به‌ڕێوه‌بردنی سۆشیاڵ میدیا و پۆستكردن به‌ته‌نها، به‌سه‌ بۆ ڕاكێشانی كڕیاری؟

ئایا به‌ڕێوه‌بردنی سۆشیاڵ میدیا و پۆستكردن به‌ته‌نها ، به‌سه‌ بۆ ڕاكێشانی كڕیاری؟

ئایا به‌ڕێوه‌بردنی سۆشیاڵ میدیا و پۆستكردن به‌ته‌نها ، به‌سه‌ بۆ ڕاكێشانی كڕیاری؟
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی پلاتفۆڕمه‌كانی سۆشیال میدیا و هاتنی پلاتفۆڕمی نوێ به‌به‌رده‌وامی، وای كردووه‌ كه‌ گرینگی نه‌دان به‌ سۆشیال میدیا بۆ كه‌سایه‌تی و بزنسه‌كان وه‌ك خۆكوژی لێبێ و ناوبانگ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له‌ گرینگی ئه‌و بابه‌ته‌ و كاركردن له‌سه‌ر سۆشیاڵ میدیا، كه‌چی هێشتا به‌كارهێنه‌رانی ده‌ره‌نجامێكی وه‌ها به‌دی ناكه‌ن كه‌ به‌گوێره‌ی خواست و ئه‌و كۆششه‌ بێت كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ سۆشیال میدیا. بۆچی؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا زۆربه‌ی كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ و كه‌سایه‌تیه‌كان ته‌نها گرینگی به‌ هه‌بوون ده‌ده‌ن، واته‌ ته‌نها په‌یجیان هه‌بێت و ڕۆژانه‌ پۆست بكه‌ن، هه‌ندێكیان گرینگیێكی زیاتریش به‌ ژماره‌ی پۆسته‌كان ده‌ده‌ن به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه‌وا كڕیار و ناوبانگی زیاتریان بۆ بهێنێت.

به‌ڵام ده‌بینی سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش هێشتا ده‌ره‌نجامه‌كان به‌گوێره‌ی خواست نین. بۆچی؟
چونكه‌ له‌ ئێستادا پلانی سۆشیال میدیاكان كه‌متر كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بینینی پۆسته‌كانه‌ كه‌وا پاره‌ی تێدا خه‌رج ناكرێت و بوست ناكرێ. ئه‌ی باشه‌ بووست بكه‌ین و پاره‌ له‌ پۆسته‌كانمان بده‌ین چاره‌ی ئه‌و خاڵه‌ ده‌كا؟

دیسان ده‌ڵێین نه‌خێر، هێشتا به‌س نیه‌. ئه‌ی چی بكه‌ین؟
پێویسته‌ سه‌ره‌تا بیرۆكه‌ی كاركردنمان بگۆڕین، تێڕوانینمان بۆ سۆشیال میدیا ئاوه‌ژوو بكه‌ینه‌وه‌. به‌جۆرێك سۆشیال میدیا یه‌كسان نیه‌ به‌ ماركێتینگ (به‌بازاڕكردن)، به‌ڵكو سۆشیال میدیا ته‌نها ڕێگایێكه‌ له‌ ده‌یان ڕێگای تری خۆ ناساندن به‌ جیهانی دیجیتاڵ.

سۆشیال میدیا پێویستی به‌ پلانه‌، پلانی به‌بازاڕ كردن، واته‌ ده‌بێت سه‌ره‌تا پلانێكت هه‌بێت به‌ناوی پلانی دیجیتاڵ ماركێتینگ،

Digital Marketing Plan

له‌وێدا ڕۆلی سۆشیال میدیا دیاری ده‌كرێت و یارمه‌تی ته‌واوكردنی به‌شه‌كانی تر ده‌دات و ئه‌وانیش كاری سۆشیال میدیا ئاسانتر ده‌كه‌ن.
بۆ نمونه‌: تۆ بزنسێكت هه‌یه‌ و ده‌ته‌وێت زۆرترین ڕێژه‌ی فرۆشتن ئه‌نجام بده‌یت، ده‌بێت چی بكه‌یت؟

له‌ پۆستی داهاتوودا به‌ ووردی باسی پرۆسه‌كه‌ به‌ نمونه‌ی زیندوو ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵمان بن

 

Rabar kareem- CEO

Jiasaz Company

 

Tagged :

شێواز و ڕێگاکانی ڕێکلام کردن لە ئێستا و ڕابردوودا


بۆ ڕێکلام کردن کۆمپانیاکان پەنا بۆ چەندین ڕێگا دەبەن کە لە ئێستادا دابەش بووە بەسەر دوو جۆری سەرەکی.

یەکەمیان : پێی دەڵێن شێوازی کۆن.
دووەمیان:  بە شێوازی نوێ ناو دەبردرێت.

شێوازە کۆنەکە چەند جۆرێکن لەوانە ڕێکلامی تەلەڤزیۆنی، ڕایدۆ، گۆڤار و بڵاوکراوەکا ، چاپەمەنی و فلێکس و بیلبۆردی سەر شەقامەکان و تابلۆ بارزگانیەکانە.

شێوازی نوێش بە گشتی شێوازی دیجیتاڵیە.
کە لە ڕێگای سۆشیاڵ میدیا و ئامرازەکانی گەڕان و هەموو ئەو وێبسایتانەی کەوا سەردانیکەریان زۆرە.

هەردوو شێیوازەکە لە ئێستادا بەفراوانی بەکاردێن و لایەنی باشیان زۆرە.
بەڵام جیاوازیشیان یەکجار گەورەیە.
لەوانە:

  1. ـشێوازی کۆن دەرەنجامەکانی پێوانە ناکرێت. بۆ نمونە ناتوانی بزانیت کە چەند کەس ڕێکلامێکی تەلەڤیزیۆنی بینیوە، یان ژمارەی ئەو کەسانەی کەوا لاپەڕەی ڕێکلامەکەی تۆیان کردۆتەوە و خوێندویەتیانەوە.
    لەکاتێکدا لە شێوازە نوێیەکەدا ئەمە سەرەتایی ترین کارە.
  2. لە شێوازی کۆندا نرخەکان زۆر گرانن بە بەراورد بە دەرەنجامەکان. بۆ نمونە: گەر بتەوێت لە گۆڤارێکی ١٠٠٠ تیراژی لە لالەڕەیەکی سەرەکی ڕێکلام بکەیت دەبێت نزیکەی ١٠٠٠ دۆلار بدەیت. لەکاتێکدا لە ڕێگای سۆشیال میدیا بە ١ تا ٢ دۆلار ئەم کارە دەکرێت.
  3. لە شێوازە کۆنەکە ڕێکلامەکە دەستکاری ناکرد. هەر بەو شێوازەی سەرەتا دەیکەیت، هەروا دەڕوات تا کۆتایی. لەکاتێکدا گەر کامپەینێکی ڕێکلامی لە فەیسبووک یان گووگڵ و یوتیوب بکەیت، دەتوانیت چەندینجار گۆڕانکاری بەسەر ناوەڕۆکی شێوازی ڕێکلامەکەتدا بهێنیت بەگوێرەی هەڵسوکەوتی بینەرەکان.
  4. لە شێوازی کۆندا ناتوانیت دڵنیابیتەوە لەوەی کەوا دووبادە و سێبارە دەگەیتەوە بەر دیدی هەمان کەس، (لە یاسایێکی بەبازاڕکردندا دەووترێت کە دەبێت ٥ تا ٧ جار بکەویتە بەر دیدی هەمان کەس تاوەکو متمانەت پێبکات و ببێت بە كڕیارت)، بەڵام ئەم کارە لە ڕێکلامی دیجیتاڵیدا کارێکی ئاسانە و دەتوانیت دووبارە و دە بارە هەمان کڕیار بە ئامانج بگریت.

