شکستی کۆمپانیاکان لە سەردەمی کۆڕۆنا، بزنسەکەت بپارێزە

٤ کۆمپانیای زەبەلاح بەرەو ئیفلاس بوونن بەهۆی پەتای کۆڕۆنا.

هەرگیز بیر مەکەوە جیهانی پێش #کۆڕۆنا و دوای #کۆڕۆنا وەکنیەک دەبێت، بە دەیان بزنسی گەورە لەناو چوون و بەردەوام لەناو دەچن و بە پؽچەوانەش بە دەیان بزنس لەدایک دەبن. هەردوکیشی هۆکارەکەی ئەو ڤایرۆسەیە کە بە #covid19 ناسراوە.

١- یارمەتیدانی حکومەت بۆ بزنسەکان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە شوێنی فیزیکی زۆر گرینگە لەو کاتانەدا بۆ مانەوەیان و ڕوونەدانی کارەساتی بێکاری و نەمانی هەلی کار.

٢- خۆگونجاندنی کۆمپانیاکان بۆ بارودۆخە تازە و لەناکاوەکان فاکتەرێکی سەرەکی مانەوەی بزنسەکان دەبێت.

 

 

٣- سوود وەرگرتن لەو بارودۆخە تازەیە، چاوەڕوانی گەڕانەوەی جیهانی بەر لە کۆڕۆنا بەرەو شکستێکی حەتمیت دەبات، ئەو گۆڕانکاریەی کۆڕۆنا دروستی کرد بەچەند مانگێک، جیهان پێشبینی دەکرد بە چەندین ساڵ ڕووبدات بۆیە شۆکەکە گەورە بوو بۆ کۆمەڵێک کەس، بۆ دەرهاتن لەو شۆکە هێشتا چاوەڕوانی نەمانی ئەو پەتایە دەکەن.

 

 

 

٤- ئاوێتە کردنی تەکنەلۆجیا لەگەڵ بزنسەکەت، جا هەر بزنسێک بێت بە فاکتەرێکی گرینگ دادەنرێت بۆ ڕزگارکردنی بزنسەکەت و مانەوەت لە بازاڕ، جا فەرق ناکات بزنسەکەت گەر چ جۆرێک بێت و لە هەر سێکتەرێک بؽت.

گەر تا ئێستا دژیایەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیات کردووە لەگەڵ کارەکەت، ئێستا ناچاری و مانەوەی بزنسەکەت و کارمەندەکانت لەسەر کارەکەت، زۆر گرینگترە لە ڕای تایبەتی خۆت. سەیریبئەو وێنەیە بکە بزانە ئەو کۆمۆانیا زەبەلاحانە چۆن ئیفلاسیان هێنا، خۆنتۆنلەوان گەورەتر نیت.
لەگەڵ ڕێزم.

 

ڕابەر کەریم
بەڕیوەبەری کۆمپانیای جیاساز

Tagged : /

کۆمەڵێک وێب سایتی ناوازەی mockup بۆ دیزاینی جیاواز

Tagged :

18 وێب سایت تایبەت بە وێنەکان بۆ کار ئاسانی دیزاینەران و ئەوانەی بزنسی دیزاین دەکەن

Tagged :

3  تایبەتمەندی باشترین پیاوی جیهان لە فرۆشتندا

 3  تایبەتمەندی باشترین پیاوی جیهان لە فرۆشتندا

نوێنەری فرۆشتن لە بواری فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێل لە مانگێکدا 4-6 ئۆتۆمۆبێل دەفرۆشێت، بەڵام جۆجیراد دایتوانی 6 ئۆتۆمۆبێل بفرۆشێت لە یەک رۆژدا ! وە بە درێژایی 14 ساڵ لە بواری فرۆشتن کاری کردوە، زیاتر لە 13 هەزار ئۆتۆمۆبێلی فرۆشتوە، بەپێی کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، جیرارد لە پلەی یەکەم دیت لە جیهان کە 1425 ئۆتۆمۆبێلی فرۆشتبێت لە ساڵێکدا.

 

ئەم ژمارە زۆرە وامان لێدەکات بپرسین چۆن توانی وابکات ؟!

