شکستی کۆمپانیاکان لە سەردەمی کۆڕۆنا، بزنسەکەت بپارێزە

٤ کۆمپانیای زەبەلاح بەرەو ئیفلاس بوونن بەهۆی پەتای کۆڕۆنا.

هەرگیز بیر مەکەوە جیهانی پێش #کۆڕۆنا و دوای #کۆڕۆنا وەکنیەک دەبێت، بە دەیان بزنسی گەورە لەناو چوون و بەردەوام لەناو دەچن و بە پؽچەوانەش بە دەیان بزنس لەدایک دەبن. هەردوکیشی هۆکارەکەی ئەو ڤایرۆسەیە کە بە #covid19 ناسراوە.

١- یارمەتیدانی حکومەت بۆ بزنسەکان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە شوێنی فیزیکی زۆر گرینگە لەو کاتانەدا بۆ مانەوەیان و ڕوونەدانی کارەساتی بێکاری و نەمانی هەلی کار.

٢- خۆگونجاندنی کۆمپانیاکان بۆ بارودۆخە تازە و لەناکاوەکان فاکتەرێکی سەرەکی مانەوەی بزنسەکان دەبێت.

 

 

٣- سوود وەرگرتن لەو بارودۆخە تازەیە، چاوەڕوانی گەڕانەوەی جیهانی بەر لە کۆڕۆنا بەرەو شکستێکی حەتمیت دەبات، ئەو گۆڕانکاریەی کۆڕۆنا دروستی کرد بەچەند مانگێک، جیهان پێشبینی دەکرد بە چەندین ساڵ ڕووبدات بۆیە شۆکەکە گەورە بوو بۆ کۆمەڵێک کەس، بۆ دەرهاتن لەو شۆکە هێشتا چاوەڕوانی نەمانی ئەو پەتایە دەکەن.

 

 

 

٤- ئاوێتە کردنی تەکنەلۆجیا لەگەڵ بزنسەکەت، جا هەر بزنسێک بێت بە فاکتەرێکی گرینگ دادەنرێت بۆ ڕزگارکردنی بزنسەکەت و مانەوەت لە بازاڕ، جا فەرق ناکات بزنسەکەت گەر چ جۆرێک بێت و لە هەر سێکتەرێک بؽت.

گەر تا ئێستا دژیایەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیات کردووە لەگەڵ کارەکەت، ئێستا ناچاری و مانەوەی بزنسەکەت و کارمەندەکانت لەسەر کارەکەت، زۆر گرینگترە لە ڕای تایبەتی خۆت. سەیریبئەو وێنەیە بکە بزانە ئەو کۆمۆانیا زەبەلاحانە چۆن ئیفلاسیان هێنا، خۆنتۆنلەوان گەورەتر نیت.
لەگەڵ ڕێزم.

 

ڕابەر کەریم
بەڕیوەبەری کۆمپانیای جیاساز

Tagged : /

به‌ڕێوه‌بردنی سۆشیاڵ میدیا و پۆستكردن به‌ته‌نها، به‌سه‌ بۆ ڕاكێشانی كڕیاری؟

ئایا به‌ڕێوه‌بردنی سۆشیاڵ میدیا و پۆستكردن به‌ته‌نها ، به‌سه‌ بۆ ڕاكێشانی كڕیاری؟

