١٠١ ڕێگا بۆ فرۆشتن- به‌شی چواره‌م، كارامه‌ییه‌كانی فرۆشتن

ئاستی دووه‌م : کارامەییەکانی فرۆشتن

پلاندانان و تیشک خستنەسەر

 

٢٠-تیشک بخەرە سەر خاڵە گرنگەکان

ئامانجەکانت دابنێ و تیشک بخەرە سەر خاڵە گرنگەکان، بیر لەو چاڵاکیانه‌ بکەوە کە راستەوخۆ بەستراوە بە فرۆشتنەوە. کۆمپانیاکانیش زۆرجار شکست دەهێنن به‌ هەمان ئەو هۆکارانەی كه‌ نوێنەره‌كانی فرۆشرن شکستیان لێ دەهێنن، کە نا ڕوونی له‌ ئامانج و جه‌خت كردنه‌وه‌یه‌. به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر كاتیشت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و هێزیشت په‌رت نابێت ، گورزێکی لێزەری چڕ دەتوانێت پۆڵای پتەو ببڕێت.

گه‌ر تۆش وه‌ك لێزه‌ر كار بكه‌یت هه‌مان ده‌ستكه‌وتت ده‌بێت گه‌ر كاره‌كه‌شت سه‌خت بێت وه‌ك پۆڵا.

 

٢١-لە ئەنجامەکانت دلنیا بەوە

پلان دابنێ بۆ ئەنجامەکانت ، نەک بۆ ڕووداوه‌كان. کێشەی زۆربه‌ی كتێبه‌كانی بەرێوەبردنی کات  ئەوەیە کە گرینگی به‌ رووداوەکان ده‌ده‌ن لە جیاتی ئەوەی ئەنجامەکانی بده‌ن. تیشک خستنە سەر ئەم کتێبانە بۆ هەلستان بە دروستکردنی لیست و بەرنامەی کارکردنە نه‌وه‌ك خوودی كاره‌كه‌. هه‌مووجارێك پرسیار لە خۆت بکە چەند جارێک لە رۆژێکدا. ئایا ئەوەی من دەیکەم ئێستا بەرەو فرۆشتنی زیاترم دەبات ؟ ئەگەر وەڵامەکەت نەخێر بێت ئەوا بووەستە لەوەی ئەنجامی دەدەیت و دیسان تیشک بخەرە سەر هەوڵ و ئەرکەکانت ، کە دەتبات بەرەو فرۆشتنی زیاتر.

 

٢٢-سەرژمێریەکانت بپارێزە

کۆمەڵێک ئاماری سەرەکی دابنێ بۆ حالەتەکانی فرۆشتن. ئامارە سەرەکیەکانت زۆربەی ئەمانە دەگرێتەوە:

  • ژمارەی تەلەفۆن بۆ پەیوەندیەکانی دەستکەوتنی چاوپكه‌وتن کردن (موعد)
  • . ژمارەی تەلەفۆن بۆ پەیوەندیەکانی دەستکەوتنی ئیمزا و گرێبه‌ست .
  • دەستکەوتنی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی كه‌ ده‌تگه‌یه‌نێته‌ پلانه‌كه‌ت .

لەم ژمارانە دەتوانی بڕی پاداشتی(كۆمیشن)ی هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی تەلەفۆنی و پاداشتی هه‌ر چاوپێكه‌وتنێكت پێشبینی بکەیت. سەرژمێریەکان بەکاربهێنە بۆ چاودێری کردنی ئەنجامەکانت بۆ دیاری کردنی رووبەری گرفتەکان. بۆ نموونە دەبینی ئاستی فرۆشتن کەمی کردووە لەم هەفتەیە ، لەرێگەی چێککردنەوەی سەرژمێریەکانت دەتوانی چارەسەرێک بدۆزیتەوە کەوا بۆچی وای لێهاتووە و کاری لەسەر بکەیت بۆ چاککردنەوەی.