نهێنیەکە لەلایان جیراردەوە ئاشکرا کرا لە لێدوانێک دا بۆ گۆڤاری هارڤارد وە هاروەها لە کتێبەکەی بەناوی ( چۆن هەرشتێک دەفرۆشیت بە هەر کەسێک)، پاش  خوێندنەوە و پێداچونەوەیەکی خێرا دەتوانین بڵێین نهێنی سەرکەوتنی جیرارد لە جیهانی فرۆشتن بۆ 3 هۆکار دەگەرێتەوە:

1- رازیکردنی کریار نەک پێفرۆشتنی :

جیرارد ئامانجی ئەوە نەبوو بەس ئۆتۆمۆبێلەکە بفرۆشێت و عمولەکە وەربگرێت، قازانجەکەشی تەنها ئەوە نەبو دەسکەوتەکەی خۆی وەرگرێت و واژۆیەک بکات و تەواو وەکو هەموو ئەمانی تر، نا ئەم دەیویست رەزامەندی کریارەکانیشی بەدەست بێنێت هەربۆیە بەبەردەوامی چاودێری دەکردن وە پاش هەفتەیەک لە فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێلەکە پەیوەندی پێوە دەکردن و دڵنیا دەبۆوە لە رەزامەندی خاوەنەکەی لە باشی و چاکی ئۆتۆمۆبێلەکە تاکو ئەگەر هەر کێشەیەکی هەبێت بە زوترین کات بۆی چارەسەر بکات.

هەروەها جیرارد دەیزانی کە خەڵک رقی دەبتەوە لە چاوەروانی کردن لە کاتی چاکردنەوەی ئۆتۆمۆبێلەکانیان بۆیە لەگەڵیان دەبوو بەبەردەوامی دوای لە بەشی میکانیک دەکرد چەند جارێک تاک و بەزوترین کات پشکنین بۆ ئۆتۆمۆبێلەکە بکەن ، هیچیان زیاتر لە 25 خولەکیان نەدەخایان بەرامبەر 20 دۆلار.

2- فەرمانبەران و کریارەکانی خۆشدەویست:

جیرارد دەیزانی فرۆشتن بە کەسێک کە پێشتر ئۆتۆمۆبێلی لێ کریوە ئاسانترە لە پەیداکردنی کریاری نوێ، بۆ ئەمە هەر کەسێک کە ئۆتۆمۆبێلی لە جیرارد دەکری هەڵدەستا مانگی جارێک یان نوسرواێکی بە دەستی خۆی دەنوسی بۆی دەنارد و داوای سەردانی کردن و هەواڵ پرسینی لێدەکرد یان تەنها دەینوسی خۆشمدەوێیت.

جیرارد بە هەمان شێوە فەرمانبەرەکانی خۆی خۆشدەویست مانگانە رۆژێکی دیاری کراوی دانابو بۆچونەدەرەوەی خێزانی لەگەڵ فەرمانبەرەکانی وە ساڵانە ئاهانگێکی خنجیلانەی بچوکیان سازدەکرد هەموو فەرمانبەرەکانی داوەت دەکرت بە خێزانەوە ئەمە وای دەکرد جیرارد زیاتر لەلایان خۆشەویست تر بێت بۆیە هەر کاتێک کەسێک داوای ئۆتۆمۆبێلی کردبا ئەمانیش پێشنیاری جیراردیان بۆ دەکرد.

3- پیاوێکی سادە و ساکار بوو:

زۆربەی نوێنەرەکانی فرۆشتن لە بواری فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێل جل و بەرگی فەرمی لەبەر دەکەن و بە شێوەیەکی فەرمی هەڵس و کەوت دەکەن، ئەوە پێچەوانەی ئەوەیە کە جیرارد دەیکرد، دەیزانی کە فرۆشیار دەبێت نزیک بێت لە روکەشی کریار بۆیە دایمە هەوڵی دەدات لە شێواەکانی نزیک بێت لە کریارەکانی، وەکو ئەمان دەیپۆشی وەکو ئەمان قسەی دەکرد گفتوکۆیەکی هاورێیانەی دەکرد نەوەک بەشێوازێکی فەرمی زۆر وا هەلسو کەوتی دەکرد کە وەک هاورێ وان.

هەموو ئەمانە یارمەتی جیراردیان دا کە ناو و ناوبانگێکی باش پەیدا بکات، پاش چەند سالێک وای لێهات لە جیاتی ئەوەی ئەو ئۆتۆمۆبێل بە خەڵک بفرۆشێت خەڵک چاوپێکەتنیان وەردەگرت بۆ ئەوەی فرۆشتن لەگەڵ ئەو ئەنجام بدەن.

 

بۆچی بلۆگینگ کارێکی گرنگە؟

بۆچی بلۆگینگ کارێکی گرنگە؟

زۆرترین گفتوگۆ لە نێوان خاوەن کارەکان و کەسە سەرکەوتوەکانی ناو بازرگاننی کردن لە رێگای تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هەیە ، هەمویان کۆکن لەسەر دەرئەنجامێک کە چەند خاڵێکی لە خۆ گرتوە  دەپرسن بۆچی بلۆگیگ کارێکی پێویستە بۆ کارەکەت؟

 

 

 

چەند هۆکارێک هەیە:

 

-1-

زیاد کردنی سەردانیکەران بۆ وێب سایتی تایبەت بە کارەکەت، ئەمە رێگایەکی باشە بۆ ئەوەی خەڵکی بزانن تۆ لە چ  تایپێک کار دەکەیت و ئامانج و کارەکانی کۆمپانیاکەت یاخود کارەکەت چیە، بە هاوکاری پلاتفۆرمەکانی تری سۆشیاڵ میدیا وەکو ( فەیس بووک، لینکد ئین، ئینستاگرام…هتد).