ئایا به‌ڕێوه‌بردنی سۆشیاڵ میدیا و پۆستكردن به‌ته‌نها ، به‌سه‌ بۆ ڕاكێشانی كڕیاری؟
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی پلاتفۆڕمه‌كانی سۆشیال میدیا و هاتنی پلاتفۆڕمی نوێ به‌به‌رده‌وامی، وای كردووه‌ كه‌ گرینگی نه‌دان به‌ سۆشیال میدیا بۆ كه‌سایه‌تی و بزنسه‌كان وه‌ك خۆكوژی لێبێ و ناوبانگ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له‌ گرینگی ئه‌و بابه‌ته‌ و كاركردن له‌سه‌ر سۆشیاڵ میدیا، كه‌چی هێشتا به‌كارهێنه‌رانی ده‌ره‌نجامێكی وه‌ها به‌دی ناكه‌ن كه‌ به‌گوێره‌ی خواست و ئه‌و كۆششه‌ بێت كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ سۆشیال میدیا. بۆچی؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا زۆربه‌ی كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ و كه‌سایه‌تیه‌كان ته‌نها گرینگی به‌ هه‌بوون ده‌ده‌ن، واته‌ ته‌نها په‌یجیان هه‌بێت و ڕۆژانه‌ پۆست بكه‌ن، هه‌ندێكیان گرینگیێكی زیاتریش به‌ ژماره‌ی پۆسته‌كان ده‌ده‌ن به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه‌وا كڕیار و ناوبانگی زیاتریان بۆ بهێنێت.

به‌ڵام ده‌بینی سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش هێشتا ده‌ره‌نجامه‌كان به‌گوێره‌ی خواست نین. بۆچی؟
چونكه‌ له‌ ئێستادا پلانی سۆشیال میدیاكان كه‌متر كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بینینی پۆسته‌كانه‌ كه‌وا پاره‌ی تێدا خه‌رج ناكرێت و بوست ناكرێ. ئه‌ی باشه‌ بووست بكه‌ین و پاره‌ له‌ پۆسته‌كانمان بده‌ین چاره‌ی ئه‌و خاڵه‌ ده‌كا؟

دیسان ده‌ڵێین نه‌خێر، هێشتا به‌س نیه‌. ئه‌ی چی بكه‌ین؟
پێویسته‌ سه‌ره‌تا بیرۆكه‌ی كاركردنمان بگۆڕین، تێڕوانینمان بۆ سۆشیال میدیا ئاوه‌ژوو بكه‌ینه‌وه‌. به‌جۆرێك سۆشیال میدیا یه‌كسان نیه‌ به‌ ماركێتینگ (به‌بازاڕكردن)، به‌ڵكو سۆشیال میدیا ته‌نها ڕێگایێكه‌ له‌ ده‌یان ڕێگای تری خۆ ناساندن به‌ جیهانی دیجیتاڵ.

سۆشیال میدیا پێویستی به‌ پلانه‌، پلانی به‌بازاڕ كردن، واته‌ ده‌بێت سه‌ره‌تا پلانێكت هه‌بێت به‌ناوی پلانی دیجیتاڵ ماركێتینگ،

Digital Marketing Plan

له‌وێدا ڕۆلی سۆشیال میدیا دیاری ده‌كرێت و یارمه‌تی ته‌واوكردنی به‌شه‌كانی تر ده‌دات و ئه‌وانیش كاری سۆشیال میدیا ئاسانتر ده‌كه‌ن.
بۆ نمونه‌: تۆ بزنسێكت هه‌یه‌ و ده‌ته‌وێت زۆرترین ڕێژه‌ی فرۆشتن ئه‌نجام بده‌یت، ده‌بێت چی بكه‌یت؟

له‌ پۆستی داهاتوودا به‌ ووردی باسی پرۆسه‌كه‌ به‌ نمونه‌ی زیندوو ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵمان بن

 

Rabar kareem- CEO

Jiasaz Company

 

Tagged :

کۆمەڵێک وێب سایتی ناوازەی mockup بۆ دیزاینی جیاواز

Tagged :

18 وێب سایت تایبەت بە وێنەکان بۆ کار ئاسانی دیزاینەران و ئەوانەی بزنسی دیزاین دەکەن

Tagged :

3  تایبەتمەندی باشترین پیاوی جیهان لە فرۆشتندا

 3  تایبەتمەندی باشترین پیاوی جیهان لە فرۆشتندا

نوێنەری فرۆشتن لە بواری فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێل لە مانگێکدا 4-6 ئۆتۆمۆبێل دەفرۆشێت، بەڵام جۆجیراد دایتوانی 6 ئۆتۆمۆبێل بفرۆشێت لە یەک رۆژدا ! وە بە درێژایی 14 ساڵ لە بواری فرۆشتن کاری کردوە، زیاتر لە 13 هەزار ئۆتۆمۆبێلی فرۆشتوە، بەپێی کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، جیرارد لە پلەی یەکەم دیت لە جیهان کە 1425 ئۆتۆمۆبێلی فرۆشتبێت لە ساڵێکدا.

 

ئەم ژمارە زۆرە وامان لێدەکات بپرسین چۆن توانی وابکات ؟!

نهێنیەکە لەلایان جیراردەوە ئاشکرا کرا لە لێدوانێک دا بۆ گۆڤاری هارڤارد وە هاروەها لە کتێبەکەی بەناوی ( چۆن هەرشتێک دەفرۆشیت بە هەر کەسێک)، پاش  خوێندنەوە و پێداچونەوەیەکی خێرا دەتوانین بڵێین نهێنی سەرکەوتنی جیرارد لە جیهانی فرۆشتن بۆ 3 هۆکار دەگەرێتەوە:

1- رازیکردنی کریار نەک پێفرۆشتنی :

جیرارد ئامانجی ئەوە نەبوو بەس ئۆتۆمۆبێلەکە بفرۆشێت و عمولەکە وەربگرێت، قازانجەکەشی تەنها ئەوە نەبو دەسکەوتەکەی خۆی وەرگرێت و واژۆیەک بکات و تەواو وەکو هەموو ئەمانی تر، نا ئەم دەیویست رەزامەندی کریارەکانیشی بەدەست بێنێت هەربۆیە بەبەردەوامی چاودێری دەکردن وە پاش هەفتەیەک لە فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێلەکە پەیوەندی پێوە دەکردن و دڵنیا دەبۆوە لە رەزامەندی خاوەنەکەی لە باشی و چاکی ئۆتۆمۆبێلەکە تاکو ئەگەر هەر کێشەیەکی هەبێت بە زوترین کات بۆی چارەسەر بکات.

هەروەها جیرارد دەیزانی کە خەڵک رقی دەبتەوە لە چاوەروانی کردن لە کاتی چاکردنەوەی ئۆتۆمۆبێلەکانیان بۆیە لەگەڵیان دەبوو بەبەردەوامی دوای لە بەشی میکانیک دەکرد چەند جارێک تاک و بەزوترین کات پشکنین بۆ ئۆتۆمۆبێلەکە بکەن ، هیچیان زیاتر لە 25 خولەکیان نەدەخایان بەرامبەر 20 دۆلار.

2- فەرمانبەران و کریارەکانی خۆشدەویست:

جیرارد دەیزانی فرۆشتن بە کەسێک کە پێشتر ئۆتۆمۆبێلی لێ کریوە ئاسانترە لە پەیداکردنی کریاری نوێ، بۆ ئەمە هەر کەسێک کە ئۆتۆمۆبێلی لە جیرارد دەکری هەڵدەستا مانگی جارێک یان نوسرواێکی بە دەستی خۆی دەنوسی بۆی دەنارد و داوای سەردانی کردن و هەواڵ پرسینی لێدەکرد یان تەنها دەینوسی خۆشمدەوێیت.

جیرارد بە هەمان شێوە فەرمانبەرەکانی خۆی خۆشدەویست مانگانە رۆژێکی دیاری کراوی دانابو بۆچونەدەرەوەی خێزانی لەگەڵ فەرمانبەرەکانی وە ساڵانە ئاهانگێکی خنجیلانەی بچوکیان سازدەکرد هەموو فەرمانبەرەکانی داوەت دەکرت بە خێزانەوە ئەمە وای دەکرد جیرارد زیاتر لەلایان خۆشەویست تر بێت بۆیە هەر کاتێک کەسێک داوای ئۆتۆمۆبێلی کردبا ئەمانیش پێشنیاری جیراردیان بۆ دەکرد.

3- پیاوێکی سادە و ساکار بوو:

زۆربەی نوێنەرەکانی فرۆشتن لە بواری فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێل جل و بەرگی فەرمی لەبەر دەکەن و بە شێوەیەکی فەرمی هەڵس و کەوت دەکەن، ئەوە پێچەوانەی ئەوەیە کە جیرارد دەیکرد، دەیزانی کە فرۆشیار دەبێت نزیک بێت لە روکەشی کریار بۆیە دایمە هەوڵی دەدات لە شێواەکانی نزیک بێت لە کریارەکانی، وەکو ئەمان دەیپۆشی وەکو ئەمان قسەی دەکرد گفتوکۆیەکی هاورێیانەی دەکرد نەوەک بەشێوازێکی فەرمی زۆر وا هەلسو کەوتی دەکرد کە وەک هاورێ وان.

هەموو ئەمانە یارمەتی جیراردیان دا کە ناو و ناوبانگێکی باش پەیدا بکات، پاش چەند سالێک وای لێهات لە جیاتی ئەوەی ئەو ئۆتۆمۆبێل بە خەڵک بفرۆشێت خەڵک چاوپێکەتنیان وەردەگرت بۆ ئەوەی فرۆشتن لەگەڵ ئەو ئەنجام بدەن.

 

بۆچی بلۆگینگ کارێکی گرنگە؟

بۆچی بلۆگینگ کارێکی گرنگە؟

زۆرترین گفتوگۆ لە نێوان خاوەن کارەکان و کەسە سەرکەوتوەکانی ناو بازرگاننی کردن لە رێگای تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هەیە ، هەمویان کۆکن لەسەر دەرئەنجامێک کە چەند خاڵێکی لە خۆ گرتوە  دەپرسن بۆچی بلۆگیگ کارێکی پێویستە بۆ کارەکەت؟

 

 

 

چەند هۆکارێک هەیە:

 

-1-

زیاد کردنی سەردانیکەران بۆ وێب سایتی تایبەت بە کارەکەت، ئەمە رێگایەکی باشە بۆ ئەوەی خەڵکی بزانن تۆ لە چ  تایپێک کار دەکەیت و ئامانج و کارەکانی کۆمپانیاکەت یاخود کارەکەت چیە، بە هاوکاری پلاتفۆرمەکانی تری سۆشیاڵ میدیا وەکو ( فەیس بووک، لینکد ئین، ئینستاگرام…هتد).

 

 

-2-

لەگەڵ زیادکردنی سەردانیکەران بۆ وێبسایتەکەت بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە دەبێتە هۆکارێک چاو پێکەوتن لەگەڵ کریاری نوێ ، پاش ئەوەی کە کەسێک دێتە ناو وێب سایتەکەت کە دەزانێت تۆ چ کارەی لەم رێگایەوە دەتوانیت پەیوەندیت پێوە بکات یان پێشنیارت بکات بۆ کەسێکی تر.

 

 

-3 –

دەتوانیت لە رێگایەوە بابەتێک بوروژێنیت کە کێشەی سەرەکی کەسێک یان کۆمپانیایەک بێت ، لە بلۆگەکەت باسی چارەسەر و رێگاکانی دەکەیت پێشنیاری چارەسەری گونجاوی بۆ دەکەیت، ئەمەش رێگایەکە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەت یان خزمەتگوزاریەکەت بە شێوازێکی نا راستەوخۆ.

 

 

-4-

دەکرێ یارمەتیت بدات بۆ زیاتر بە دەست هێنانی متمانە، ئەمیش بەهۆێ نوسینی بابەتی فێرکردن، زانیاری، هەواڵی راست… هتد، چونکە کۆمەڵێک کەس هەیە بەردەوام بەدوای زانیاری و فێربونە .

 

 

-5-

بەکارهێنانی وشەی سەرەکی و بابەتی رۆژ لە بلۆگەکانت، خەڵکانێک دەگەرێن بەدوای ئەم وشانە کە پێویستیانە زانیاریان لەسەر هەبێت ، ئەمەش دەبێتە سەرچاوەیەکی باشی دۆزینەوەی کەسانی نوێ لە گەرانەکانی وەک ( گۆگڵ، یاهوو، بینگ ).