 

٢٣-تێگەیشتن لە یاسای تێکڕا

لەگەل تێپەڕینی کات هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانت به‌ تێكڕا لێك بده‌وه‌ و هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێ به‌ ماوه‌یه‌كی باش له‌ فرۆشتنی سه‌ركه‌وتوو، یاخود ماوه‌یه‌ك له‌ هه‌وڵی شكست خواردوو و نه‌فرۆشتن،گه‌ر شەش فرۆشتن سه‌ری گرت بۆ دە چاوپێكه‌وتن و پێشكه‌شكردن واته‌ سه‌ركه‌وتنت ٦٠% یه‌ .لەگەل ئەوەشدا ، جاری وا هه‌یه‌ لەوانەیە فرۆشتنت تەنها یەک لە دە بێت یاخود نۆ لە دە. لە لایەکەوە ئەگەر تێکرای تایبەت بە خۆت یەک لە دە بێت لە هەفتەیەکی دیاریکراودا ئەوا دان بە یاسای تێکرا دابنێ و بێ هیوا مەبە، وا مه‌زانه‌ كه‌وا تۆ زۆر خراپی، لە لایەکی ترەوە ئەگەر تێکڕای تایبەت بە خۆت نۆ لە دە بێت لە هەفتەیەکی دیاریکراودا ،هەروەک چۆن دەزانین کە یاسای تێکڕا کاردەکات ، وا مه‌زانه‌ تۆ لێهاتووترین كه‌سیت و دیسان تێكڕا وه‌ربگره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت بزانیت.

 

٢٣-ئەوەی کار کراوە دووبارە بکەوە

پاش ئەوەی رۆژێکی زۆر باشت هەبوو ، چیت کردووە تاقی بکەوە و دووبارەی بکەرەوە. دوای هەمان پرۆسێس بکەوە بۆ هەفتەیەکی زۆر باش و ساڵێکی زۆرباش.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵه‌ وورده‌كانت له‌بیر مه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ت ئه‌م جاره‌ ئاسانتر و ساناتر بێت تاوه‌كو به‌ كه‌مترین كات زۆرترین فرۆشتن بكه‌یت.

 

٢٤-ئامادەکاری بکە بۆ چاوەروان نەکراوەکان

لە جیاتی پرسیار لە خۆ کردن ، چی روودەدات ئەگەر شتەکان نەروات وەک چۆن چاوەروان دەکرێت ؟ پلان دابنێ بۆ ئەو شتانەی کە چاوەروان ناکرێت رووبدەن بە پرسیار لەخۆ کردن . خراپترین ئەو شتانە چین کە چاوەروان دەکرێت رووبدەن، ڕه‌نگه‌ پەیوەندیەکە بەو شێوەیە نەبوو کە چاوەڕوان دەکرا ؟؟ ئایا هیچ پلانێكی جێگره‌وه‌ت هه‌یه‌ بۆ حاله‌ته‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كان؟

له‌م لایه‌نه‌ و بۆ زانینی ئه‌م حاله‌تانه‌ جگه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێب و لێكدانه‌وه‌ی كڕیار و واقیع، وا باشتره‌ پرسیار له‌ كه‌سانی خاوه‌ن لێهاتوویی و شاره‌زایی بكه‌یت له‌م بواره‌دا، چونكه‌ بێگومان ئه‌مان به‌ چه‌ندان حاله‌تی وادا تێپه‌ڕبوون كه‌ ڕه‌نگه‌ تۆ له‌ داهاتوودا پێیدا تێپه‌ڕبیت.

Tagged : /

به‌م ٥ بیرۆكه‌یه‌ خۆت موچه‌ی خۆت له‌ماڵه‌وه‌ دابین بكه‌

پرۆژەیەکی بچووک لە ماڵەوە

زۆرکەس وا دەخوازن کە پرۆژەیەکی تایبەتیان هەبێت یارمەتی دەربێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان. زۆر کەس پەنا دەبات بۆ کارکردنی پرۆژەی بچووک لە ماڵەوە بۆ کەم کردنەوەی کرێی دوکان و پارەی ئاو و کارەبا و باجدان و موچەی کارمەندان. بۆ دەستەبەرکردنی گەورەترین قازانج.