    لەگەڵ ئەم هەموو جیاوازیەش، کەچی هێشتا کەسانێکی زۆر ڕوویان لە  ڕێکلامی دیجیتاڵی نەکردووە و هێشتا شێوازە کۆنەکە بەکاردێنن و بە ملیارەها دۆلاری تێدا  خەرج دەکەن ساڵانە.

لە دوایین ئاماری businessinsider دا هاتووە لە ساڵی ٢٠١٨ نزیکەی ١٦٣ملیار دۆلار لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەمەریکاوە بۆ ڕێکلام خەرج کراوە.

 

ئەمە لەگەڵ ئەوەی جێگای داخە، هەواڵێکی دڵ خۆشکەریشە. وەک باسمان کرد ڕێکلامی دیجیتاڵی نرخەکەی زۆر هەرزانە، ئەمە لەبەر ئەوەیە کە هەموو خەڵکی ڕوویان تێ نەکردووە. بێنە پێش چاوی خۆت گەر بێت ئەو ملئارەها دۆلارە بهێنرێت و لە ڕێکلامی دئجیتاڵ خەرج بکرێت نرخەکان چۆن دەفڕن؟!
لە ئێستادە کە بە ١ تا ٢ دۆلار دەگەیتە هەزار کەس ئەمە لەبەر کەمی ململانێیە لەوێ. بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە وانامێنێت و بەرە بەرە ئەوانی تریشس دێنە سەر ئەو شێوازە نوێیە و پارەکانیان دەهێننە ئەوێ و ململانێ لەوێ دەکەن.

بۆیە دەبێت ئەو هەلەی ئێستا بقۆزینەوە و بەپارەیەکی کەم کڕیارێکی زۆر پەیدا بکەین، ئەگەرنا دوای چەند ساڵێکی تر دەبێت بۆ هەمان ژمارە کڕیار چەند قات پارە بدەین.

 

گەر بڕیارت دا کە بێت بۆ دونیای ڕێکلامکردنی دیجیتاڵی و نازانی لەکامە پلاتفۆرمەوە دەست پێ بکەیت و چۆن دەست پێبکەیت.
پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ هەر پرسیارێک و بەدڵنیایەوە تیمە شارەزاکدمان یارمەتیت دەدەن.

Tagged : / /

جۆرو شێوازەکانی نوسینی ناونیشان بۆ کارەکەت

جۆرو شێوازەکانی نوسینی ناونیشان بۆ کارەکەت

جۆرەکانی ناونیشان:

١- ناونیشان بۆ فرۆشتن.

٢- ناونیشان بۆ براندینگ.

٣- ناونیشان بۆ چارەسەرکردنی کێشە.

٤- ناونیشان بۆ فرۆشتنی سێرڤس.

٥- ناونیشان بۆ زانیاری پێدان.

شێوازەکانی نوسینی ناونیشان:

 

١- ناونیشان بە پێی شێوازی کارەکەت:

 بۆ نمونە کارەکت پێویستی بە ( کریار، داهات، رکابەری ….. هتد) هەریەکێک لەمانە هەبێت زیاتر جەخت دەکەیە سەر ئەم خاڵە.

 

٢- دەست بەسەر داگرتنی هەستەکان:

 واتا بەکار هێنانی ئەم وشانەی کە کاری گەریان دەبێت لەسەر هەستەکانی کەسی بەرامبەر کە رێکلامی بۆ دەکەیت.

 

٣- وشە بەهێزەکان:

 بریتیە لەم وشانەی کە گۆرانکاری دەکەن لەسەر ژیانی رۆژانەی تاکەکان جا لە هەر بوارێک دابێت بۆیە لێرەش ئەم وشانە ئامادەیە کە دەکرێت بۆ نوسینی ناو نیشانەکەت سودی لێوەرگریت.

هەوڵدان گەراندنەوەی داهات تۆ
هەلی کارکردن دلنیای ئەنجام
ئاسانترین نوێ تەندروستی
خۆشویستن یەکەمین گرەنتی
بەراورد ئێستا دۆزینەوە
بێهاوتا فریی خۆشویستن
پێشکەوتن زۆربوون سەلمێندراو

 

٤- بەکارهێنانی یاسای بنەرەتیەکانی ناونیشان نوسین:

 بە کارهێنان و جەختکردنە سەر ئەم یاسایانە کە پێویستە هەموو ئەم کەسانەی کا ناونیشان دەنوسن زانیاریان لەسەر هەبێت کلیک لەم لینکە بکە بۆ بینینی یاساکان.

٤٧ یاسا لە یاساکانی نوسینی ناونیشان :

 

٥- باش – باشتر – باشترین :

 نوسینی ناونیشان هەموو خەڵک دەزانێت بەڵام ئەوەی تۆ جیاکاتەوە ئەوەیە کە لەسەر ئەوە گرنتی بدەیت کە باش دەگۆریت بۆ باشتر، باشتر دەگۆریت بۆ باشترین بۆیە دەبێت ناونیشانەکەت بە شێوازێک بنوسیت کە کەسەکە هەست بکات بە دڵنیایەوە بۆ باشتر هەنگاو دەنێ.

 

copyright

Ahmed B.Abdulahad

Social Media Manager / Jiasaz Company

٤٧ یاسا لە یاساکانی نوسینی ناونیشان :

٤٧ یاسا لە یاساکانی نوسینی ناونیشان :

1- زیاتر لە ٢٥ ناونیشان بنوسە بۆ هەر کارێک.

2- گرنگی بە جارەسەر بدە نەوەک هەواڵ.

3- پێشنیاری باشترین رێگا بکە بۆ کردنی کارێک.

4- ئامۆژگاریاان پێشکەش بکە بۆ کردنی کارێک.

5- بەڵگەیەکی بەهێزیان پیشان بدە بۆ داواکاریەکانیان.

6- بڵاوکردنەوەی ئەزمونت لە کارەکەت.

7- ناونیشانەکەت رەنگ بداتەوە لە باسکردنەکەت.

8- دانانی ژمارە لە ناو ناونیشان.

9-دروستکردنی پرسیاری کراوەو پرسیاری داخراو.

10- بەرچاوخستنی شتێک شایەنی گرنگی پێدان بێت.

11- باسی کێشەکە بکە.

12- دانانی ژمارەی گۆراو ( ژمارەی ئێستا لەگەڵ ژمارەی گۆراوی پاش کارەکە).

13- جەماوەرەکەت بناسە.

14- وەکو جەماوەرەکەت بیر بکەوە.

15- لە هەمان بواری کارەکەت ناونیشان بنوسە.

16- لە ناو ناونیشانەکەت بەلانی کەم ٪70 کێشەکە چارەسەر بکات.

17- باڵانسێک لە نێوان وشەکان رابگرە.

18- رێگایەکی ئیجابی باش هەڵبژێرە تاکو سەرکەوتەبی بەسەر عەتف و هێز.

19- هەوڵبدە سلبیاتەکان زاڵ بکە بەسەر ترس و گومانەکان.

20- دوربکەوە لەقسەی گاڵتە ئامێز.

21-پێویستیەکی خێرا پربکەوە ( وابنوسە کە ئەوە بۆ ماوەیەکی کاتیە).

