٧ حەوت ڕێگا بۆ خۆپاراستن لە هاک

ڕێگای یەکەم

هەوڵ بدە زوو زوو ویندۆزەکەت ئەپدەیت بکەوە ، چونکە کاتی کەوا ویندۆزەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر ئەپدەیتێکی لەسەر بێت، ئەوا هێرشکەرەکان ڕێگای چوونە ژوورەوەی ئاسانتر دەدۆزنەوە و زیاتر شارەزان، بۆیە هەوڵدە لانی کەم مانگانە سەردانی بەشی ئەپدەیتی ویندۆزەکەت بکە و هەرچی نوێ هاتبێت دایبەزێنە بۆ ئەوەی پارێزراو بی.

ڕێگای دووەم – پاسوۆردەکانت زوو زوو بگۆڕە

زۆربەمان یەک یا دوو پاسوۆردمان هەیە بۆ چوونە ژوورەوەی هەموو هەژمارەکانی وێبسایتە جیاوازەکانی کەوا تیایاندا ئەندامین.
وا باشە بۆ هەر وێبسایتێک پاوۆردێکی تایبەت بەخۆیمان هەبێت و لیستی پاسوۆردەکان لە مۆبایل یاخود لاپتۆپەکەمان یاخود شوێنێکی ئۆنلاین هەڵبگرین بۆ ئەوەی لەبیریان نەکەین،
چونگە گەر وا نەکەین، پاسوۆردی هەر کام لە وێبسایتەکان هاک بکرێت، بە ئاسانی ئەوانی تر و ئامێری کۆمپیوتەرەکەشت هاک دەکرێت

ڕێگای سێیەم : بەکارهێنانی پڕۆگرامی ئەنتی ڤایرۆس

زۆرجار زۆربەمان گرینگیەکی ئەوتۆ نادەینە خۆپاراستن لە ڤایرۆس و پڕۆگرامێک بەکارنابەین لەسەر لاپتۆپەکانمان. یاخود جۆری ئەنتی ڤایرۆسەکەمان جۆرێکی باش نین، یانیش درەنگ درەنگ لاپتۆپەکەمان پاک دەکەینەوە لە ڤایرۆس. ئەمەش درزێکی زۆر باش دەبێت بۆ هاککەر و هێرشکەرەکان بۆ هاتنە ناو سیستەمەکەمان و هاک کردنمان

لەم بوارەش پرۆگرامەکان زۆربەیان بە پارەن، بەڵام پڕۆگرامی خۆڕایشمان هەیە کەوا باشترین دوانیان لەم لینکانەی خوارەوەن

http://download.cnet.com/Microsoft-Windows-Defender/3000-8022_4-55082.html

http://antivirus.baidu.com/en/

 

ڕێگای چوارەم : بەکارهێنانی پڕۆگرامی پارێزەر

وا باشە لەسەر کۆمپیوتەر و لاپتۆپکەکانمان پڕگرامی پارێزەر بەکاربهێنین
لەڕێگەی ئەم پڕۆگرامانەوە دەتوانین ڕێگا لە چوونە ژوورەوەی هەر هەولێکی دەرەکی بگرین، بەدەستی خۆمان ئەو داتا و زانیاریانەی خۆمان دیاری بکەین کەوا کێ و چ پرۆگرامێک بتوانێت دەستی پێیان بگات .
ئەمەش پڕۆگرامێکە بۆ فایەر وۆڵ کەوا دیواری ئاسایشی لاپتۆپەکەت بەهێزتر دەکات و پارێزراو تر دەکات.کە ئەمەی خوارەوەش لینکی پڕۆگرامێکی بەسوود و خۆڕاییە
http://www.zonealarm.com/software/free-firewall/

ڕێگای پێنجەم : خۆ پاراستن لە ڕێکلامە بێزارکەرەکانی وێبسایتەکان spyware/adware

بۆ خۆپاراستن لە ڕێکلامەکان، کەوا زۆربەی جارەکان ڤایرۆس هێنەرن لەگەڵ خۆیان ، پێویستە پڕۆگرامەکانی anti-spyware/adware بەکاربهێنرێت بۆ پاراستن و لابردنی ڕێکلامەکانی لەلاکانی وێبسایتەکان دیار دەکەوێت

 

ڕێگای شەشەم: سڕینەوەی ئیمەیلە نەناسراوەکان.

بۆ ئەوەی پارێزراوی بی لە هاکردن لەرێگای ئیمەیلەوە ڕۆژانە ‌هەڵستە بە سڕینەوەی ئەو ئیمەیلانەی کەوا سەرچاوەکانیان نەناسراوە ، چونکە گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت لەکاتی کردنەوەیان هاک بکرێیت

ڕێگای حەوتەم بۆ خۆ پاراستن لەهاک دورکەوتنەوەیە لە وێبسایتە خۆراییەکان :

پێویستە بۆ خۆپاراستنمان لە هاک،دوربکەوینەوە لە وێبسایتە نەناسراوەکا
یاخود ئەو وێبسایتانەی کەوا باسی هاک کردن دەکەن
لەهەمان کاتیشدا دوورکەوە لە کلیک کردن لەسەر لینکە نەناسراوەکان

Tagged : / /

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *