٤ له‌و ئامێرانەی کە دەتوانرێت سیخوڕی پێ بکرێت لە ماڵەکەتدا !جگه‌ له‌ مۆبایله‌كه‌ت

تەنها مۆبایلە زیرەکەکەت نا …. ئەم ئامێرانەش دەتوانن سیخوڕیت بەسەر بکەن !

ئەگەر وا بیر بکەیتەوە کە مۆبایلە زیرەکەکەت تاکە رێگەیە سیخوریت بەسەر بکرێ ، ئەوا لەوانەیە پێویست بێت دووبارە چاو بخشێنیتەوە بەم بابەتە و دەست بکەیت بە پاراستنی هەموو ئامێرەکانت کە بەکاری دەهێنی بە وێنەی داواکراو.

چونکە ئەمرۆ ئامێری زۆر هەن لە دەورمان کە دەتوانێت سیخوریمان لەسەر بکات و چاڵاکیەکانی دەست بکەوێت یاخود بەکاربهێنرێ بۆ دەستکەوتنی زانیاریەکانت .
لەم بابەتەدا 4 ئامێرت نیشان دەدەین کە دەتوانرێت سیخوریت پێیان لەسەر بکرێ جگە لە مۆبایلە زیرەکەکەت !

 

• تەلەفزیۆنی زیره‌ك ( تی ڤی )

 

تەلەفزیۆن ( تی ڤی )لە مانگی 3 ی رابردوو ، ماڵپەری ویکیلیکس ناوەرۆکی ئەو ئامێرانەی بڵاو کردەوە کە رێکخراوی CIA  ئەمریکی بەکاری دەهێنێت بۆ سیخوڕی کردن بەسەر بەکارهێنەرانیان لە نێوانیان بەرەو پێشبردنی بەرنامە خراپەکان بۆ سیخوری کردن بەسەر تیڤیەکان وا لە بەکارهێنەران دەکات وابزانن شاشەکانیان داخرا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی.

لێکۆلینەوەکان دەریانخستووە کە رێکخراوەکە زۆر بە دوای بەرهەمەکانی کۆمپانیای سامسونگەوەیە لە رێگەی بەرنامە خراپەکانەوە وای لێ دەکات ریکۆردی دەنگەکان بکات بە شێوەیەکی نهێنی دواتر لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بگوازرێتەوە بۆ کارمەندەکانی خۆیان دوای گەرانەوەی شاشەکە بۆ کارکردن.

ترسناکی ئەم جۆرە بەرنامانەش لەوەدایە کە تاوانبارانی ئینتەرنێت لە جیهان دەتوانن بیقۆزنەوە دوای دزین و بلاوکردنەوەی لە ئینتەرنێت. ئەمەش هەروەک چۆن هێرشەکانی بەدەستهێنانی پارە بۆ قوربانیەکان روویدا کە جیهانی هێنایە لەرزین لە مانگی 5 ی رابردوو. کە ئەم هێرشانە بەکارهێنرا لەلایەن ریکخراوی “ژە شادۆ بۆکەرز” دوای دزرانی لەلایەن ئاژنسی پاراستنی وڵاتی ئەمەریکا.

• بەستێنەری زیرەک

 

بەستێنەری زیرەک ئەگەر تۆ بەستێنەری زیرەک لە ماڵەکەت  بەکاردەهێنی ، ئەوەش مانای ئەوەیە کە لەوانیە سیخوریت بەسەرەوە بکرێت ئەگەر پارێزگاری نەکەیت. لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە بەستێنەرانە ، زۆر لە جیگەکان ئاگادارکرانەوە لە سیخوری کردن لە رێگەی ئەم بەستێنەرانە و بەکارهێنانی بۆ هێرشکردن بۆ دزینی ئیمەیڵەکان و بە زانیاری کەسی و وشەی تێپەرەکان. هەروەها ئەم بەستێنەرانە دەتوانرێ بۆ هێرشی تریش بەکاربهێنرێ .

• یاری منداڵان

 

یاری منداڵان زۆر بیستوومانە کە سیخوری کراوە لە رێگەی بووکی منداڵان یاخود یاری تری منداڵان لە رابردوودا، لە هەموویان دیارتر My Friend Cayla  و یاری Hello Barbie  . سیخوری کردن لەم یاریانە پشتدەبەستێت بە بەرنامەی دانراو لەناو یاریەکان کە منداڵ دەتوانێت قسەی لەگەل بکات ، بەڵام ئەم برنامانە دەتوانرێ ببڕدرێن ، کە دبێتە هۆی  مەترسی بۆ سەر منەلڕەکە و ئاسایشی ماڵەکە. دواتر رێکخراوی  ئەوروپی بۆ پاراستنی بەکارهێنەران و رێکخراوی تری ئەمەریکی سکڵایان تۆمار کرد لەسەر بەرهەم هێنەری ئەم جۆرە یاریانە ساڵی رابردوو ، بەڵگەکەن دەریانخست کەوا ئەم یاریانە توانای تۆمارکردنی دەنگیان هەیە و سیخوری کردن بەسەریان و بەکارهێنانی زانیاری کەسی.

• ئامێری  چاودێریکردنی منداڵ

زۆربەی بەکارهێنەران پشت دەبەستن بە ئامێری چاودێریکردن لەناو ژووری منداڵان، کە بووەتە چاوێک بۆ پارێزگاری کردن لە منداڵ لە شەودا. سەرەرای ئەوەی کە ئەم ئامێرانە وەک رێگایەکی زۆر باش بەکاردەهێنرێ بۆ چاودێریکردنی منداڵ و پاراستنیان ، بەڵام دەشتوانرێ بەکار بهێنرێ بۆ سیخوڕی کردن بەسەر منداڵان و دوای جوڵەی کەسەکان دەکەوێت لەناو ژووردا. زۆر چیرۆک بڵاو کرانەوە لە ئینتەرنێت لەسەر بڕینی ئەم ئامێرانە لەلایەن سیخوران بۆ قسە کردن لەگەڵ منداڵان بە دەنگ و رەنگ ئەمەشە دەبێتە هۆی ترساندنی منداڵان.

 

Tagged : /