22- لە ٦ وشە زیاتر نەبێت.

23- دورکەوەرەوە لە وشەی شاراوە.

24- لە ٪60 وشەکان گەورەبن کە خەڵک حەزی لێیە.

25- قەبارەی ناونیشانەکە گەورەتر بێت لە نوسینی ناوەوە.

26- هەڵبژاردنی رەنگی گونجاو بۆ راکێشانی سەرنجیان).

27- نوسینی ناونیشان با بۆ کەسە گەورەکان بێت.

28- بەشیوازێک بێت گەرانی لە گۆگڵ بە ئاسانی بدۆزرێتەوە.

29- بە جۆرێک بینوسە ئەگەر خۆت بیت چۆن و برلب’ەداوی چیدا دەگەرێیت.

30- هەوڵبدە ئەم وشانە بەکار بێنی کە لە گۆگڵ زۆر بەدوای دا دەگەرێن.

31- لە دوای ئەم وشانەدا بگەرێ کە لە بواری کارەکەی تۆن.

32- گرنگی بەرونی ناونیشان بدە.

33- بەکارهێنانی ( تۆ ) بۆ مخاتەبەکردنی کەسەکان.

34- بەڵێن بدە بەچارەسەر کردنی کێشەکان.

35- یارمەتی خوێنەر بدە کە داهاتوی باشتر دەبێت .

36- سادەبێت نەوەک و ئاڵۆزی پێوە دیار بێت ناونیشانەکەت.

37- هیچ رەگەز پەرستیەکی تێدا نەبێت.

38- تایبەت بێت بە یەک کار.

39- خۆت بە دوربگرە لە بکەری نادیار.

40- وشەکانی ناو ناونیشانەکە لە باسکردنەکە ئاماژەی پێدرابێت.

41- رکابەرەکانت بناسە بزانە چۆن کار دەکەن.

42- جیاواز بە لە ناونیشان لە چاو رکابەرەکانت.

43- بیرۆکەی نوێ تاقی بکەوە کە پێشتر باست نەکردبێت.

44- ریکلام بە دوو ناونیشان بکە بە ئیجابی و سلبی پاشان بزانە کامەی جمهورەکت حەزی پێ دەکات.

45- بگەرێ بزانە لە کامە پلاتفۆرم ناونیشانەکەت باشتر کار دەکات.

46- ناونیشانی جیاواز لە شوێنی جیاواز بەکار بێنە .

47- 50 ووشەی بە هێز بە کار بێنە لە ئیمەیڵ مارکێتینگ.

copyright:

Ahmed B.Abdulahad

Social Media Manager / Jiasaz Company

چۆن سه‌ردانیكه‌رانی وێبسایته‌كه‌ت ده‌گۆڕیت بۆ كڕیار

زۆرێك له‌ كۆمپانیاكان و دۆست و هاوڕێیانمان كاتێك په‌یوه‌ندیمان ده‌بێت یاخود سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، گله‌یی له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌وا وێبسایته‌كانیان هیچ سه‌ردانیكه‌ری نیه‌، یاخود هیچ داهاتێكیان بۆ نه‌هاتووه‌ له‌ڕێگای وێبسایته‌وه‌ وه‌ ناشزانن چۆن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن.

كاتێك ده‌ڕۆنیه‌ ناو سایته‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌بینین سایتێكی بێ گیان و ساده‌  Static كه‌ هیچ جۆره‌ كاردانه‌وه‌یك له‌گه‌ڵ سه‌ردانیكه‌ره‌كانی دروست ناكات

ئه‌وه‌ش هه‌مووی هۆكاری نه‌بوونی ئامانجه‌ له‌وێبسایت، یاخود هه‌بوونی ئامانجێكی هه‌ڵه‌،

 

زۆربه‌ی وێبسایته‌كان به‌م بڕیارانه‌ دروست ده‌كرێن كه‌ له‌ناو كۆبونه‌وه‌ مردووه‌كان ده‌درێن وه‌ك:

له‌ كۆمپانیاێك كاتێك كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ڵێت: ئاگاتان لێیه‌ كۆمپانیای ڕكابه‌رمان چ وێبسایتێكی دروست كردووه‌؟

جێگره‌كه‌ی ده‌ڵێت : وایه‌، من بینیم به‌ڕاستی جوانه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاریش بێ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌ربكات ده‌ڵێت: گه‌ر هه‌رزانه‌ بۆچی ئێمه‌ش شتێكی وا دروست نه‌كه‌ین؟

دوای ئه‌وه‌ش كه‌ بڕیار ده‌ده‌ن كار بكه‌ن، به‌دوای هه‌رزانترین نرخ داده‌گه‌ڕێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین كێشه‌یان ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ چی بخه‌نه‌ ناو سایته‌كه‌وه‌؟

به‌لاته‌وه‌ سه‌یر نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ راستیه‌كه‌یه‌.

 

له‌ جیاتی ئه‌وه‌ ده‌كرا بگوترێت:

  • چۆن بتوانین خزمه‌ته‌كه‌مان فروانتر بكه‌ین؟
  • یاخود چۆن ده‌كرێت خزمه‌ته‌كانمان به‌ره‌وپێشتر ببه‌ین و له‌ڕێگای ئۆنڵاینه‌وه‌ خزمه‌ت بكه‌ین و خه‌ڵك له‌خۆمان كۆ بكه‌ینه‌وه‌؟
  • چۆن فرۆشمان زیاتر بكه‌ین و فیدباكی زیاتر له‌سه‌ر كاڵاكانمان بزانین؟

 

ئه‌مانه‌ و چه‌ند پرسیارێكی تری هاوشێوه‌ ١٨٠ پله‌ ناوه‌ڕۆك و دیزاینی وێبسایته‌كه‌ت ده‌گۆڕێت.

 

تۆ خۆت گه‌ر وێبسایتت هه‌یه‌ یاخود به‌ته‌مایت دروستی بكه‌یت، پلانه‌كه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ بو؟

  • ئه‌رێ وێبسایته‌كه‌مان به‌ چه‌ند زمان بێت باشه‌؟
  • باشه‌ چی دابنێین له‌ په‌یجی About? كێ بۆمان ته‌رجومه‌ ده‌كات؟
  • پێویست ده‌كات مێژووی كۆمپانیا دابنێین؟
  • كامه‌ خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تا بخه‌ینه‌ پێشچاو؟
  • ئه‌ی چۆن كوالێتی خۆمان به‌خه‌ڵك پیشان بده‌ین؟
  • پێویست ده‌كات وێنه‌ی ستافه‌كانم دابنێم؟
  • وێبسایته‌ه‌كمان چ ڕه‌نگێك بێت باشه‌؟
  • ئه‌رێ وێنه‌ی ئۆفیسه‌كه‌مان له‌ ده‌ره‌وه‌ بگرین یاخود له‌ ناوه‌وه‌؟

ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ به‌شێك بوونه‌ له‌وپرسیارانه‌ی له‌كاتی پلان بۆ وێبسایت دروستكردن باسكراوه‌، ئه‌وا من پێت ده‌ڵێم وێبسایتێكی بێ گیان ده‌رده‌چێت.

 

گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌و كێشانه‌ به‌دور بیت و وێبسایته‌كه‌ت كارت بۆ بكات و كڕیارت بۆ ڕابكێشێت، ئه‌م خاڵانه‌ ڕه‌چاو بكه‌

وێبسایته‌كه‌ت نابێت ته‌نها باس له‌تۆ بكا و به‌س.