 

 

-6-

 نوسراوە نوێیەکان وەکو سەرچاوە دەتناسێن بە خەڵکی، بۆ نمونە ئەگەر تۆ کەل و پەلی یەدەگ دەفرۆشی یان هەر بەرهەمێکی تر کاتێک بابەتێکی سەرەکی دەنوسیت لەسەر ئەم بەرهەمە بە شێوازێکی نوێ ئەوا تۆ دەبیتە سەرچاوەی زانیاری بۆ کەسانی دیکە.

 

 

copywright:

Ahmed B.Abdulahad

social media manager/ jiasaz.com

 

مەترسی کردن هەنگاوێکە بۆ سەرکەوتن:

مەترسی کردن هەنگاوێکە بۆ سەرکەوتن:

” هەر کەسێک توانای تەواوی نەبێت بۆ بەرگەگرتن لە مەترسیەکان، ناگات بە سەرکەوتن” محمەد کلای.

aliy klay

مەترسی وات لێدەکات دیار و بەرچاوتربیت لەناو خەڵکی لە کاتێک دا دەزانن کە چەند روبەروی مەترسیەکان دەبیتەوەو دەیانگریە ئەستۆی خۆت. فێری لە ئەستۆ گرتنی مەتریەکان بە جا چ مەترسی سەپێندراوی بێت کە لە ئەنجامی کارەکەت لە ناو بزنسەکەت و بازاردا توشت دەبێت یان ئەم مەترسیانەی کە بەخۆت دروستی دەکەیت بۆ نمونە وەکو نوێکردنەوەی وێبسایتەکەت بە پارەیەکی زۆر بەڵام بێ زانینی وردەکاریەکانی ناو بازار کە بزانی ئایا پێویست دەکات یاخود نا.

 

دەستاو دەستی مەترسیەکان بکە لەگەڵ کەسە بەهرەمەندەکان:

گفتوگۆ و ئاخاوتن و باسکردنی مەترسیەکان لەگەڵ کەسە گونجاوەکان وا دەکەن هەبوونی مەترسیەکان بۆت ئاسانتر بێت بە باسکردنیان بە تێپەربوونی کات،بە هەبونی ئەو کەسانە و باسکردنی مەترسەکان پاشان دەزانیت کە دەبت چی بکەیت لە پاش هەر کارێک کەدەیکەیت و چۆن و چی و کەی و کوێ وەڵامی هەموانت دەست دەکەوێت.

 

مەترسی وانەیەکە :

ئاشکرایە کە مەترسی وانەیەکە بۆت نرخی هەلەکانی دێتە پێشت بە هیچ پارەیەک ناکردرێت، گرنگی مەترسی لەوەدایە کە جارێک سەرنەکەوتی دەبێت ئامادەبیت بۆ جاری دووەم چونکە فێربون بۆ سەرکەوتنەکانت لە روبەروبونەوەی مەترسیەکان دەست پێدەکات.

 

مەترسی هەنگاوێکە بۆ سەرکەوتن:

سەرکەوتن نایەتە باوەشی هیچ کەسێک، دەبێت کاری بۆ بکەیت،دەست پێدەکەیت بە هەنگاوی یەکەم لە رێگایە درێژەکەت بۆ کارەکەت .

copywriting

Ahmed B.Abdulahad

Social Media Manager/ Jiasaz Company

 

 

شێواز و ڕێگاکانی ڕێکلام کردن لە ئێستا و ڕابردوودا


بۆ ڕێکلام کردن کۆمپانیاکان پەنا بۆ چەندین ڕێگا دەبەن کە لە ئێستادا دابەش بووە بەسەر دوو جۆری سەرەکی.

یەکەمیان : پێی دەڵێن شێوازی کۆن.
دووەمیان:  بە شێوازی نوێ ناو دەبردرێت.