 

 

-2-

لەگەڵ زیادکردنی سەردانیکەران بۆ وێبسایتەکەت بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە دەبێتە هۆکارێک چاو پێکەوتن لەگەڵ کریاری نوێ ، پاش ئەوەی کە کەسێک دێتە ناو وێب سایتەکەت کە دەزانێت تۆ چ کارەی لەم رێگایەوە دەتوانیت پەیوەندیت پێوە بکات یان پێشنیارت بکات بۆ کەسێکی تر.

 

 

-3 –

دەتوانیت لە رێگایەوە بابەتێک بوروژێنیت کە کێشەی سەرەکی کەسێک یان کۆمپانیایەک بێت ، لە بلۆگەکەت باسی چارەسەر و رێگاکانی دەکەیت پێشنیاری چارەسەری گونجاوی بۆ دەکەیت، ئەمەش رێگایەکە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەت یان خزمەتگوزاریەکەت بە شێوازێکی نا راستەوخۆ.

 

 

-4-

دەکرێ یارمەتیت بدات بۆ زیاتر بە دەست هێنانی متمانە، ئەمیش بەهۆێ نوسینی بابەتی فێرکردن، زانیاری، هەواڵی راست… هتد، چونکە کۆمەڵێک کەس هەیە بەردەوام بەدوای زانیاری و فێربونە .

 

 

-5-

بەکارهێنانی وشەی سەرەکی و بابەتی رۆژ لە بلۆگەکانت، خەڵکانێک دەگەرێن بەدوای ئەم وشانە کە پێویستیانە زانیاریان لەسەر هەبێت ، ئەمەش دەبێتە سەرچاوەیەکی باشی دۆزینەوەی کەسانی نوێ لە گەرانەکانی وەک ( گۆگڵ، یاهوو، بینگ ).

 

 

-6-

 نوسراوە نوێیەکان وەکو سەرچاوە دەتناسێن بە خەڵکی، بۆ نمونە ئەگەر تۆ کەل و پەلی یەدەگ دەفرۆشی یان هەر بەرهەمێکی تر کاتێک بابەتێکی سەرەکی دەنوسیت لەسەر ئەم بەرهەمە بە شێوازێکی نوێ ئەوا تۆ دەبیتە سەرچاوەی زانیاری بۆ کەسانی دیکە.

 

 

copywright:

Ahmed B.Abdulahad

social media manager/ jiasaz.com

 

مەترسی کردن هەنگاوێکە بۆ سەرکەوتن:

مەترسی کردن هەنگاوێکە بۆ سەرکەوتن:

” هەر کەسێک توانای تەواوی نەبێت بۆ بەرگەگرتن لە مەترسیەکان، ناگات بە سەرکەوتن” محمەد کلای.

aliy klay

مەترسی وات لێدەکات دیار و بەرچاوتربیت لەناو خەڵکی لە کاتێک دا دەزانن کە چەند روبەروی مەترسیەکان دەبیتەوەو دەیانگریە ئەستۆی خۆت. فێری لە ئەستۆ گرتنی مەتریەکان بە جا چ مەترسی سەپێندراوی بێت کە لە ئەنجامی کارەکەت لە ناو بزنسەکەت و بازاردا توشت دەبێت یان ئەم مەترسیانەی کە بەخۆت دروستی دەکەیت بۆ نمونە وەکو نوێکردنەوەی وێبسایتەکەت بە پارەیەکی زۆر بەڵام بێ زانینی وردەکاریەکانی ناو بازار کە بزانی ئایا پێویست دەکات یاخود نا.

 

دەستاو دەستی مەترسیەکان بکە لەگەڵ کەسە بەهرەمەندەکان:

گفتوگۆ و ئاخاوتن و باسکردنی مەترسیەکان لەگەڵ کەسە گونجاوەکان وا دەکەن هەبوونی مەترسیەکان بۆت ئاسانتر بێت بە باسکردنیان بە تێپەربوونی کات،بە هەبونی ئەو کەسانە و باسکردنی مەترسەکان پاشان دەزانیت کە دەبت چی بکەیت لە پاش هەر کارێک کەدەیکەیت و چۆن و چی و کەی و کوێ وەڵامی هەموانت دەست دەکەوێت.

 

مەترسی وانەیەکە :

ئاشکرایە کە مەترسی وانەیەکە بۆت نرخی هەلەکانی دێتە پێشت بە هیچ پارەیەک ناکردرێت، گرنگی مەترسی لەوەدایە کە جارێک سەرنەکەوتی دەبێت ئامادەبیت بۆ جاری دووەم چونکە فێربون بۆ سەرکەوتنەکانت لە روبەروبونەوەی مەترسیەکان دەست پێدەکات.

 

مەترسی هەنگاوێکە بۆ سەرکەوتن:

سەرکەوتن نایەتە باوەشی هیچ کەسێک، دەبێت کاری بۆ بکەیت،دەست پێدەکەیت بە هەنگاوی یەکەم لە رێگایە درێژەکەت بۆ کارەکەت .

copywriting

Ahmed B.Abdulahad

Social Media Manager/ Jiasaz Company

 

 

3 ڕێگا بۆ نوسینی سوودی بەرهەمەکەت، نەوەکو تایبەتمەندی:

3 ڕێگا بۆ نوسینی سوودی بەرهەمەکەت، نەوەکو تایبەتمەندی:

 

 

زۆر جاران خاوەن کارەکەت داوای نوسینێکت لێدەکات بۆ بەرهەمەکەی تاک و فرۆشی زیاد بکات لە بازار و بەکەمترین کات بیانفرۆشێت، تۆش لێرەدا دەبێ بزانیت بەکەمترین هەڵە لە نوسینەکەت دڵی کریار و خاوەن کارەکەت رازی بکەیت.

زۆربەی ئەوانەی کاری مارکێتینگ دەکەن ڕوو بە ڕووی ئەم هەڵەیە دەبنەوە لە نوسینی تایبەتمەندی و سوودی بەرهەمەکانیان، بۆیە لێرەدا باسی چارەسەری ئەم  گرفتە دەکەین بە 3 رێگا:

1- لیستێک درووست بکە بۆ ئەو کێشانەی خەڵکەکە کە هەیانە:

 

لێرەدا خەڵک لەگەڵ تۆ بەدوای چارەسەی ئەو ئازارە دەگەرێت کە هەیانە لە نەبوونی ئەم پێداویستیەی ئێستای تۆ کە لەبەر دەستتە دتەوەێت بیانفرۆشیت هەموو ئەم خاڵانە بنوسەوە کە دەکرێ خەڵک پێویستیان بێت.

 

2- چارەسەر:

 چارەسەر بنووسە ئەگەر کەسیک ئەم بەرهەمی لێت کڕی چ شتێکی بۆ چارەسەر دەکات، دەست بنێ بەسەر برینەکە و چارەسەرەکانی بنووسە.

 

3- سوودەکانی ئەم بەرهەمەکەت:

لێرەدا سودە گەوەرە و بچوکەکانی ناو بەرهەمەکەت بنووسە جا لە فەیس بووک، ئینستا گرام، وێب سایت … هتد لە هەر شوێنێک بێت، تەنها یەک سود مەنوسە لە کاتێک دا بەهەمەکەت چەند سودێکی هەیە دەتوانی ناونیشانی سودەکان بنوسیت بە کورتی و لە خوار ناونیشانەکە بە پوختی ئاماژە بە تەواوی بدەیت.

 

 

Copywriting

Ahmed B.Abdulahad

Social Media Manager/Jiasaz Company

بۆچی هەبونی بزنسه‌كه‌ت لەسەر ئینته‌رنێت گرنگە؟

بۆچی ده‌بێت وێبسایتی تایبه‌ت بزنسكه‌تت هه‌بێت؟

وای لێهاتوە هەبوونت لە سەر ئینتەر نێت کارێکی گرنگ بێت جا چ کۆمپانیایەکی گەورەت هەبێت یاخوود بچووک، به‌جۆرێك كه‌ وه‌ك هه‌بوونت له‌سه‌ر زه‌وی و گرتنی ئۆفیس، وێبسایتیش هه‌مان گرینگی هه‌بێت.

بەکارهێنەران بەدواتدا دەگەرێن بۆ بەدەست هێنانی زانیاری لە سەر کار و پیشەکەت و گه‌وره‌بوونی کۆمپانیاکەت. وه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مڕۆ بڕیاری كڕینه‌كانیان له‌ڕێگای گه‌ڕانه‌ ئۆنڵاینه‌كانه‌وه‌ ده‌ده‌ن و له‌وێوه‌ بڕیار ده‌ده‌ن كار له‌گه‌ڵ ك بكه‌ن.

بۆیە ئەگەر وێب سایتێکی تایبەت بەخۆتت نەبێت ئەوا لەبازاری ئەمرۆ و ڕكابه‌ره‌كانت دوردەکەویەوە، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە چونکە لە ٪56 بەکارهێنەران باوەرت پێناکەن ئەگەر وێب سایتت نەبێت.

٪98 دەڵێن فەیسبوک شوێن گرەوەی وێب سایت نیە، بۆیه‌ دەبێ ویبسایتت هەبێت،

به‌ڵكو ده‌بێت فه‌یسبووك و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌خزمه‌تی هێنانی سه‌ردانكه‌ربن بۆ وێبسایته‌كه‌ت، كه‌ دواتر له‌وێوه‌ ببن به‌ كڕیار

٪58 زۆرێك له‌ خاوەن كاره‌كان ئاماژە بەوە دەکەن دەڵێن کلیلی سەرکەوتنی کارەکانیان جاهەر کارێک بێت هەبوونی ویب سایتە.

