چۆن دەبیتە بزنس مانێکی سەرکەوتوو؟ بنه‌ماكانی بازرگانی سه‌ركه‌وتوو چیه‌؟

چۆن دەبیتە بزنس مانێکی سەرکەوتوو؟

هەموکەسێک لە ژیانیدا خاوەنی چەند خەونێکە بەڵام خەونی کارێکی باش و گونجاو خەونی هەموو مرۆڤەکانە، بۆیە زۆر گرنگە بۆ هەر کەسێک بزانێت چۆن ببێتە دەستی کارێکی سەرکەوتوو،

ئەمانە کۆمەڵێک پۆینتن کە یارمەتیدەرن بۆتۆ گەر ئەتەوێت ببیتە بسنس مانێکی سەرکەوتوو:

 

1-بەهێزکردنی ئاستی زانیاریی:

 

بەهێزکردنی ئاستی زانیاریی و خۆ ڕۆشنبیرکردن کارێکی زۆر گرنگە بۆ کەسێک بیەوێت ببێتە بزنسمان، زانینی زانیاریی گشتی و بوونی مێشکێکی فراوان وادەکات تێبگەیت خەڵکی چییان دەوێت و چییان لا پەسەندە، بەهێزکردنی ئاستی زانیاریش بە چەند ڕێگەیەک مرۆڤ دەتوانێت بەدەستییان بهێنێت لەوانە:

#بوونی بڕوانامەی خوێند و تەواو کردنی کۆلێج

#بەژداریکردن و ئامادەکردنی سیمینار و کۆڕو کۆبوونەوەو ۆرکشۆپەکان

# بەژداریکردنی trade school(ئەمەیەن لەو خوێندنگە کانی وڵاتە پێشکەووتووەکان ئەنجام دەدرێت کە خوێندکار ڕادەهێنرێت لەسەر ئیش و کار بەتایبەت لە کاتەکانی پاش تەواو بوونی خوێندن و کۆرسەکانی پشووی هاوینەدا)


2-ڕێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی ماڵەوە:

بۆ ئەوەی لەکارەکەت سەرکەوتوو بیت پێویستە ئەرکەکانی ماڵەوەت ڕێکبخەیت تا بتوانیت بەباشی و بە مێشکێکی فراوان و بیرێکی هۆشمەندانە بڕیاڕ لەسەر کارەکانی پیشەکەت بدەیت، هەرگیز کارو بارودۆخی ماڵەوە کارنەکاتە سەر کار و پیشەی دەرەوەت، هەروەها بە فیڕۆ نەدانی کات، لەپاش تەواو بوونی کار سێرج کردن و بەدوادا گەڕان لە یوتوب و ماڵپەڕەکانی تایبەت بەو بوارە.


3-پەرەپێدانی پەیوەندییەکان:

ئەوکەسەی بزنسمانە وەک تۆڕێکی نێتۆرکین وایە، پێویستە پەیوەندییەکان بە هێزبن لە خەڵکی و لەگەڵ بزنسمانەکانی تردا، ناسینی کەسانی گونجاو بەتوانا یارمەتیدەرە لەسەرکەوتنی کارەکەتدا،ڕەنگە پرسیارێک لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانت لەگەڵیاندا ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەو گرفت کە یەتە ڕێگات لە کارەکەتدا، هەرگیز نابێتە کەسێکی سەرکەوتووگەر پێت وابێت بە بێ پرسیارکردن سەرکەوتوو دەبیت، پێویستە هەمیشە ڕاوبۆچونی دەوروبەرەکەت وەربگریت لەسەر کارەکەت هەمیشەش باشترو نزیکتر خێزانەکەت و خانەوادەکەتە ، هەروەها گەر لە شوێنێک کاردەکەیت بەڕێوبەری کارەکەت ڕا و بۆچونەکانی وەربگرە یاخود مامۆستای وانەکانت هەمووان ئەزمونێکیان هەیە کە یارمەتیت دەرن بۆ بە دیهێنانی خەونەکەت.


4-پلاندان و ڕێکخستنەکان:

دانانی پلانەکان و ڕێکخستنیان بە پێی جیاوازییان باشترینەکان لە هێڵەکانی سەرەوە و دانانی بەرنامەکانی ڕۆژانەو کارکردن لەسەریان.


5-تەواو کردنی پرۆجێکتەکان:

کارەکان تەواوبکە و بە نیوە جێیان مەهێڵە، ناکرێت بە هۆی ئاستەنگێک کە دێتە پێشەوە کارەکە بە جێ بهێڵرێت و وازی لێ بهێنرێت چونکە هیج کارێک بە بێ گرفت نابێت


6-بەرپرسیارێتی:

ئەوکەسەی دەبێتە بزنسمان پێویستە توانای بەرپرسیارێتی هەبێت بۆ سەرجەم ئەوکارانەی کە ڕوودەدەن


7- ڕاگرتنی بالانس لە نێوان ژیان و کاردا:

گرنگی دان بە تەندروستی و لایەنە هونەری و مەعنەوییەکانی ژیان وەک پشوویێك وایە بۆ جەستەی مرۆڤ کەواتە زۆر گرنگە بتوانرێت هەمو کاتەکان تەرخان نەکرێت بۆ کار و بار و گرنگی بە سەرجەم لایەنەکانی ژیان بدرێت تاوەکو کەسی خاوەنکار هەست بە ماندوو بوون نەکات.

ئەمانەو کۆمەڵێک فاکتەری تر وەکبەکار هێنانی نێتۆرک وەک هاوڕێیەکی دڵسۆز کە بەردەوام زانیاریت پێدەبەخشێت، ڕاهێنانی قسە کردن ،گەشەدان بە و به‌هره‌یه‌ی کە لەکارکردندا هەتە، ناسینی کەسانی باش، ناسینی موشتەری و كڕیاره‌كان، بیرکردنەوەی ژیرانە پاشان ئاگادار بوون لە و بزنسەی کە بەدەستت هێناوە….

وەرگێڕاوە لە Wiki How

له‌لایه‌ن سه‌رباز سه‌لیم

Tagged : /