەبسەنێت ئەوا دەبێتە نیو ملیۆن دۆلار لە چل ساڵ. بە وەبەرهێنانی پارە و کات و ئارامگرتنی ئێمە دەبێتە هۆی سەرکەوتن.بیر بکەوە لە ئارامگرتنەکەت هەروەک سەرچاوەیەکی یەکسان لەگەل سەرچاوەی دیکەت. جێبەجێ کردنی بنەمای ئاوێتە بوون بۆ هەموو هەوڵەکانت تۆ قازانجێکی زۆر گەورە بەدەست دەهێنی.

١٣-زیاترینت بکە !

هیچ کەس ناتوانێت ژمارە یەک بێت ، بەڵام هەموومان دەتوانین ئەوەی لە توانامانە پێشکەشی بکەین . ئەگەر ئەوەی لە تواناتە پێشکەشی بکەیت ئەوا بە لایەنی کەمەوە تەنها کەسێک دڵ خۆش دەکەیت.

بۆیه‌ هیچ كڕیارێك به‌كه‌م مه‌گره‌. هه‌مووكڕیاره‌كان مافی ته‌واویان پێ بده‌ و كاتی ته‌واویان پێ بده‌. ته‌نها به‌ڕووخساریان بڕیار مه‌ده‌ و كڕیار له‌كۆڵ خۆت مه‌كه‌وه‌.ڕه‌نگه‌ كه‌سێك كه‌وا به‌ كڕیارت دانه‌نابێت و ببێته‌ گه‌وره‌ترین كڕیارت و كه‌سانی دیكه‌شت بۆ رابكێشیت.

به‌شی یه‌كه‌می بابه‌ته‌كه‌ لێره‌ بخوێنه‌وه‌

چاوه‌ڕوانی به‌شی سێیه‌م بن.

Tagged : / / /