٪60 لە بەکارهێنەران بیتاقەت دەبن کاتێک وەب سایتەکەت بە باشی کارناکەت لەسەر مۆبایل، بۆیه‌ ده‌بێت باش ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵه‌ بكه‌یت.
٪88 لە کەسانی خاوەن کار و کەسایەتیە گەورەکانی بازاری کارکردن باوەریان بەو کۆممێنتانە هەیە کە بۆت دەنوسرێت لەلایان خەلکەوە.

ئایا دەزانی بۆچی گرنگە ؟:

1 – گەیشتن بە کۆمەڵە خەڵکێکی زۆر.
2- بەدەست هێنانی باوەری خەڵک.
3- بەبازارکردنی کەل و پەلەکان بە ماندوبونێکی کەمتر.
4- دروستکردنی کۆمەڵگایەک بۆ براندەکەت.

Tagged : /

كاری سه‌ربه‌خۆ بنیات بنێم یاخود وه‌ك فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێم؟ كامیان باشتره‌

كاری سه‌ربه‌خۆ بنیات بنێم یاخود وه‌ك فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێم؟ كامیان باشتره‌؟

ئه‌م پرسیاره‌ی كه‌ كه‌م كه‌س هه‌یه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی بزانێت.

تۆش كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌خوێنیته‌وه‌ كه‌واته‌ یه‌كێك له‌م بیركردنه‌وانه‌ به‌ مێشكی تۆدا هاتووه‌

كاری سه‌ربه‌خۆی خۆمم ده‌بێت له‌به‌ر دوو هۆكار

١-هه‌ندێكمان بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا خۆشه‌ كارێكی سه‌ربه‌خۆی خۆمانمان هه‌بێت به‌ خه‌ونی ئه‌وه‌ی كه‌ی ویستمان بڕۆنه‌ ده‌وام و كه‌ی حه‌زمان نه‌كرد له‌ماڵ و له‌ژێر جێگاكه‌مان تاوه‌كو نیوه‌ڕۆ بخه‌وین، یانیش ساڵانه‌ چه‌ند جارێك گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بكه‌ین و ته‌نها به‌ ڕێگای ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێته‌وه‌ كاره‌كانی خۆمان به‌ڕێوه‌به‌رین.

خه‌ونێكی خۆشه‌ وانیه‌؟

٢-یانیش هه‌مانه‌ له‌ ڕقی ئه‌وه‌ی كاتێك بیر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ببین به‌ فه‌رمانبه‌ر و ڕۆژانه‌ كاتژمێر ٨ی به‌یانی تاوه‌كو ٥ی ئێواره‌ له‌سه‌ر كار بین و بۆ كه‌سێكی تر كار بكه‌ین، شتێكی ناخۆشه‌ و وه‌ك كۆیلایه‌تی وایه‌ و بیر ده‌كه‌یته‌وه‌ كه‌وا هه‌رچه‌نده‌ كار بكه‌یت، هه‌ر بۆ قازانجی كه‌سێكی تر كار ده‌كه‌یت و قازانجه‌كه‌ی ده‌ڕواته‌ گیرفانی ئه‌وان، تۆش ته‌نها مووچه‌ دیاری كراوه‌كه‌ی خۆتت هه‌یه‌.

یه‌كێك له‌م دووانه‌ بیانو و پاڵنه‌رمان ده‌بێت بۆ هه‌وڵدان بۆ كاری سه‌ربه‌خۆ

 

فه‌رمانبه‌ری باشتره‌ بۆ من ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆكار

١-جیاواز له‌وانه‌ش هه‌ندێكمان بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ر بوون شیاوتره‌ بۆمان، ئه‌ویش به‌ چه‌ند بیانوێك كه‌ ده‌ڵێین: كاری سه‌ربه‌خۆ ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و سیاسی و هونه‌رمه‌ند و یاریزانه‌كانه‌ و قۆرخ كراوه‌، گله‌یی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه‌وا له‌م ووڵاته‌ كه‌س ناتوانێت كارێك دابمه‌زرێنێت گه‌ر سه‌ر به‌ فلان و فلان نه‌بێت و بازاڕ ئازاد نیه‌.

به‌مه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ به‌مێشكمان دادێت، به‌رزتربوونه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تیێتی له‌گه‌ڵ زیادبوونی موچه‌كه‌مانه‌.

٢-جگه‌ له‌مانه‌ش هه‌ندێكی تر به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌وا كاری سه‌ربه‌خۆ سه‌رئێشه‌ی زۆره‌، مه‌ترسی زۆره‌، وڕه‌نگه‌ مانگێك پاره‌ت نه‌بێت و مانگێك هه‌تبێت كه‌ ئه‌مه‌ش خودی خۆی مه‌ترسیه‌ و ده‌رچونه‌ له‌ناوه‌چه‌ی سه‌لامه‌تی دارایی.