 

چەند بیرۆکەیەک بۆ کارکردن لە پرۆژەیەکی بچووک لە ماڵەوە

 

یەکەم : کاری دەستی

زۆر خەلک دەست ڕەنگینن لەکاری دەستی، هەروەها کارامەیی و بیرۆکەی زۆر نایابیان هەیە بۆ دروستکردنی زۆر شتی کاری دەستی بە هەموو جۆرەکانی. پێویستیە تایبەتەکانی ئافرەتان یاخود پێویستیەکانی ئۆتۆمبێل بە یەکێک لە زۆرترین کاری دەستی ویستراو دادەنرێت لە زۆربەی بازارە ناوخۆییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا کەمی نرخی تێچوونی بۆ دروستکردنی و ئاسانیەکەی بێ ئەوەی پێویستی بە هیچ ئامێرێک هەبێت. دەتوانرێت یەکێک لە ژوورە بەتاڵەکان یاخود گەراجی ماڵەوە بەکاربهێنی بۆ شوێنی کارکردنەکەت بۆ دروستکردنی کاری دەستی.

دووەم : خواردن و شیرینەمەنیەکانی ماڵەوە

زۆر لە خانمان بەتایبەتی ئەوانەی زیرەکن لە دروستکردنی خواردن و شیرینەمەنی دەتوانن ئاستی بژێویان بەرزبکەنەوە لە ڕێگەی ئامادەکردنی خواردن و شیرینەمەنی بە گوێرەی داواکردنیان وە فرۆشتنیان بەنرخی گونجاو بە کڕیارەکان. وە دەتوانی دەست بەم پرۆژە بچووکە بکەیت لە رێگەی کردنەوەی لاپەرەیەکی فەرمی لە فەیسبووک یاخود لە یەکێک لە سایتەکانی  تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و نیشاندانیان لە لاپەڕەکە. هەروەها تایبەت بکرێ بە وەرگرتنی ویستراوەکان و لەگەڵیشیدا بتوانرێ خزمەتگوزاری گەیاندن تەرخان بکرێ.

سێ یەم : داینگە لەماڵەوە

ئەم بیرۆکەیە بۆ ئەو ئافرەتانە باشە کە کاتێکی زۆریان هەیە لەرۆژدا. تەنها ئەوەی پێویستە لەسەریان بڵاوکردنەوەی رێکلامی داینگەیە لەماڵەکەیدا لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان یاخود بڵاوکردنەوەی رێکڵام لە رێکخراوە ناوخۆییەکان. وە وەرگرتنی منداڵان بۆ چەند کاژێرێکی دیاریکراو لە رۆژدا. بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆژەیە واباشترە ژوورێکی تایبەتیاخود شوێنێکی دیاریکراو لە ماڵەکەتدا دیاریبکەیت بۆ ئەوەی منداڵەکان بە ویستی خۆیان یاری بکەن لەوشوێنەدا. لەگەڵ ئەمەشدا پێویستە یارییە فێرکاریەکان و خۆشەکان بە گوێرەی تەمەنیان بۆیان تەرخان بکەیت.

چوارەم : بازرگانی ئەلیکترۆنی

زۆربەی خەڵک هێلی ئینتەرنێت و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەکاردەهێنن بۆ کردنەوەی کۆگایەکی ئەلیکترۆنی و فرۆشتنی کەل و پەلی ئەلیکترۆنی هەمەڕەنگ. دەتوانرێ ئەمەش بەدەست بهێنرێت لە رێگەی دروستکردنی لاپەڕەیەک کە ناوێکی بازرگانی تایبەتی لە فەیسبووک هەبێت. وە نیشاندانی ئەم کەل و پەلانە لەم لاپەڕەیە. وە ڕێککەوتن لەگەڵ کڕیارەکان لەسەر نرخ و شێوازی دەستکەوتنیان.

 

پێنجەم : نیشتەجێکردنی قوتابیان

ئەم پرۆژەیە گونجاوە بۆ ئەوانەی خانووەکانیان گەورەیەوهەموو ژوورەکان بەکارناهێنن. وە لەم رێگەیەوە دەتوانی ژووری بەتاڵ ئامادە بکەیت بە شێوەیەک کە گونژاو بێت لەگەڵ پێداویستیەکانی قوتابیانی زانکۆ. وە دانانی دەروازەیەکی تایبەت بە خۆیان دوورلە دەروازەی سەرەکی مالڵەکەت. هەروەها دەتوانرێت گەراج یاخود کۆگاکان بەکاربهێنرێن بۆ ئەم مەبەستە. وە رێکڵام کردنی بوونی ژووری بەتاڵ بۆ قوتابیانی زانکۆ لە ماڵەکەتدا.

 

 

له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ش زانیاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ستكردن به‌ پڕۆكه‌ی خۆت بخوێنه‌وه‌

١٠ خاڵ بۆ دەستكردن بە پرۆژەیەکی تایبه‌ت به‌خۆت ؟

Tagged : / / / /

١٠١ ڕێگا بۆ فرۆشتن، چۆن ده‌بیته‌ فرۆشتیارێكی سه‌ركه‌وتوو:به‌شی سیه‌م

خۆ رێککاری کردن

١٤-دروست کردنی خۆرێککاری


خۆرێککاری چیە ؟ خۆرێککاری واتە بتوانی خۆت هه‌ست بکەی بە ئەوەی دەزانی پێویستە بکرێ و له‌كاتی پێویست بیكه‌یت، به‌بێ چاوه‌ڕوانی كردنی فه‌رمان له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه‌. ئه‌مه‌ ئیرادەت بەهێز دەکات چۆن وەرزش لاشەت بەهێز دەکات.

١٥-پیشەگەر بە

واتا خۆت ڕێك بخه‌ به‌ر له‌ هه‌ر كارێك.خۆ ڕێك خستن و پێوانه‌ كردنی خود له‌ ئاستی باڵا و به‌كه‌م سه‌یر نه‌كردنی كاره‌كه‌ و خۆت،و گرینگی دان به‌ هه‌موو ورده‌كاریه‌كانی قسه‌ و جل و به‌رگ و كات و ساتی چاوپێكه‌وتن، هەموو کارەکانت شایانی پێوانەی بڵند دەکات.سەیری رۆلی پیشەگەری سامورای بکە. ئەو رازاندنەوەی خۆی و جلەکانی و سامانەکانی و لەشی و مێشکی دەپارێزێت بێ کەم و کورتی هەموو کاتێ. راهینانی جەستەیی و فیکری قوڵ و رێککاری هێزی پێ دەبەخشێ بۆ ژیان سات بە سات.

١٦-ئەوە بکە ئەوەی کەسە ناسەرکەوتووەکان نایکەن

پێوه‌ری باوی سەرکەوتن نامیلکەیه‌كی کلاسیکه‌ نووسراوە لەلایەن Albert E.N gray و بڵاوکراوەتەوە پێش 50 ساڵ.’ پێوه‌ری باوی سەرکەوتن’ بریتیه‌ له‌ خۆرێککاری و هاندانی خودی بۆ ئەنجامدانی ئەو شتانەی کە مرۆڤەکان نا سەرکەوتووه‌كان نایکەن. زۆربەی رێکخراوە سەرکەوتووەکان ئەوانەی بەشی راهێنانی فرۆشیاریان هەیە فێری چۆنیەتی ئەو رێکخستنانەیان دەکەن کە دۆزراونەتەوە بۆ کارکردن. كه‌چی هێشتا ، نوێنەری فرۆشتنەکان سەرناکەون چونکە ئەوان کار ناکەن بە گوێرەی ئەو رێنمایانەی کە کرابوون ، بۆچی ؟ چونکە ئەوان له‌ سه‌نگه‌ری کاری سەختن یان لەوانەیە رەتبکرێنەوە یان هەردووکیان. بۆ نمونه‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ته‌له‌فۆن به‌ ساردی له‌لایه‌ن كڕیار ، بۆیه‌ ئەگەر بەراستی بتەوێ سەرکەوتوو بیت ئەوا دەبێت خۆت رێکبخەیت بۆ ئەوی هەڵەی سەرنەکەوتووەکان دووبارە نەکەیتەوە.

چاوه‌ڕێش نه‌كه‌یت كه‌وا هه‌موو شته‌كان به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت فێرت بكات. ده‌بێت خۆت خۆت فێربكه‌یت و ئاماده‌بیت بۆ هه‌موو بارودۆخه‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كان.

