چۆن کاڵاکانم بەبازاڕ بکەم؟

وەک ڕوونە کەوا کۆمپانیاکان هەمیشە پلانی بەبازاڕکردن دادەنيت بۆ بەبازاڕکردنئ کاڵاکانیان، بەجۆرێک کەوا ئەو کاڵایانەی بە شێوازی دروست و ڕێک و پێک و بەگوێرەی پلان بەبازاڕ دەکرێت، زوتر لە بازاڕ شوێنی خۆی دەکاتەوە و زیاتر دەفرۆشرێت، بەماوەیەکی کەم سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.وە خێرا فرۆشتنی کاڵا لە بازاڕ و سەرکەوتنی تێیدا دەوەستيتە سەر ئەو بەبازاڕکردنەی کەوا بۆی دەکريت.

بۆ ئەوەی پڕۆسەیەکی سەرەوکەوتووی بەبازاڕکردنت هەبيت پيویستە ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگریت:-

 

١-پێویستە کاڵاکە پێداویستیێکی بازاڕبێت، واتە پيویوستە کۆمپانیاکە بازاڕ شیبکاتەوە و دیراسەی تەواوی بازاڕ بکات تەنانەت بەر لەدروست کردنی کاڵاکەش، بۆ لێکدانەوەی ڕاددەی گونجاویەتی کاڵاکە، گەر کاڵای بەرهەمهينراو لەکاتی گونجا و شوێنی گونجاو بەبازاڕبکريت و کاڵاکەش پێویستیەکی بازاڕ بيت و چارەسەری کيشەیەک بکات، بێگومان تاکە ڕيگر لەسەرکەوتنی فرۆشتنی ئەم کاڵایە تەنها کاتە، ئەویش کاتيکی کەم، گەر وانەبيت، دەبيت پێداچوونەوەیەک بکەیت لە گونجاویەتی کاڵاکەت.

 

٢-بەر لە دەستکردن بە پڕۆسەی بەبازاڕکردن، دەبێت لێکدانەوەیەک بۆ تێچوو و داهاتی پرۆسەکە بکەیت، زۆرجار کۆمپانیاکان بەبي گوێ دانە خەرجی بەبازاڕکردن و کارمەندەکانی لەم پرۆسەیە بەشدارن، پارە خەرج دەکات لەکاتێک دا ئەو داهاتەی دێتەوە دەستی بەشی خەرجیەکانی ناکات، تا بگات بە قازانج، بەمەش پڕۆسەکە هەرزوو شکست دەهينيت، بەگوێرەی داهات و قازانج خەرجی بکە لە پرۆسەکە تاوەکوو پڕۆسەکە بۆ زۆرترین کات بەردەوام بيت کە ئەمەش سەرکەوتن دەدات بە پرۆسەکە.

 

٣- پڕو پاگەندە و ڕيکلام کردن کە یەکێکە لەو بنچینانەی لەم پڕۆسەیە بەکار دێن لەم بابەتە درێژەی ٧ تێکەڵەکەی بەبازاڕکردن بخوێنەوە، دەبيت زۆر بە زیرەکانە ئەنجام بدرێت.

واتا بۆ ڕێکلام کردن دەبيت شێواز و تەکتیکی سەردەم بەکار بيت، جگە لە تەنها پشت بەستن بە ڕێکلامی تیڤی  کە خەڵک لێی بێزاربووە ، یانیش لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کەوا هەموو خەڵکيک نای خوێنێتەوە هەوڵ بدە سۆشیان میدیا و ڤایبەر و تۆڕەکانی پەیوەندیکردن و ئەنجامدانی پێشبڕکێ و جۆرەها تەکنیکی تر بەگوێرەی جۆری کاڵاکەت.

 

٤-پێویستە پلانی بەبازاڕکردن واقیعی بێت و هەموو لایەنە نێگەتیڤ و ڕێگریەکان هەژمار بکەیت و هەوڵی چارەسەری گونجاو بدۆزیتەوە بۆیان، نابێت پشتگوێیان بخەیت، چونکە گەر وا نەکەیت لەکاتی خستنە بازاڕی کاڵاکە توشی شۆک دەبیت لەکاتێک کەوا کێشەکان بە شێوەیەک گەورە دەبێت کەوا کۆنترۆڵ ناکرێت، چونکە نووسین لەسەر کاغەز زۆر جیاوازە لەگەڵ واقع.

هەتا زووتر کێشەکان بدۆزرێنەوە، چارەسەرکردنی ئاسانترە.

 

٥-پێویستە پلانی بەبازارکردن گشتگیر بێت، نەوەک تەنها لەسەر ناوچەیەکی تایبەت یاخود چینێکی تایبەت بێت، یانیش تەنها کۆمەڵيک خەڵک بگریت و کۆمەڵێکی تر فەرامۆش بکەیت، بەم جۆرە دەگەیتە زۆرترین بەکارهينەر و زۆرترین فرۆشت دەبيت.

 

٦-نابێت ئەوەش لەبیر بکەیت کەوا چاوديری کۆمپانیاکانی تر بکەیت گەر بەرهەمی هاوشيوە هەبێت لەبازاڕ، ڕەنگە گەر بەرهەمێکی کەمتر لە کوالیتی بەرهەم بهێنیت لە هاوشێوەکانتک خێراترین شت کە پێت دەگات شکستە.

،

 

Tagged : /