ڕاسته‌ وێبسایته‌كه‌ت هی خۆته‌ و تایبه‌ت به‌تۆیه‌، به‌ڵام خۆ بۆ خۆتت دروست نه‌كردووه‌، ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بێت كه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش هیچی تایبه‌ت به‌خۆیان نه‌دۆزنه‌وه‌ تێیدا، دڵنیابه‌ له‌جارێك زیاتر نایه‌نه‌ سه‌ری.

دوو خاڵ هه‌یه‌ ده‌بێت له‌به‌رچاوی بگریت به‌ر له‌ پلان دانان:

  • كڕیاره‌كانی تۆ چ كێشه‌یه‌كیان هه‌یه‌؟
  • كۆمپانیاكه‌ی تۆ چ چاره‌سه‌رێكی پێیه‌ بۆ كێشه‌كه‌یان؟

به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانیت ناوه‌ڕۆكی وێبسایته‌كه‌ت وه‌ها دیزاین بكه‌یت كه‌ خه‌ڵكی بێن و بمێننه‌وه‌ و كرداری له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك: په‌یوه‌ندی كردن ، كڕین، خۆ تۆماركردن و شتی تر كه‌ له‌ كۆتاییه‌كه‌ی قازانج بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆمپانیا.

 

له‌هه‌مووشی گرینتر ده‌بێت وا له‌ سه‌ردانیكه‌رانت بكه‌ی كه‌ كردارێك له‌سه‌ر سایته‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن نه‌وه‌ك ته‌نها وه‌ك ته‌ماشاكه‌ربن و دواتر ده‌ربچن

بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن وا ده‌كه‌ی خه‌ڵك كلیك له‌سه‌ر ئۆفه‌ر و دوگمه‌كانی ناو وێبسایته‌كه‌ت بكات، ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنه‌وه‌

Tagged : / /

چۆن وا بكه‌ین خه‌ڵك Action ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر وێبسایته‌كه‌مان؟

گومان له‌وه‌دا نیه‌ گه‌ر سه‌ردانیكه‌ردانی وێبسایته‌كه‌ت ته‌نها هاتنه‌ ناو وێبسایته‌كه‌ت و به‌بێ ئه‌نجامدانی هیچ كردارێك چوونه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وا تۆ ئه‌وانت له‌ده‌ست داوه‌

 كه‌واته‌

چۆن وا بكه‌ین خه‌ڵك كرداره‌كان Action ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر وێبسایته‌كه‌مان؟

هه‌نگاوی یه‌كه‌م: جۆری سه‌ردانیكه‌رانی وێبسایته‌كه‌ت دیاری بكه‌:

بۆ ئه‌وه‌ی وا له‌خه‌ڵك بكه‌یت، له‌سه‌ر سایته‌كه‌ت كردار ئه‌نجام بده‌ن، ده‌بێت سه‌ره‌تا بزانین قسه‌ له‌گه‌ڵ كێ ده‌كه‌یت؟ واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ كێن.

بۆ نمونه‌ ، گه‌ر تۆ سه‌نته‌رێكی له‌شجوانیت هه‌یه‌، سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی چه‌ندین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ، له‌وانه‌:

  • ئه‌وانه‌ی كه‌وا یاری له‌شجوانی ده‌كه‌ن و له‌پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان به‌شدارن
  • ئه‌وانه‌ی یاری ڕاكردن ده‌كه‌ن و په‌ره‌ به‌ توانای هه‌ناسه‌ و ڕاكردنیان ده‌ده‌ن.
  • ئه‌وانه‌ی كێشیان كه‌مه‌ و ده‌یانه‌وێت ماسولكه‌ زیاد بكه‌ن
  • ئه‌وانه‌شی كه‌ ده‌یانه‌وێت كێشی له‌شیان دابه‌زێنن.
  • چه‌ند جۆرێكی تریش

ئه‌مانه‌ جۆری جیاواز و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكن، تۆش ده‌توانیت خزمه‌تی هه‌موویان بكه‌یت،

به‌ڵام به‌ئامانجگرتنی هه‌موو ئه‌مانه‌، كارێكی ئه‌سته‌مه‌ و په‌رتی ئاڵۆزی له‌كاره‌كه‌ت دروست ده‌كات، وێبسایته‌كه‌ت جگه‌ له‌ زانیاری ڕۆتینی ، هیچی تری تێدا نابێت.

تۆ ده‌بێت كڕیاره‌كانت هه‌ڵبژێری كه‌ ده‌بێت له‌ چ جۆرێك بن،

واته‌ له‌كامه‌یان تۆ ده‌توانیت باشترین خزمه‌ت بكه‌یت، ئه‌وه‌ زه‌ق بكه‌وه‌.

خۆ ئه‌وانی تریش هه‌ر دێن.

به‌نمونه‌: ڕه‌نگه‌ ئه‌و هۆڵه‌ی له‌ش جوانی، باشتربێت كه‌ كڕیاره‌كانی ده‌ستنیشان بكات له‌ ڕه‌گه‌زی مێ، ته‌مه‌نیان له‌ ١٨ بۆ ٢٥ ساڵی دابێت، ئه‌وانه‌ی كه‌وا حه‌ز ده‌كه‌ن ١٠ كیلۆ كێشیان دابه‌زێنن له‌ماوه‌ی ٢ مانگدا.

سه‌یركه‌ن چه‌نده‌ ئامانجێكی ڕوون و دیاری كراوه‌،

ئه‌مه‌ وا ده‌كات كه‌ خه‌ڵكی به‌ئامانجه‌وه‌ بێنه‌ لات،

كۆمه‌ڵێكیش له‌ هه‌مان ئامانج لێته‌وه‌ كۆ ببێته‌وه‌، هه‌مووشیان هه‌ست به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن چونكه‌ كاته‌كه‌ی دیاری كراوه‌، كه‌سیش شه‌رم له‌ له‌شی خۆی ناكات.

خۆ خه‌ڵكانێك كه‌ هه‌مان ئامانجیان نیه‌، ئه‌وانیش ده‌توانن ببن به‌ كڕیارت و بێگومان دێن،

به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌مان ئامانجیان هه‌یه‌، هه‌ركه‌ ئه‌مه‌ له‌سه‌ر سایت و په‌یجه‌كه‌ت ببینن، یه‌كسه‌ر دێن.

ئه‌مه‌ بۆ هه‌ر بزنسێكی تریش ڕاسته‌.

 

هه‌نگاوی دووه‌م: داوای كردار بكه‌ له‌ سه‌ردانیكه‌رانت

هیچكات چاوه‌ڕوان مه‌به‌ به‌ دانانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئۆفیسه‌كه‌ت یاخود مێژووی دروست بوونی كۆمپانیاكه‌ ، خه‌ڵكی بڵێن وااااو، ده‌ی با كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ین یاخود لێیان بكڕین

ده‌بێت خۆت داوایان لێ بكه‌یت. ده‌بێت بۆ هه‌ر خزمه‌تێكت په‌یجێكی تایبه‌تت هه‌بێت كه‌ به‌ كورتی باسی قازانج و سووده‌كانی خزمه‌تگوزاری یاخود كاڵاكه‌ت بۆ كڕیار بكات و دواتریش ڕاسته‌وخۆ داوای ئه‌نجامدانی كردارێكی لێ بكه‌یت وه‌ك:

  • هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌
  • ئیمه‌یله‌كه‌ت پڕ بكه‌وه‌ و ناونیشانت بنووسه‌ خۆمان بۆتی دێنین
  • ڕاسته‌وخۆ نامه‌ بۆ سۆشیال میدیاكانمان بنێره‌ و گه‌یاندن به‌خۆڕاییه‌
  • سه‌ردانێكی شوێنه‌كه‌مان بكه‌ له‌ڕێگای پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆڕمه‌
  • ژماره‌كه‌ت لێره‌ بنوسه‌ و نۆره‌كه‌ت بگره‌
  • هه‌ر داوایێكی تری هاوشێوه‌

هه‌نگاوی سێیه‌م: ئۆفه‌ری ڕه‌تنه‌كراوه‌ بده‌

با ئه‌و په‌یجه‌ی كه‌ باسمان كرد تایبه‌ت به‌ خزمه‌ت و كاڵاكانته‌، ده‌بێت ئۆفه‌ری زۆر به‌هێزی تێدابێت، وه‌ك مانگێك به‌شداری كردن به‌خۆڕایی، یاخود سه‌ردانی یه‌كه‌مت به‌خۆڕاییه‌، یانیش هه‌ر شتێك كه‌ نه‌توانێت ڕه‌تی بكاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دابنێ و خه‌ڵكی هان بده‌ بڕۆنه‌ سه‌ر سایته‌كه‌ت، ئه‌مه‌ش ٢ سوودی هه‌یه‌

  • یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ردانیكه‌رانی وێبسایتت زیاد ده‌كه‌یت و ناوبانگت زیاتر ده‌كات و له‌ گه‌ڕانه‌كانی گووگڵ متمانه‌ پێكراوتر ده‌بی.
  • دووه‌مین خه‌ڵكی فێر ده‌كه‌یت كه‌ له‌ڕێگای سایته‌وه‌ له‌گه‌ڵت بن، به‌مه‌ش ده‌توانی تراكیان بكه‌یت و بزانین كه‌ چۆن هاتوون ، تا دووباره‌ بیان هێنیته‌وه‌ و پێیان بفرۆشیته‌وه‌

 

 

Tagged :

١٠ بنه‌مای سه‌ره‌كی ئیمه‌یڵ ماركتینگ و قازانج كردن له‌ڕێگای ئیمێله‌وه‌

له‌ چه‌رخی نوێی به‌بازاڕكردن دا ، ئێستا به‌بازاڕكردنی دیجیتاڵی Digital Marketing ڕۆڵی هه‌ره‌ به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌ به‌بازاڕكردن له‌به‌ر كاریگه‌ری و ئاسانی به‌كارخستنیدا. كه‌ به‌ زۆر ڕێگاوه‌ ده‌كرێت، یه‌كێك له‌وانه‌ ئیمێله‌، ئێستا بازار كردن له‌ رێگای ئیمه‌یله‌وه‌ Email Marketing یه‌كێكه‌ له‌ كه‌ل و په‌له‌ پێویستیه‌كانی به‌ بازار كردن بۆ راكێشانی كریاران.

ئیمه‌یل ماركتینگ یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ بازاركردنی باشتر چاكتر و زیاتر كاركردن.

هیچ شتێكی باشتر له‌ ئیمه‌یل ماركێتینگ  نادۆزیه‌وه‌ بۆ، ناساندنی برانده‌كه‌ت، به‌تایبه‌تی گه‌ر بته‌وێت به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م وكاتێكی كه‌م به‌رهه‌مه‌كانت ساخ بكه‌یه‌وه‌ ئێمه‌ لێره‌دا باشترین رێگاكان باس ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌:

 

١- ناونیشانی سه‌ره‌كی:

به‌گرنگترین به‌شی ئیمه‌یل ماركێتینگ داده‌نرێت، ناونیشان پێك دێت له‌ ریزه‌ نوسینه‌ك له‌ وشه‌ی دیار و كورت و پووخت كه‌ تایبه‌ت بێت به‌ بابه‌ته‌كه‌، دڵنیابه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ زمانی نوسینه‌كه‌ به‌ساده‌ی و ئاسانی نوسراوه‌ هه‌موو خه‌ڵك تێی ده‌گات كه‌ بۆیان ده‌نێریت.

 


٢- ناونیشانی لاوه‌كی:

ناونیشانی لاوه‌كی به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته‌ ژێر ناونیشانی سه‌ره‌كی، له‌جیهانی به‌بازاڕكردنی ئێستادا، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ كه‌ زۆر گرینگی به‌ ناونیشانی لاوه‌كی ده‌درێت، بۆیه‌ به‌نووسینی ناونیشانی لاوه‌كی دوورده‌بیت له‌ نووسینی ووشه‌ی زۆر و دوباره‌، بۆیه‌ ده‌كرێت باسێكی كورت بده‌یته‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ت تاوه‌كو لای خوێنه‌ر گرینگیێكی زیاتری پێ بدرێت.

 


 

٣-ده‌ستنیشان كردنی كه‌سی گونجاو:

ناردنی ئیمێلی گشتگیر كۆتای هات، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ر ئیمێلێك بۆ خودی كه‌سه‌كه‌ بێت و كه‌سیی بێت. بۆیه‌ كاتێك ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌یت، په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كانت زیاتر ده‌بێت،و یارمه‌تیت ده‌دات له‌ ده‌ستنیشان كردنی كه‌سی دیاری كراو.

له‌هه‌مان كاتیشدا دابه‌شكردنی كه‌سه‌كان به‌پێی شوێنی جوگرافی و جۆری كاره‌كانیان به‌شێكی سه‌ره‌كیه‌ پێش ناردنی ئیمێله‌كه‌.

 


 

٤-لینكی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ به‌شداری UnSubscribe كردن:

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا ناردنی ئیمێل ڕێگایێكی سه‌ره‌كی بازارسازیه‌ له‌ ئه‌مڕۆدا و قازانجی كڕیار و فرۆشیاریشی تێدایه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی جار خه‌ڵكانێك دوای ماوه‌یه‌ك له‌ ئیمێله‌كانت بێزار ده‌بن و نایانه‌وێت چیتر پێیان بگات، بۆیه‌ ده‌بێت لینكی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ UnSubscribe هه‌بێت له‌ناو هه‌موو ئیمێله‌كانت، تاوه‌كو هه‌ست به‌ ئازادی بكه‌ن و كه‌سێكیش نایه‌وێت چیتر ئیمێله‌كانتی پێ بگات، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ داده‌گرێت.

 


 

٥-هێز و توانای وه‌ڵام دانه‌وه‌:

باوه‌ربكه‌یت یان نا زۆربه‌ی خه‌ڵك كاتێك كه‌ ئیمه‌یڵێكی به‌ بازاركردنیان پێده‌گات هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ زوترین كات وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ به‌ڵام با ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر جۆری ئه‌م نوسینه‌ی كه‌ ده‌ینوسیت بۆ سه‌رنج  راكێشانی خه‌ڵكه‌كه‌.

 


 

٦-  دانانی دوگمه‌ی داواكردن ڕاسته‌وخۆ له‌ناو ئیمێله‌كه‌ :Call to action

هه‌وڵبده‌ ئه‌م ئیمه‌یڵانه‌ی كه‌ ده‌یان نێریت ته‌نها زانیاری پێدان به‌ كه‌سه‌كه‌ نه‌بێت، وا باشتره‌ هه‌ر ێیمه‌یلك كه‌ ده‌یان نێریت ئامانجێكی دیاری كراوی له‌ پشت بێت پێش ناردنی. ئاگاداری ئه‌وه‌ به‌ كه ئه‌م ئیمه‌یله‌ی ده‌ینێریت بگونجێت له‌گه‌ڵ دیزاینی مۆبایل.