١٧-کاری سەخت


فرۆشتن پیشەیەکی داهات بەرزە چونکە کار و هەوڵی سەختی پێویستە ئەگەر ئاسان بێت ئەوا ئه‌و داهاته‌ی نابێت. بێنە پێش چاوت تۆ دەتەوێ سەرکەوتوو بیت لە فرۆشتن یان هەر بوارێکی تر تۆ پێویستە شتێک پێشکەش بکەیت لە به‌رامبه‌ر. لە زۆربەی حالەتەکان ، فرۆشتن کارێكی سەختە.

چاوڕوانی سه‌ختی به‌، ده‌بێت چ له‌ رووی ئارامگرتن یاخود به‌ كه‌م سه‌یركردن یانیش گوێ لێ ڕانه‌گرتن، تووشی هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌بیته‌وه‌، بۆیه‌ خۆتی بۆ ئاماده‌ بكه‌ و له‌سه‌ری ڕاهێنان بكه‌.

١٨-کار بکە لەکاتی خۆر بیرسکانەوە

کاتێک تۆ گەرمیت ، تۆ گەرمیت ! لەو رۆژانەی کەوا دەردەکەوێت باش دەروات ، مەوەستە کاتێک دەگەیت ڕادده‌ی فرۆشتنت كه‌ بۆت دانراوه‌ یان ئه‌و ژماره‌ پەیوەندیەی بۆت دانراوه‌. بەردەوامبوون و وەرگرتنی سوود له‌و ڕۆژه‌ی كه‌وا به‌ختت كراوه‌یه‌، به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاترت ده‌بات.

 

١٩-خۆت بە خۆشبەخت بزانە ئەگەر کەسێکت هەبێت پشتگیریت بکا


ئەگەر تۆ خۆشبەخت بیت بەگوێرەی پێویست کە هاوسەرێکت هەبێت ، ئەندامی خیزان ، هاورێ ئەوەی کە چاودێریت دەکات بۆ ئەوەی وات لێبکات به‌خۆشی بژیت، تۆ لە راستیدا خۆشبەختیت.ئەگەر کەسێکت هەبێت لە جێگایەکەت  هەڵتستێنێت بەیانیان و دەرچونت بۆ کار ئەوە گرنگترینە بۆ سەرکەوتن لەپێش هەر ته‌كنیكێكی تری فرۆشتن كه‌ له‌ زۆربه‌ی كۆمپانیاكان ئه‌م خاڵه‌ زۆر گرینگی پێ ده‌درێت و ده‌پرسن كه‌وا هیچ كه‌سێك هه‌یه‌ به‌یانیان بانگت بكات. چونكه‌ كاركردن له‌كاتێكی زووی ڕۆژ زۆر گرینگه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ بازاڕ به‌ر له‌ هه‌ر ڕكابه‌رێكی تر.

٢٠-جیاوازیەکان کۆبکەرەوە بۆ خۆت

یەکێک لە یاسا سەرەکیەکانی بەردەوام بوون کاتە نەک کات دانانەوە. بۆت دەردەکەوێت مەحالە کاتی بازارکردن زۆربەی قازانجەکانی ساڵانە بێت . لە بازاری کۆگاکان تەنها 3 بۆ 5 رۆژی بازرگانی هەیە لە ساڵێک و هیچ کەسێک نازانێت ئەم رۆژە دیاریکراوانە کەی دەردەکەوێت بە هەمان شێوەی تۆپی پێ و یاری هۆکی و سەبەتە و یاریەکانی بیسبۆڵ بە گشتی دەبردرێتەوە لە دوو یان سێ یاریزان. ئەمە چی دەڵێت دەربارەی رۆڵی بەخت لە بازارکردن ؟ ئەگەر تۆ هەموو شتە راستەکان بکەیت ، تۆ لە شوێنە راستەکە دەبیت لە کاتە راستەکەدا. کاتێک ئەم دوو یان سێ یاریە روودەدەن تۆ دەتەوێ لە وێ بیت. بۆ ئەوەی لە وێ بیت بۆ ئەم یاریانە ، تۆ پێویستە خۆت رێک بخەیت بۆ رۆژی کارکردن و کارنەکردن. پەیوەندیەکان ئەنجام بدە و فرۆشیارەکان چاودێری خۆیان دەکەن.