شێوازە کۆنەکە چەند جۆرێکن لەوانە ڕێکلامی تەلەڤزیۆنی، ڕایدۆ، گۆڤار و بڵاوکراوەکا ، چاپەمەنی و فلێکس و بیلبۆردی سەر شەقامەکان و تابلۆ بارزگانیەکانە.

شێوازی نوێش بە گشتی شێوازی دیجیتاڵیە.
کە لە ڕێگای سۆشیاڵ میدیا و ئامرازەکانی گەڕان و هەموو ئەو وێبسایتانەی کەوا سەردانیکەریان زۆرە.

هەردوو شێیوازەکە لە ئێستادا بەفراوانی بەکاردێن و لایەنی باشیان زۆرە.
بەڵام جیاوازیشیان یەکجار گەورەیە.
لەوانە:

  1. ـشێوازی کۆن دەرەنجامەکانی پێوانە ناکرێت. بۆ نمونە ناتوانی بزانیت کە چەند کەس ڕێکلامێکی تەلەڤیزیۆنی بینیوە، یان ژمارەی ئەو کەسانەی کەوا لاپەڕەی ڕێکلامەکەی تۆیان کردۆتەوە و خوێندویەتیانەوە.
    لەکاتێکدا لە شێوازە نوێیەکەدا ئەمە سەرەتایی ترین کارە.
  2. لە شێوازی کۆندا نرخەکان زۆر گرانن بە بەراورد بە دەرەنجامەکان. بۆ نمونە: گەر بتەوێت لە گۆڤارێکی ١٠٠٠ تیراژی لە لالەڕەیەکی سەرەکی ڕێکلام بکەیت دەبێت نزیکەی ١٠٠٠ دۆلار بدەیت. لەکاتێکدا لە ڕێگای سۆشیال میدیا بە ١ تا ٢ دۆلار ئەم کارە دەکرێت.
  3. لە شێوازە کۆنەکە ڕێکلامەکە دەستکاری ناکرد. هەر بەو شێوازەی سەرەتا دەیکەیت، هەروا دەڕوات تا کۆتایی. لەکاتێکدا گەر کامپەینێکی ڕێکلامی لە فەیسبووک یان گووگڵ و یوتیوب بکەیت، دەتوانیت چەندینجار گۆڕانکاری بەسەر ناوەڕۆکی شێوازی ڕێکلامەکەتدا بهێنیت بەگوێرەی هەڵسوکەوتی بینەرەکان.
  4. لە شێوازی کۆندا ناتوانیت دڵنیابیتەوە لەوەی کەوا دووبادە و سێبارە دەگەیتەوە بەر دیدی هەمان کەس، (لە یاسایێکی بەبازاڕکردندا دەووترێت کە دەبێت ٥ تا ٧ جار بکەویتە بەر دیدی هەمان کەس تاوەکو متمانەت پێبکات و ببێت بە كڕیارت)، بەڵام ئەم کارە لە ڕێکلامی دیجیتاڵیدا کارێکی ئاسانە و دەتوانیت دووبارە و دە بارە هەمان کڕیار بە ئامانج بگریت.

    لەگەڵ ئەم هەموو جیاوازیەش، کەچی هێشتا کەسانێکی زۆر ڕوویان لە  ڕێکلامی دیجیتاڵی نەکردووە و هێشتا شێوازە کۆنەکە بەکاردێنن و بە ملیارەها دۆلاری تێدا  خەرج دەکەن ساڵانە.

لە دوایین ئاماری businessinsider دا هاتووە لە ساڵی ٢٠١٨ نزیکەی ١٦٣ملیار دۆلار لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەمەریکاوە بۆ ڕێکلام خەرج کراوە.