له‌هه‌مان كاتیشدا داوا له‌ كه‌سه‌كه‌بكه‌ كه‌ ئه‌م دوگمانه‌ دابگرێت وه‌ك : په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌، هه‌رئێستا داوا بكه‌، ناوی خۆت تۆمار بكه‌، یان هه‌ر داواكاریێكی تر كه‌ دوگمه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ناو ئیممێله‌كه‌ دابێت.

 


 

٧- سه‌رنج دان  و ئاگادار بوون  له‌ به‌كارهێنانی مۆبایل:

رێگای پیشاندانی نوسینه‌كه‌ت له‌  له‌لای به‌كارهێنه‌ر ده‌گۆردرێت. پێش ئه‌وه‌ی بینێریت ده‌بێت دڵنیا بیته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ شێوازه‌كه‌ی چۆن پیشان ده‌دات له‌ لاپتۆپ و مۆبایلیش ، راسته‌ ناتوانی قالبێكی ته‌واو وه‌رگری به‌لام به‌لانی كه‌م ده‌توانینن بزانین زۆرترین جۆری مۆبایل چیه‌ كه‌ به‌ كاری ده‌یه‌نن.

 


 

٨-لینكی وێبسایته‌كه‌ت:

به‌ر له‌ناردنی هه‌ر لینكێك له‌ناو ئیمێله‌كه‌ت، كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی ناردنی ئیمێل ڕاكێشانی خه‌ڵكه‌ بۆ سه‌ر لینكی وێبسایته‌كه‌ت، ده‌بێت دڵنیا بیته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌وا لینكه‌كه‌ت كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وا باشه‌ لینكه‌كه‌ ببه‌ستیته‌وه‌ به‌ Google Analytics تاوه‌كو بتوانیت چاودێری لینكه‌كه‌ بكه‌یت و بزانیت چه‌ند كه‌س له‌ڕێگای ئه‌م لینكه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو وێبسایته‌كه‌ت، تاوه‌كو دواتر په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بگریته‌وه‌.

 


 

٩-هه‌بوونی داشكان:

دانان و پیشاندانی داشكان به‌ كڕیاره‌كانت، هۆكارێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی كڕیاره‌كان بۆ سه‌ر وێبسایته‌كه‌ت، به‌ڵام ئاگاداربه‌ كه‌سانێك دوای چه‌ند ڕۆژێك یان زیاتر ئه‌وكات ئیمێله‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو ببینن ئۆفه‌ره‌كه‌ ته‌واو بووه‌، ئه‌وا بێزار ده‌بن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دڵخۆشبن به‌ناردنی ئیمێله‌كه‌، ده‌كرێت ئۆفه‌ری داشكاندنه‌كه‌، بۆ ماوه‌ی ٣ تا ٤ ڕۆژ درێژ بێت تاوه‌كو هه‌موان بیكه‌نه‌وه‌، یاخود په‌یوه‌ستبێت به‌وانه‌ی كه‌وا ئیمێله‌كه‌یان بۆ ڕۆیشتووه‌.

 


 

١٠-با ئیمێله‌كه‌ت هاوڕێیانه‌ بێت:

خودی ئیمێل بۆ په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی داهنێراوه‌، خه‌ڵكیش تاوه‌كو ئێستا حه‌ز له‌هه‌مان ستایل ده‌كه‌ن، واتا، ده‌بێت ناوه‌ڕۆكی ئیمێله‌كه‌ت دووربێت له‌ شتی باق و بریق و وێنه‌ و لینكی بێزاركه‌ری زۆر، ده‌بێت ساده‌بێت و كه‌مترین وێنه‌ی تێدابێت، تاوه‌كو له‌دوای كردنه‌وه‌ی ئیمێله‌كه‌ ڕاسته‌وخی دای نه‌خه‌ن، چانسی خوێندنه‌وه‌ت ده‌بێت زۆر بێت تاوه‌كو خه‌ڵك له‌ په‌یامه‌كه‌ت بگات و وه‌ك هاوڕێیێك متمانه‌ت پێ بكات، و هه‌ست بكات كه‌ ده‌ته‌وێت یارمه‌تی بده‌یت نه‌وه‌ك شتی پێ بفرۆشیت.

 

Tagged : / /

چۆن دەبیتە بزنس مانێکی سەرکەوتوو؟ بنه‌ماكانی بازرگانی سه‌ركه‌وتوو چیه‌؟

چۆن دەبیتە بزنس مانێکی سەرکەوتوو؟

هەموکەسێک لە ژیانیدا خاوەنی چەند خەونێکە بەڵام خەونی کارێکی باش و گونجاو خەونی هەموو مرۆڤەکانە، بۆیە زۆر گرنگە بۆ هەر کەسێک بزانێت چۆن ببێتە دەستی کارێکی سەرکەوتوو،

ئەمانە کۆمەڵێک پۆینتن کە یارمەتیدەرن بۆتۆ گەر ئەتەوێت ببیتە بسنس مانێکی سەرکەوتوو:

 

1-بەهێزکردنی ئاستی زانیاریی:

 

بەهێزکردنی ئاستی زانیاریی و خۆ ڕۆشنبیرکردن کارێکی زۆر گرنگە بۆ کەسێک بیەوێت ببێتە بزنسمان، زانینی زانیاریی گشتی و بوونی مێشکێکی فراوان وادەکات تێبگەیت خەڵکی چییان دەوێت و چییان لا پەسەندە، بەهێزکردنی ئاستی زانیاریش بە چەند ڕێگەیەک مرۆڤ دەتوانێت بەدەستییان بهێنێت لەوانە:

#بوونی بڕوانامەی خوێند و تەواو کردنی کۆلێج

#بەژداریکردن و ئامادەکردنی سیمینار و کۆڕو کۆبوونەوەو ۆرکشۆپەکان

# بەژداریکردنی trade school(ئەمەیەن لەو خوێندنگە کانی وڵاتە پێشکەووتووەکان ئەنجام دەدرێت کە خوێندکار ڕادەهێنرێت لەسەر ئیش و کار بەتایبەت لە کاتەکانی پاش تەواو بوونی خوێندن و کۆرسەکانی پشووی هاوینەدا)


2-ڕێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی ماڵەوە:

بۆ ئەوەی لەکارەکەت سەرکەوتوو بیت پێویستە ئەرکەکانی ماڵەوەت ڕێکبخەیت تا بتوانیت بەباشی و بە مێشکێکی فراوان و بیرێکی هۆشمەندانە بڕیاڕ لەسەر کارەکانی پیشەکەت بدەیت، هەرگیز کارو بارودۆخی ماڵەوە کارنەکاتە سەر کار و پیشەی دەرەوەت، هەروەها بە فیڕۆ نەدانی کات، لەپاش تەواو بوونی کار سێرج کردن و بەدوادا گەڕان لە یوتوب و ماڵپەڕەکانی تایبەت بەو بوارە.