 

له‌م لینكه‌ به‌شی یه‌كه‌می بابه‌ته‌كه‌ بخوێنه‌وه‌

 

له‌م لینكه‌ش به‌شی دووه‌می بابه‌ته‌كه‌ بخوێنه‌وه‌

Tagged : / / /

١٠١ ڕێگا بۆ فرۆشتن كه‌ ده‌تكات به‌ فرۆشیارێكی سه‌ركه‌وتوو:بەشی دووه‌م

 هەڵوێست و خوڕه‌وشت

 

٤-فەخر بە پیشەکەتەوە بکە

نووسەر Oliver Wendell Holmes دەڵێ
هەموو بانگ کردنێک گەورەیە کاتێک بە گەورەیی شوێنت دەکەوێت.
فرۆشتن واتە پیشەی خزمەتگوزاری ، هەموو کۆمەڵگای ئێمە بنیات نراوە لەسەر فکرەی خزمەتگوزاری. ئاینە سەرەکیەکانی جیهان پێمان دەڵێن ئێمە لێرەین بۆ خزمەتی یەکتری.

بۆیه‌ تۆش پێویسته‌ بزانی كه‌وا كاره‌كه‌ی تۆش پیرزۆترینه‌كانه‌ و ده‌بێت شانازیه‌كه‌ت له‌ چاوه‌كانت ره‌نگ بده‌نه‌وه‌ و وابكات كه‌وا كڕیار هه‌ستی پێ بكات. نابێت به‌كزی و به‌شه‌رمه‌وه‌ باسی كاڵا یاخود به‌رهه‌مه‌كه‌ت بكه‌یت و بێ متمانه‌یی ببه‌خشیت به‌ كڕیار كه‌ لاوازترین خاڵه‌ له‌ كه‌سی فرۆشیار

٥-تۆ به‌رپرسی بەرامبەر سەرکەوتنەکانت

سەرکەوتوو دەبی بەگوێرەی بڕیارەکانت،گه‌ر بڕیارت دا سه‌ركه‌وتووبی و باوه‌ڕت پێی هه‌بوو، وا ده‌بیت ،له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ریكی ئه‌وانی تر بیت كه‌وا چی ده‌كه‌ن یاخود ده‌بوو چی بكه‌ن. جه‌خت له‌سه‌ركاره‌كانی خۆت بكه‌وه‌.گرینگترین خاڵه‌كانت بنوسه‌و سه‌باره‌ت به‌ خدی خۆت و خاڵی به‌هێز و لاوازت،هه‌مان شتیش سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ت و ئامانجی به‌رهه‌مه‌كه‌ت، بە تێرامان له‌ ئامانجەکان و کێشەکان و ئاستەنگەکان لە ناوەوە تا دەرەوە .ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هەموو ئاستی خۆت پێشکەش بکەیت ئەوا وا ده‌كات تۆ سەرکەوتوبیت. لەکۆتاییدا سەرنەکەوتن بڕیاری خۆمانه‌ وە سەرکەوتی هه‌مان شت، ته‌نها بیر و باوه‌ڕ له‌یه‌كیان جودا ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هه‌ر ئه‌م خاڵه‌شه‌ جیاكاری نێوان فرۆشیاری سه‌ركه‌وتوو و سه‌رنه‌كه‌وتوو..

٦-خه‌یاڵ(التخیول)ی سه‌ركه‌وتن بكه‌ و پێشبینی بكه‌

پێشبینی كردن ئامێرێکی بەهێزی سەرکەوتنە.پێشبینی كردن دلنیا کردنەوەیە لە بیرکردنەوە و هەستکردن بەوەی کە تۆ بەراستی سەرکەوتوو بویت. بۆ ئەوەی بەراستی کاریگەر بی ،بۆ پێشبینی كردن و ته‌خه‌یول كردن دەبێ هەستەکانت بەکاربهێنی ( دەستلێدان – تامکردن – گوێ لێ بوون و دیمەن ) بینینی ئەنجامەکان رابتێكی بەهێزە لەناو هۆشماندا. کاتێک رابتێكی بەهێزمان هەبوو لە هزرمان ئەوا داهاتومان وەک خۆی دروستکردوە.