له‌هه‌مان كاتدا بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاری سه‌ربه‌خۆ پاره‌ی پێویسته‌، ئه‌میش كه‌س نیه‌ ده‌ستی بگرێت و سه‌پۆرتی بێت بۆیه‌ ناتوانێت له‌ناوچه‌ی سه‌لامه‌تی دارایی خۆی ده‌ربچێت و هه‌نگاوی تر بهاوێژێت كه‌ ڕه‌نگه‌ داهاتووی خۆی و خێزان و منداڵه‌كانیشی بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

بۆیه‌ فه‌رمانبه‌ری هه‌ڵده‌بژێرێت.

 

تۆ ئێستا ده‌زانیت كه‌وا خودی خۆت له‌كامیانیت.

 

ئێمه‌ په‌سه‌ندی هیچ كام له‌م بیرۆكانه‌ ناكه‌ین و هه‌ردووكیان ڕاست و هه‌ڵه‌ی تێدایه‌

له‌ بلۆگێكی تر درێژه‌ به‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌ده‌ین و ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو بارودۆخ ده‌ده‌ین كه‌ به‌پێی كه‌سه‌كه‌ ده‌گۆڕێت.

به‌هیوای سه‌ركه‌وتن

 

ڕابه‌ر كه‌ریم

دامه‌زرێنه‌ری كۆمانیای جیاساز

ئه‌ندازیاری پڕۆگرامسازی

 

 

Tagged : / /

٦ هۆكار بۆ هۆكاری شكستهێنانی پڕۆژه‌ی نوێ وریابه‌ به‌ر له‌ ده‌ستكردن به‌ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك

به‌پێی یه‌كێتی پڕۆژه‌ی بچوك له‌ سه‌دا ٣٠% ئه‌و پڕۆژه‌ بچوكانه‌ی كه‌ ده‌یبینین، شكست دێنن له‌ ساڵانی سه‌ره‌تای كاركردنیان،

وه‌ له‌ سه‌دا ٥٠%،له‌ ٥ ساڵی یه‌كه‌م، وه‌ زیاتر له‌ سه‌دا ٦٦% له‌ پڕۆژه‌ تازه‌كان، تووشی شكست و له‌ناوچوون ده‌بنه‌وه‌ له‌ ١٠ ساڵی یه‌كه‌میان.

ته‌نها له‌ سه‌دا ٢٥% له‌مانه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بن بۆماوه‌ی ١٥ ساڵ یان زیاتر.

 

پێویست به‌وه‌ ناكات تۆ بترسی له‌ شكست، ئه‌گه‌ر بیرت له‌ كار و پڕۆژه‌یه‌ك كردۆته‌وه‌، هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته‌ بزانی، ته‌نها هۆكاری سه‌ركه‌وتن و شكست خواردنه‌كه‌یه‌.

زۆرێك له‌ پڕۆژه‌كان به‌هۆی لاسایی یاخود خه‌ونێك دروست ده‌بن، خاوه‌نه‌كانیان به‌ حه‌ماسه‌تێكی زۆره‌وه‌ و به‌ په‌له‌ په‌ل ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ پڕۆژه‌كانیان، چه‌ند لایه‌نێكیان بیر ده‌چێت كه‌ بیری لێبكه‌نه‌وه‌، ئه‌وانیش كڕۆكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتن یاخود شكستن.

ده‌توانیت له‌م بابه‌ته‌ش بیرۆكه‌ی كار و پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌خۆتت وه‌ربگریت

له‌م ٦ خاڵه‌ سه‌ره‌كی ترین خاڵه‌كان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌ كۆمه‌ڵگای خۆماندا باوترینن.

 

١-ده‌ست پێكردنی پڕۆژه‌ ، به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌بوونی بازاڕ:

به‌ڵێ، ئه‌وه‌ هۆكاری یه‌كه‌م و گرینگترینیانه‌ له‌ بازاڕ كردن، زۆربه‌ی خاوه‌ن پڕۆژه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ن له‌وه‌ی كه‌ ئایا بازاڕ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كاڵایه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ، ته‌نها له‌ترسی ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌وه‌ك بیرۆكه‌ی كاره‌كه‌یان بدزرێت، له‌كه‌س ناپرسن، ئه‌مه‌ش تاوه‌كو كاتی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه‌، هیچ به‌ كه‌س ناڵێن، ئه‌مه‌ش به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ واقیع دروست ده‌كات له‌كاتی چوونه‌ ناو بازاڕ به‌وه‌ی كه‌ ده‌بینیت هیچ خواستێك له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایه‌ نیه‌ كه‌ تۆ هێناوته‌.