 

ئەمە لەگەڵ ئەوەی جێگای داخە، هەواڵێکی دڵ خۆشکەریشە. وەک باسمان کرد ڕێکلامی دیجیتاڵی نرخەکەی زۆر هەرزانە، ئەمە لەبەر ئەوەیە کە هەموو خەڵکی ڕوویان تێ نەکردووە. بێنە پێش چاوی خۆت گەر بێت ئەو ملئارەها دۆلارە بهێنرێت و لە ڕێکلامی دئجیتاڵ خەرج بکرێت نرخەکان چۆن دەفڕن؟!
لە ئێستادە کە بە ١ تا ٢ دۆلار دەگەیتە هەزار کەس ئەمە لەبەر کەمی ململانێیە لەوێ. بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە وانامێنێت و بەرە بەرە ئەوانی تریشس دێنە سەر ئەو شێوازە نوێیە و پارەکانیان دەهێننە ئەوێ و ململانێ لەوێ دەکەن.

بۆیە دەبێت ئەو هەلەی ئێستا بقۆزینەوە و بەپارەیەکی کەم کڕیارێکی زۆر پەیدا بکەین، ئەگەرنا دوای چەند ساڵێکی تر دەبێت بۆ هەمان ژمارە کڕیار چەند قات پارە بدەین.

 

گەر بڕیارت دا کە بێت بۆ دونیای ڕێکلامکردنی دیجیتاڵی و نازانی لەکامە پلاتفۆرمەوە دەست پێ بکەیت و چۆن دەست پێبکەیت.
پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ هەر پرسیارێک و بەدڵنیایەوە تیمە شارەزاکدمان یارمەتیت دەدەن.

Tagged : / /

چۆن وەڵامی پرسیاری (ئەم پێنوسەم پێ بفرۆشە) دەدەیەوە:

چۆن وەڵامی پرسیاری

(ئەم پێنوسەم پێ بفرۆشە)

دەدەیەوە:

زۆر جار ڕوبەروی ئەم پرسیارە دەبینەوە لە ژیانی کارکردنماندا یان لە کاتی چوون بۆ چاو پێکەوتن بۆ کاری فرۆشتن، هەموو جار وەڵامەکانی گوێمان لێ دەبێت وەڵامێکی گونجاو و لۆژیکی نیە، بۆیە لێرەدا پێشنیاری (٤) ڕێگا دەکەین بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە.

 

 

هەنگاوی یەکەم: پرسیار بکە کە کێ کاری پێدەکات:

زانیاری بەدەست بێنە ئەم کەسەی پێنوسەکەی پێ دەفرۆشیت کێیە و کاری چیە ، و چۆن بەرهەمەکەت بەکار دێنن؟ ئەگەر هاتو لە بەرێوەبردن بوون مانای ئەوەیە کە ئەم جۆرە کەسانە دەسەڵاتی واژۆکردنیان هەیە کاری زۆریان بە پێنوسێک دەبێت بۆ واژوو کردن، کەواتە ئەمە یارمەتیت دەدات بۆ بە دەست هێنانی زانیاری لەسەر باکگراوندی کریار  بۆ فرۆشتنی زۆرترین ژمارەی پێنوسەکانت.

 

هەنگاوی دووەم: دان نان بە گرنگی کارەکەیان و رێگە بدەن باسی کارەکەیان بکەن:

بەرهەمەکەی خۆت ببەستەوە بە گرنگی کارەکەی، بگەرێ بە دوای گرنگی بەرهەمەکەت بۆ ئەوەی بڵێی کە بۆ بەرهەمەکەت گرنگە. ئەم جۆرە کەسانە نایانەوێت کاتی خۆیان بە فیرۆ بدەن بە گەران بە دوای قەلەمێک بۆ واژۆکردن بە پێنوسێک کە لەگەڵیان بگونجێت.

خاڵێکی گرنگی پێنوسەکەت بەرچاوبخە( گەورە بکە)، بیبەسەتەوە بە واژوو کردنێکی سەرکەوتوانە بۆ تەندەرێکی گەورە بۆ نمونە ئەگەر ئەم کەسانە واژوو لەسەر گرێبەستە گەورەکان دەکەن بێگومان دەبێت پێنوسەکە رەنگی شین بێت بۆ جیاوازی کردن لە نێوان ئۆرگیناڵ و کۆپی گرێبەستەکە.