بیركردنه‌وه‌كانمان ئێمه‌یان كردووه‌ به‌و كه‌سه‌ی ئێستامان، گه‌ر بیرت كرده‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت یاخود شكست دێنیت ئه‌وا بێگومان به‌ ڕاست ده‌كه‌یت.

٧-هه‌میشه‌ سەرقاڵ بە

سەرقاڵبوونێکی تۆزێک کەم باری دەروونیت بە جێگیری دەهێڵێتەوە ، وا هەست دەکەی باشتری دەربارەی خۆت و پیشە و ژیانت.

به‌ڵام ده‌بێت سه‌رقاڵه‌یه‌كت تایبه‌ت بێت به‌ بواری فرۆشتن چونكه‌ وا ده‌كات كه‌وا به‌هره‌كانت زیاتر بن و له‌هه‌مان كاتیشدا وه‌ك كه‌سێكی لێهاتوو نیشانت ده‌دات.

بیر بكه‌وه‌ ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی كاته‌كانی ڕۆژت به‌ خوێندنه‌وه‌ یاخود سه‌یركردنی ڤیدیۆ سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتن و چۆنیه‌تی فرۆشتن یانیش له‌ كرداری فرۆشتن به‌ڕێ كرد، ئه‌وا تۆ نیوه‌ی ڕێگاته‌ به‌زیاتریش بڕیوه‌.

٨-بەکارهێنانی بەرهەمەکان و خزمەتگوزاریەکانت

کاتێک تۆ خۆت بەرهەم یان خزمەتگوزاریه‌كانت بەکاردەهێنی و کرداری فرۆشتن دەکەی. سوودەکانی بە کەسێتی دەکەیت و هه‌ستێكی ڕاسته‌قینه‌ت بۆ دروست ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ و دووبارە هەستەکانت بۆ بەرهەم و خزمەتەکانت بەکاردەهێنی. باوەڕ بە کڕیارەکانت دەهێنی لەرێگەی بەڵگە و ئەو شارەزاییەی خۆت له‌كاتی به‌كارهێنان و بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانت.

 

 

٩-ڕه‌وشتت لە سەروی زانیاریەکانت بپارێزە

لەگەڵ دەست پێ کردنی شتێکی نوێ ، زۆربەی کات ڕه‌وشتمان لەسەروی کارامەییەکانمانە،واته‌ زۆر به‌ڕێزه‌وه‌ هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ خودی كاره‌كه‌ و پڕۆسه‌كه‌ و كڕیاره‌كانی ده‌كه‌ین. لەگەل بەرەو پێش چونی کارامەییە نوێکان وا دەردەکەوێ کە هەڵوێستەکانمان کەم دەبێت و كاره‌كه‌ به‌ كه‌متر سه‌یر ده‌كه‌ین و كه‌متر خۆمان به‌ كریاره‌كانه‌وه‌ ماندوو ده‌كه‌ین. پێویستە لەسەرمان کاربکەین لەسەر بنەمایەکی بەرز بەشێوەیەکی بەردەوام. وە دەتوانین دەست بە بریاردان  بکەین بۆ پاراستنی هەڵوێستەکانمان لەسەروی ئاستی کارامەییمان بەشێوەیەکی هەمیشەیی.

١٠-دەرچوون لە ناوچەی ئاسوودەیی

دەتوانین به‌سه‌ر داردا سه‌ربكه‌وین لەرێگەی دەستگرتن بە لقەکان نەک گوڵه‌كان. نابێت سه‌ره‌تا بۆ ئامانجه‌كه‌ بڕۆیت تاوه‌كو ته‌واو بیر نه‌كه‌یته‌وه‌ و پلانی ته‌واو بۆ ناسینی كه‌سه‌كه‌ كه‌ له‌گه‌ڵی داده‌نیشیت و ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌ڕۆیت دانه‌نێی و له‌كاتی گونجادودا نه‌ڕۆیت، ده‌بێت له‌ پێشووتر زیاتر له‌خۆت بكه‌یت و فشاره‌كان قبوڵ بكه‌یت و چاوه‌ڕێی ده‌ستكه‌وتی ئاسان نه‌بیت. هەروەها راهێنانی مێشکت لەسەر بیرکردنەوەی ئەرێنی واتە بڵێ (بەم شێوەیە دەتوانین بیکەین) نەک (ئەمەیە رێگر بۆیە نابێت).
نەویستن بەکەسیی وەرمەگرە
ئەگەر باوەر بە خۆت و ریکخراوەکەت و بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانت هەبێت. ئەوا بیستنی ووشەی نەخێر شکست هێنان نیە لەسەر ئاستی تاکە کەسی ، بەگوێرەی یاسای مامناوەندی هەر “نەخێر”ەک یەک هەنگاو لە ” بەڵێ ” نزیکترت دەکاتەوە.