له‌یه‌ك باردا ده‌توانیت ئه‌وه‌ بكه‌یت، ئه‌ویش پێویستی بۆ بازاڕ دروست بكه‌یت، بۆ ئه‌و كاڵایه‌ی تۆ هه‌ته‌، له‌هه‌مان كاتدا ڕۆشنبیری كڕیاریش به‌رز بكه‌یته‌وه‌، ئینجا دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ست به‌ فرۆشتن بكه‌یت، كه‌ ئه‌مه‌ش كارێكه‌ به‌ كه‌مترین كه‌س ده‌كرێت، مه‌گه‌ر شاره‌زایێكی ماركێتینگ و به‌بازاڕكردن كارت له‌گه‌ڵ بكات.

 

٢-كێشه‌ی پلانی جێبه‌جێكردن:

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری و ئاسانی به‌ده‌ستگه‌یشتنی له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ ، ئاسانه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، ده‌توانێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردن و بنیاتینانی و توێژینه‌وه‌یه‌كی وورد بۆ كاره‌كانی.

وه‌كو ده‌زانین ئه‌م زانیاریانه‌ یارمه‌تی ده‌رن بۆ دانانی پلان بۆ پڕۆژه‌كه‌ت، به‌ڵام ترسه‌كه‌ له‌وه‌ نیه‌ كه‌ پلانی جێبه‌جێكردنت نه‌بێت بۆ ساڵێك یان دوو ساڵ، ترسه‌كه‌ له‌ ناڕێكی پلانه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌یه‌ ، ئه‌ویش له‌  واقیعی نه‌بوونی ئامانجه‌كان، نه‌بوونی پلانی ته‌واو بۆ هه‌موو سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان، وه‌رنه‌گرتنی كاتی ته‌واو بۆ پلان دانان و په‌له‌ كردن لێی، هه‌روه‌ها له‌ بڕیاردان ده‌رباره‌ی كات و شوێنی گونجاو بۆ ده‌ست كردن و جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه‌.

پلانی باش یارمه‌تیت ده‌دات له‌ ئامانجی ڕوون و دیاری كراو، له‌كاتی دیاری كراو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ زانینی تێچووی پڕۆژه‌كه‌ به‌ درێژایی كاتی كاركردنت.

 

٣-نه‌مانی پاره‌ی ته‌رخانكراو:

یه‌كێك له‌ ناخۆشترین حاله‌ته‌كان كه‌ توشی پڕۆژه‌ تازه‌كان دێت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنن له‌ بازاڕه‌ تازه‌كه‌یان، دوای ساڵێك كار كردن، ڕه‌نگه‌ توشی شۆكی نه‌مانی پاڵپشتی دارایی ببن یاخود ئه‌و بودجه‌ی كه‌ ته‌رخانیان كردووه‌ نامێنێت.

چ سوودێكی هه‌یه‌ گه‌ر خاوه‌نی ڕۆز ڕۆیسێكی دوا مۆدێل بیت و پاره‌ی به‌نزین تێكردنت نه‌بێت، بزنسه‌كه‌ی تۆش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌، ده‌بێت بایی ئه‌وه‌نده‌ بودجه‌ت بۆی ته‌رخان كردبێت كه‌ زیاتر له‌ ساڵێك به‌رگه‌ بگرێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر داهات و قازانجیشی كه‌م بوو له‌م ساڵه‌دا.

 

٤-هه‌ڵبژاردنی شوێنێكی نه‌گونجاو بۆ كاره‌كه‌ت:

ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ت له‌و جۆرانه‌یه‌ كه‌ پێویستی به‌ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ردانیكه‌ر هه‌یه‌ ڕۆژانه‌، وه‌ك چێشتخانه‌ ، سوپه‌رماركێت، كافتریا یان هه‌ر كارێكی هاوشێوه‌، هه‌ڵبژاردنی شوێن ده‌بێت زۆر زیره‌كانه‌ و له‌سه‌ر خۆیی بكرێت، چونكه‌ ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بێت له‌ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌ت.

ڕۆژانه‌ چه‌ندان خواردنگه‌ و شیرینی و دوكان و پڕۆژه‌ ده‌بینین، كه‌ ته‌نها دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ كردنه‌وه‌یان داده‌خرێن و ده‌بینین لافیته‌یه‌ك له‌سه‌ری دراوه‌ بۆكرێ یاخود بۆ فرۆشتنه‌؟ دڵنیام ڕۆژانه‌ به‌رچاوت كه‌وتووه‌.

تۆ ناكرێت دوكانێكی شیرینی گه‌وره‌، له‌ناو شوێنێكی پیشه‌سازی بكه‌یته‌وه‌.