 

هەنگاوی سێیەم:فرۆشتنی پێویستی هەبوونی پێنوسەکە:

لە هەنگاوی پێشتر باسی گرنگی پێنوسەکەمان کردن، لەم هەنگاوە باسی پێویستی هەبوونی ئەم پێنوسە دەخەینە ڕوو ، دەست بکە بە فرۆشتنی پێویستی کە دەبێت ئەم پێنوسەت هەبێت. چیڕۆکێکی سەرکەوتن بگێرەوە باس لە کەسێک بکات چۆن سەرکەوتنی بە دەست هێناوە لە واژۆکردنی گرێبەستێک تەنها بە نوکە قەلەمێک وای لێبکە هەست بەو سەرکەوتنە بکات.

 

هەنگاوی چوارەم:دوبارە پێنوسەکەی پێبدە و کۆتای  بە دانیشتنەکە بێنە:

لەهەنگاوی دووەمەوە دەبێت توشی شۆکی بکەیت پێی بڵێی ئێستا کاتی گەڕانەوەیە بۆ سەر کار و واژۆکردنی گرێبەستە گەورەکانە، ئەگەر وتی بەیانی رۆژی لە دایک بوونی کەسێکیتی و تا ئێستا دیاری بۆ نەکریوە پێی بڵێ ئێستا دەتوانێت بە دەست و خەی خۆی نامەیەک بنوسێت و بیبات بۆی.

 

 

 

Copywrite: Ahmed B.Abdulahad

Social Media Manager/Jiasaz Company

3 ڕێگا بۆ نوسینی سوودی بەرهەمەکەت، نەوەکو تایبەتمەندی:

3 ڕێگا بۆ نوسینی سوودی بەرهەمەکەت، نەوەکو تایبەتمەندی:

 

 

زۆر جاران خاوەن کارەکەت داوای نوسینێکت لێدەکات بۆ بەرهەمەکەی تاک و فرۆشی زیاد بکات لە بازار و بەکەمترین کات بیانفرۆشێت، تۆش لێرەدا دەبێ بزانیت بەکەمترین هەڵە لە نوسینەکەت دڵی کریار و خاوەن کارەکەت رازی بکەیت.

زۆربەی ئەوانەی کاری مارکێتینگ دەکەن ڕوو بە ڕووی ئەم هەڵەیە دەبنەوە لە نوسینی تایبەتمەندی و سوودی بەرهەمەکانیان، بۆیە لێرەدا باسی چارەسەری ئەم  گرفتە دەکەین بە 3 رێگا:

1- لیستێک درووست بکە بۆ ئەو کێشانەی خەڵکەکە کە هەیانە:

 

لێرەدا خەڵک لەگەڵ تۆ بەدوای چارەسەی ئەو ئازارە دەگەرێت کە هەیانە لە نەبوونی ئەم پێداویستیەی ئێستای تۆ کە لەبەر دەستتە دتەوەێت بیانفرۆشیت هەموو ئەم خاڵانە بنوسەوە کە دەکرێ خەڵک پێویستیان بێت.

 

2- چارەسەر:

 چارەسەر بنووسە ئەگەر کەسیک ئەم بەرهەمی لێت کڕی چ شتێکی بۆ چارەسەر دەکات، دەست بنێ بەسەر برینەکە و چارەسەرەکانی بنووسە.

 

3- سوودەکانی ئەم بەرهەمەکەت:

لێرەدا سودە گەوەرە و بچوکەکانی ناو بەرهەمەکەت بنووسە جا لە فەیس بووک، ئینستا گرام، وێب سایت … هتد لە هەر شوێنێک بێت، تەنها یەک سود مەنوسە لە کاتێک دا بەهەمەکەت چەند سودێکی هەیە دەتوانی ناونیشانی سودەکان بنوسیت بە کورتی و لە خوار ناونیشانەکە بە پوختی ئاماژە بە تەواوی بدەیت.

 

 

Copywriting

Ahmed B.Abdulahad

Social Media Manager/Jiasaz Company