3-پەرەپێدانی پەیوەندییەکان:

ئەوکەسەی بزنسمانە وەک تۆڕێکی نێتۆرکین وایە، پێویستە پەیوەندییەکان بە هێزبن لە خەڵکی و لەگەڵ بزنسمانەکانی تردا، ناسینی کەسانی گونجاو بەتوانا یارمەتیدەرە لەسەرکەوتنی کارەکەتدا،ڕەنگە پرسیارێک لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانت لەگەڵیاندا ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەو گرفت کە یەتە ڕێگات لە کارەکەتدا، هەرگیز نابێتە کەسێکی سەرکەوتووگەر پێت وابێت بە بێ پرسیارکردن سەرکەوتوو دەبیت، پێویستە هەمیشە ڕاوبۆچونی دەوروبەرەکەت وەربگریت لەسەر کارەکەت هەمیشەش باشترو نزیکتر خێزانەکەت و خانەوادەکەتە ، هەروەها گەر لە شوێنێک کاردەکەیت بەڕێوبەری کارەکەت ڕا و بۆچونەکانی وەربگرە یاخود مامۆستای وانەکانت هەمووان ئەزمونێکیان هەیە کە یارمەتیت دەرن بۆ بە دیهێنانی خەونەکەت.


4-پلاندان و ڕێکخستنەکان:

دانانی پلانەکان و ڕێکخستنیان بە پێی جیاوازییان باشترینەکان لە هێڵەکانی سەرەوە و دانانی بەرنامەکانی ڕۆژانەو کارکردن لەسەریان.


5-تەواو کردنی پرۆجێکتەکان:

کارەکان تەواوبکە و بە نیوە جێیان مەهێڵە، ناکرێت بە هۆی ئاستەنگێک کە دێتە پێشەوە کارەکە بە جێ بهێڵرێت و وازی لێ بهێنرێت چونکە هیج کارێک بە بێ گرفت نابێت


6-بەرپرسیارێتی:

ئەوکەسەی دەبێتە بزنسمان پێویستە توانای بەرپرسیارێتی هەبێت بۆ سەرجەم ئەوکارانەی کە ڕوودەدەن


7- ڕاگرتنی بالانس لە نێوان ژیان و کاردا:

گرنگی دان بە تەندروستی و لایەنە هونەری و مەعنەوییەکانی ژیان وەک پشوویێك وایە بۆ جەستەی مرۆڤ کەواتە زۆر گرنگە بتوانرێت هەمو کاتەکان تەرخان نەکرێت بۆ کار و بار و گرنگی بە سەرجەم لایەنەکانی ژیان بدرێت تاوەکو کەسی خاوەنکار هەست بە ماندوو بوون نەکات.

ئەمانەو کۆمەڵێک فاکتەری تر وەکبەکار هێنانی نێتۆرک وەک هاوڕێیەکی دڵسۆز کە بەردەوام زانیاریت پێدەبەخشێت، ڕاهێنانی قسە کردن ،گەشەدان بە و به‌هره‌یه‌ی کە لەکارکردندا هەتە، ناسینی کەسانی باش، ناسینی موشتەری و كڕیاره‌كان، بیرکردنەوەی ژیرانە پاشان ئاگادار بوون لە و بزنسەی کە بەدەستت هێناوە….

وەرگێڕاوە لە Wiki How

له‌لایه‌ن سه‌رباز سه‌لیم

Tagged : /

باشترین ڕەهەندەکانی دیجتاڵ مارکێتینگ

٥ له‌ باشترین ڕەهەندەکانی دیجتاڵ مارکێتینگ

بێگومان لە جیهانی ئەمڕۆماندا ڕۆژانە خەڵکانێکی زۆر بوونیان هەیە خەریکی کاری کڕین و فرۆشتنن، لە کۆپڕۆسەی کڕین و فرۆشتن دا ئەگەر جارێک کرداری کڕین قورس بێت و پێویستی ڕاوێژ و گەڕانی باش و کۆکردنەوەی زانیاری…هتد هەبێت، ئەوا بەدڵنیایەوە بە چەندان جار فرۆشتن کردارێکی قورسترە، وە لە جیهاندا ڕۆژانە بە سەدان و هەزاران کۆمپانیا و دوکان توشی زیانی گەورە دەبنەوە، کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانیان ساغ نەبوونەوەی کاڵا و خزمەتگوزاریەکانیانە.

پێموایە لەگەڵمدا هاوڕای کە یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی ساغکردنەوەی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان ڕیکلامکردنە.

جا ئەگەر ڕیکلامکردن لە سەردەمانێک دا بەڕێگای گواستنەوە زارەکی دەما و دەم بووبێ، دواتر گواسترابێتەوە بۆ تیڤی و ڕادیۆ و ڕۆژنامە و گۆڤار…هتد، وە یاخود بە پێچەوانەوە بووبێ.

بە پێی سەردەمەکان جیاواز بووە، واتە هەر سەردەمێک خەڵکی چی زۆر بەکاربهێنن وەکو ناوەندێکی پەیوەندیکردن و گەیاندنی پەیام ئەوا ئەم ناوەندە دەبێتە ناوەندێکی باش بۆ ڕیکلامکردن.

وە لە سەردەمی ئەمڕۆمان دا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆتە بەشێک لە ژیانمان دا بە جۆرێکە، کە ناتوانین دەست بەرداریان ببین، وە تەکنەلۆژیا سنورێکی بەرفراوانی داگیرکردووە لە ژیانی ڕۆژانەمان دا، کە هەموو جیهان کۆبۆتەوە لە شاشەیەکی لاکێشەیی بچوک کە مۆبایلەکانمانە.

دیاترین سودەکانی دیجتاڵ مارکێتینگ:

۱. ڕێگایەکی چاکە بۆ ناساندنی بڕاندەکەت

لە جیهانی ئەمڕۆ دا سەردەمی ئەوە بەسەرچوە تۆ چاوەڕێ بکەی کڕیار خۆی بێت بگەڕێت بەدوای کاڵا و خزمەتگوزاریەکان، بەڵکو ئەم پڕۆسەیە پێچەوانە بۆتەوە ئەگەر تۆ بڕاندەکەت یا کاڵا و خزمەتگوزاریەکەت نەناسێنی بە خەڵکی و بەدوای کڕیار دا نەگەڕێی لە ڕێگەکانی ڕیکلامکردن و سۆشیاڵ میدیاوە ، ئەوا من دڵنیات دەکەمەوە لە ئێستا دا خەڵکی تر خەریکی ئەم کارەن وە خستنەڕوو ئەنجامدەدەن بۆ بەرهەمەکانیان، وە بەشێک لە خواستی کڕیارەکان پڕدەکەنەوە کە ڕەنگە کڕیارەکانی تۆ بن!

۲. ڕێگایەکی ئاسانە بۆ گەیشتن بە کڕیار

بێگومان لەکۆندا خستنەڕووی بەرهەم و ڕیکلامکردن کارێک بوو دەکرا، بەڵام ئاسان نەبوو زانیاریت دەست بکەوێ لەبارەی ئەوکەسانەی ئەگەری هەیە ببنە کڕیاری بەرهەمەکانت، بەڵام یەکێک لە سودە هەرە گرنگەکانی دیجیتاڵ مارکێتینگ ئەوەیە خۆت کات و شوێن و تەمەنی بەشداربووان لە ڕیکلامەکان دیاری دەکەی، بە واتایەکی تر ڕیکلامەکەت ناچێتە بەردەستی هەموو کەسێک، بەڵکو زیاتر دەچێتە بەردەستی ئەوانەی ئەگەری هەیە ببنە کڕیاری بەرهەمەکانت، کە ئەمەش ئامانجێکی گرنگی ڕیکلامکردن دەپێکێ.