به‌ڵام ده‌كرێت دوكانێك بۆ فرۆشتنی كه‌ل و په‌لی سه‌لامه‌تی كرێكار و خاوه‌ن كاره‌كان بكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنت له‌كاره‌كه‌ زیاتر ده‌كات.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ بۆ هه‌ندێك پڕۆژه‌ ، شوێنی پڕۆژه‌كه‌ له‌ ئۆنلاین و له‌سه‌ر ئینته‌رنێت زۆر گرینگتره‌ له‌ شوێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌ك پڕۆژه‌كانی فێركردن و خولی ئۆنلاین، یاخود كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی، هۆتێله‌كان كه‌ زۆرێك له‌ كڕیاره‌كان له‌ ئینته‌رنێتدا به‌دوایان ده‌گه‌ڕێن و لێیان ده‌كڕن.

 

٥-ده‌ستگرتن به‌ پلانی خاڵی یه‌كه‌م و نه‌گۆڕینی به‌درێژایی كات:

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌وا جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌ی كه‌ داتناوه‌ زۆر گرینگه‌ و ده‌بێت وه‌هاش سه‌یر بكرێت، به‌ڵام گرینگتر نیه‌ له‌و واقیعه‌ی تێیدایت. چونكه‌ زۆرجار واقیعی بازاڕ یاخود كڕیاره‌كانت گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت، یاخود هه‌لی كاركردنت له‌ بازاڕێكی تر و جۆره‌ كڕیارێكی تر زیاتربێت،بۆیه‌ ده‌بێت نه‌رمی نواندن هه‌بێت له‌ گونجانی پلان له‌گه‌ڵ واقیعی ڕۆژگار.

ڕه‌نگه‌ زۆرجار دوای ماوه‌یه‌ك چه‌ند كاڵایێكیت لابده‌یت و چیتر كاریان له‌سه‌ر نه‌كه‌یت، گرینگی زیاتر به‌و كاڵایانه‌ بده‌یت كه‌ زۆرترین داواكاری له‌سه‌ره‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كڕیار بۆ كاڵا نه‌فرۆشراوه‌كانت بدۆزیته‌وه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ پلانه‌كه‌تدا نووسراوه‌ ده‌بێت ١٠٠ دانه‌ی لێ بفرۆشیت.

ئه‌وكاته‌ بۆخۆت بقۆزه‌وه‌ بۆ بره‌ودان به‌ كاڵا باوه‌كانت.

 

٦-په‌له‌ كردن له‌ فراوان كردن و گه‌وره‌كردنی كاره‌كه‌ت:

سه‌ره‌تا سه‌ركه‌وتن، دواتر فراوان كردن.

یاسایێكی زۆر ساده‌ هه‌یه‌، ١-دروست كردنی پڕۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو —>٢-سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه‌ —->٣-فراوان كردنی پڕۆژه‌كه‌.

تۆ ناتوانی له‌ خاڵی یه‌كه‌مه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ بڕۆیت بۆ خاڵی سێیه‌م.

هه‌تا ڕاسته‌وخۆ دوای سه‌ركه‌وتنی تازه‌ش، نابێت ده‌ست به‌ فراوان بوون بكه‌یت، ده‌بێت سه‌ره‌تا بزانیت چۆن شوێنی خۆت له‌ بازاڕه‌كه‌ جێگیر ده‌كه‌یت و هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ ڕه‌چاو بكه‌یت كه‌وا پارێزگاری له‌ مانه‌وه‌ت ده‌كه‌ن به‌ سه‌ركه‌وتوویی.

دواتر پلان دابنێ و هه‌مان خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه‌ دووباره‌ بكه‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی لقی دووه‌م و فراوانتر كردنی كاره‌كه‌ت. گه‌ر وانه‌بێت، ناوبانگ و كوالیتی كاره‌كه‌ت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت، به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی پێشتریش كردوته‌ له‌ناوی ده‌به‌یت.

یه‌كێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی كۆمپانیای ستاربه‌كس دوای ئه‌وه‌ی زۆرترین لقی له‌م كۆمپانیایه‌ كرده‌وه‌ و ناوبانگێكی گه‌وره‌ی بۆ دروست كرد و له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كان زۆرترین به‌رهه‌میش له‌ قاوه‌ و جۆره‌كانی فرۆشت، به‌ڵام ده‌ركرا، ده‌زانن بۆچی؟

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قازانجی كۆمپانیا زۆر كه‌می كرد، به‌چی ده‌چێت كه‌ تۆ زۆرترین لقت هه‌بێت و خه‌رجیه‌كانت له‌ ئاسمان بن و داهات و قازانجت له‌ژێر زه‌وی.

بۆیه‌ فراوان بوونێكی هاوسه‌نگ، ده‌بێت قازانجیشی له‌گه‌ڵ بێت.

 

به‌هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ پڕۆژه‌ نوێكانتان

ڕابه‌ر كه‌ریم به‌كر

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای جیاساز بۆ خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری ته‌كنه‌لۆجی

 

Tagged : / / /