١١-سوپاسدار بە لە کاتە گرانەکان

فرۆشتن سەرکەوتن و شکست خواردنە. ناسینەوەی شکستەکان دەرفەتێکی بایەخدارە بۆ گەشەکردن. هەر فرۆشتنێک بێگوێدانە ئەنجامەکەی سەرچاوەیە بۆ دەستکەوتەکان و زیاتر زانینە. پەسەند کردنی شکستەکان وەک تاقیکردنەوەیە بۆ هێزە ناوەکیەکەت و بەرەنگاربوونەوەیە بۆ ئەوەی سەرکەوتن ببێتە ئەزموونت.ئێمە لە کارکردن هەڵبژاردنمان هەیە و دەتوانین بڕیارێک بدەین کە بێ ورەمان نەکات و دەستهەڵنەگرین لە کاتە قورسەکان.

١٢-ئارامگر بە

نووسەر E. Joseph Cossman دەڵێ
مەزنترین هێز ئارامگرتنێکی سادەیە
کرداری فرۆشتن کاتی پێویستە. فرۆشتنی نوێ بۆ چەند جارێک لەدوای یەک گرانە . ئێمە زۆربەی جار کاتمان پێویستە بۆ روودانی شتەکان. پێویستە تێبگەین کە پێشکەوتن بە هێمنی دەکردرێت و نابێت پەرۆشیمان کەم بکاتەوە. لەراستیدا ئارام گرتن رەوشت بەرزیە. پێویستە ئەوەمان لە یاد بێت قازانج ناکەین پێش وەبەرهێنان یان ( ناتوانین دروێنە بکەین پێش رواندن ). هەروەها وەبەرهێنانی هەزار دۆلار بۆ هەر ساڵێک ئەگەر نزیکەی 8% پەرەبسەنێت ئەوا دەبێتە نیو ملیۆن دۆلار لە چل ساڵ. بە وەبەرهێنانی پارە و کات و ئارامگرتنی ئێمە دەبێتە هۆی سەرکەوتن.بیر بکەوە لە ئارامگرتنەکەت هەروەک سەرچاوەیەکی یەکسان لەگەل سەرچاوەی دیکەت. جێبەجێ کردنی بنەمای ئاوێتە بوون بۆ هەموو هەوڵەکانت تۆ قازانجێکی زۆر گەورە بەدەست دەهێنی.

١٣-زیاترینت بکە !

هیچ کەس ناتوانێت ژمارە یەک بێت ، بەڵام هەموومان دەتوانین ئەوەی لە توانامانە پێشکەشی بکەین . ئەگەر ئەوەی لە تواناتە پێشکەشی بکەیت ئەوا بە لایەنی کەمەوە تەنها کەسێک دڵ خۆش دەکەیت.

بۆیه‌ هیچ كڕیارێك به‌كه‌م مه‌گره‌. هه‌مووكڕیاره‌كان مافی ته‌واویان پێ بده‌ و كاتی ته‌واویان پێ بده‌. ته‌نها به‌ڕووخساریان بڕیار مه‌ده‌ و كڕیار له‌كۆڵ خۆت مه‌كه‌وه‌.ڕه‌نگه‌ كه‌سێك كه‌وا به‌ كڕیارت دانه‌نابێت و ببێته‌ گه‌وره‌ترین كڕیارت و كه‌سانی دیكه‌شت بۆ رابكێشیت.

به‌شی یه‌كه‌می بابه‌ته‌كه‌ لێره‌ بخوێنه‌وه‌

چاوه‌ڕوانی به‌شی سێیه‌م بن.

Tagged : / / /