۳. هەڵسەنگاندان و وەرگرتنی داتا لەبارەی جۆری کڕیارەکانت

یەکێک لە گرنگترین بەهاکانی ڕیکلامی ئۆنڵاین زۆر بە ئاسانی داتا و زانیاریت دەست دەکەوێ لەبارەی کاریگەری ڕیکلامەکەت، وە دەزانی کاریگەری ڕیکلامەکەت لە چ ئاستێک دایە، وە زۆر بەئاسانی دەتوانی پەیوەندی لەگەڵ کڕیارەکانت ببەستی دەستت بگات بە خواست و پێشنیاز و بۆچونەکانیان لەبارەی بەرهەمەکەت کە ئەمەش ئامانجێکی گرنگی ڕیکلامکردنە.

٤. ڕاستکردنەوەی هەڵە و کەموکوڕیەکانی ئاسانە،

بێگومان لە ڕێگا کۆنەکانی ڕیکلامکردن هەڵە و کەموکوڕی لە ڕیکلامەکە دا چاکردنەوە زۆر قورس بوو بگرە هەندێ جار هەر نەدەکرا بە نمونە ژمارەی مۆبایل هەڵەی تێدا کرابا لە ڕیکلامێک دا لە گۆڤارێک دا کە چەند هەزار دانەکی لێ چاپکراوە!
بەڵام لە ئێستا دا لەڕێگای ڕیکلامکردنی ئۆنڵاین لە ڕێگای چەند کلیکێک دەتوانرێ زۆر بە ئاسانی چاکبکرێتەوە.

٥. تێچوی زۆر کەمە لەچاو ڕێگانی تری ڕیکلامکردن

بێگومان لەگەڵمدا هاوڕای کە لە مارکێتینگدا هەمیشە هەوڵدەدرێ کەمترین تێچوو ئەنجام بدرێ بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین فرۆشی بەرهەم، ڕێگا کۆنەکانی ڕیکلامکردن بەوە بەناوبانگیان دەرکردبوو کەتێچویان زۆر بوو، بۆیە ئەو کۆمپانیا و دوکاندارانەی داهاتیان کەمبوو بێبەش بوون لە ڕیکلامکردن و کێبڕکێکردن، بەڵام کەمی تێچوی ڕیکلامی ئۆنڵاین گۆڕانکاری چاوەڕوان نەکراوی بەسەر ئەم پڕۆسەیەدا هێنا.

کوردۆ مستەفا
مارکێتینگ لە کۆمپانیای جیاساز

Tagged : / / /

چۆن کاڵاکانم بەبازاڕ بکەم؟

وەک ڕوونە کەوا کۆمپانیاکان هەمیشە پلانی بەبازاڕکردن دادەنيت بۆ بەبازاڕکردنئ کاڵاکانیان، بەجۆرێک کەوا ئەو کاڵایانەی بە شێوازی دروست و ڕێک و پێک و بەگوێرەی پلان بەبازاڕ دەکرێت، زوتر لە بازاڕ شوێنی خۆی دەکاتەوە و زیاتر دەفرۆشرێت، بەماوەیەکی کەم سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.وە خێرا فرۆشتنی کاڵا لە بازاڕ و سەرکەوتنی تێیدا دەوەستيتە سەر ئەو بەبازاڕکردنەی کەوا بۆی دەکريت.

بۆ ئەوەی پڕۆسەیەکی سەرەوکەوتووی بەبازاڕکردنت هەبيت پيویستە ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگریت:-

 

١-پێویستە کاڵاکە پێداویستیێکی بازاڕبێت، واتە پيویوستە کۆمپانیاکە بازاڕ شیبکاتەوە و دیراسەی تەواوی بازاڕ بکات تەنانەت بەر لەدروست کردنی کاڵاکەش، بۆ لێکدانەوەی ڕاددەی گونجاویەتی کاڵاکە، گەر کاڵای بەرهەمهينراو لەکاتی گونجا و شوێنی گونجاو بەبازاڕبکريت و کاڵاکەش پێویستیەکی بازاڕ بيت و چارەسەری کيشەیەک بکات، بێگومان تاکە ڕيگر لەسەرکەوتنی فرۆشتنی ئەم کاڵایە تەنها کاتە، ئەویش کاتيکی کەم، گەر وانەبيت، دەبيت پێداچوونەوەیەک بکەیت لە گونجاویەتی کاڵاکەت.

 

٢-بەر لە دەستکردن بە پڕۆسەی بەبازاڕکردن، دەبێت لێکدانەوەیەک بۆ تێچوو و داهاتی پرۆسەکە بکەیت، زۆرجار کۆمپانیاکان بەبي گوێ دانە خەرجی بەبازاڕکردن و کارمەندەکانی لەم پرۆسەیە بەشدارن، پارە خەرج دەکات لەکاتێک دا ئەو داهاتەی دێتەوە دەستی بەشی خەرجیەکانی ناکات، تا بگات بە قازانج، بەمەش پڕۆسەکە هەرزوو شکست دەهينيت، بەگوێرەی داهات و قازانج خەرجی بکە لە پرۆسەکە تاوەکوو پڕۆسەکە بۆ زۆرترین کات بەردەوام بيت کە ئەمەش سەرکەوتن دەدات بە پرۆسەکە.

 

٣- پڕو پاگەندە و ڕيکلام کردن کە یەکێکە لەو بنچینانەی لەم پڕۆسەیە بەکار دێن لەم بابەتە درێژەی ٧ تێکەڵەکەی بەبازاڕکردن بخوێنەوە، دەبيت زۆر بە زیرەکانە ئەنجام بدرێت.

واتا بۆ ڕێکلام کردن دەبيت شێواز و تەکتیکی سەردەم بەکار بيت، جگە لە تەنها پشت بەستن بە ڕێکلامی تیڤی  کە خەڵک لێی بێزاربووە ، یانیش لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کەوا هەموو خەڵکيک نای خوێنێتەوە هەوڵ بدە سۆشیان میدیا و ڤایبەر و تۆڕەکانی پەیوەندیکردن و ئەنجامدانی پێشبڕکێ و جۆرەها تەکنیکی تر بەگوێرەی جۆری کاڵاکەت.

 

٤-پێویستە پلانی بەبازاڕکردن واقیعی بێت و هەموو لایەنە نێگەتیڤ و ڕێگریەکان هەژمار بکەیت و هەوڵی چارەسەری گونجاو بدۆزیتەوە بۆیان، نابێت پشتگوێیان بخەیت، چونکە گەر وا نەکەیت لەکاتی خستنە بازاڕی کاڵاکە توشی شۆک دەبیت لەکاتێک کەوا کێشەکان بە شێوەیەک گەورە دەبێت کەوا کۆنترۆڵ ناکرێت، چونکە نووسین لەسەر کاغەز زۆر جیاوازە لەگەڵ واقع.

هەتا زووتر کێشەکان بدۆزرێنەوە، چارەسەرکردنی ئاسانترە.

 

٥-پێویستە پلانی بەبازارکردن گشتگیر بێت، نەوەک تەنها لەسەر ناوچەیەکی تایبەت یاخود چینێکی تایبەت بێت، یانیش تەنها کۆمەڵيک خەڵک بگریت و کۆمەڵێکی تر فەرامۆش بکەیت، بەم جۆرە دەگەیتە زۆرترین بەکارهينەر و زۆرترین فرۆشت دەبيت.

 

٦-نابێت ئەوەش لەبیر بکەیت کەوا چاوديری کۆمپانیاکانی تر بکەیت گەر بەرهەمی هاوشيوە هەبێت لەبازاڕ، ڕەنگە گەر بەرهەمێکی کەمتر لە کوالیتی بەرهەم بهێنیت لە هاوشێوەکانتک خێراترین شت کە پێت دەگات شکستە.

،

 

Tagged : /