چۆن بتوانین پۆستی ئنستاگرام له‌ لاپتۆپه‌كه‌ته‌وه‌ بكه‌یت؟

هه‌موومان ده‌زانین كه‌ چۆن له‌ په‌یجی ئاپه‌كانی مۆبایلی ئینستاگرام پۆست و بابه‌ت بڵاو بكه‌ینه‌وه‌، جگه‌ له‌ ئاپه‌كه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ وێبسایتێكیشی هه‌یه‌ بۆ هه‌وادارانی به‌ڵام به‌بێ دانانی شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی نوێ، واتا زیاتر بۆ گه‌ڕان وسه‌یركردنی بابه‌تی خه‌ڵكانی تره‌.

به‌ڵام به‌بێ ڕێگایه‌ك هه‌یه‌ كه‌ به‌بێ زیادكردنی هیچ پڕۆگرامۆیه‌ك بۆ وێبگه‌ڕه‌كه‌ت یاخود دابه‌زاندنی هیچ پڕۆگرامێك بۆ كۆمپیوه‌ره‌كه‌ت، ده‌توانیت ئه‌و كاره‌ بكه‌یت. له‌خواره‌وه‌ ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ چۆن:

سه‌ره‌تا هه‌ژماره‌كه‌ت ده‌كه‌یته‌وه‌ له‌ وێبگه‌ڕه‌كه‌ت(براوسه‌ر)

دواتر كلیكی ڕاست ده‌كه‌ی له‌سه‌ر و Inspect یان Inspect Element هه‌ڵده‌بژێریت

وێبسایته‌كه‌ به‌م شێوه‌ی لێ دێت.

پاشان ئه‌و ئایكۆنه‌ی مۆبایله‌ دابگره‌

دواتر Refresh بكه‌وه‌ و شێوازی ئینستاگرامه‌كه‌ت ده‌گۆڕێت بۆ شێوازی ئاپی مۆبایله‌كه‌ و ده‌توانیت هه‌موو كاره‌كانی تێدا ئه‌نجام بده‌یت كه‌ له‌ مۆبایله‌كه‌ت ده‌یكه‌یت ، وه‌ك له‌م وێنه‌ی خواره‌وه‌ دیاره‌

 

 

Tagged : /

باشترین ٧ ئاپی ئه‌ندرۆید بۆ دابه‌زاندنی كێش

زۆربه‌ی خه‌ڵكی كاتێك كێشی به‌ره‌و زیادبوون ده‌روات، تووشی دڵه‌ ڕاوكێ و نا ئارامی ده‌بێت، بۆیه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كات به‌ گرتنه‌به‌ری سیسته‌مێكی خۆراكی و ده‌ست كردن به‌ ڕێژیم، به‌ڵام ئایا هه‌موو سیسته‌مێكی خۆراكی كار ده‌كات؟ ئایا پێشتر تاقی كراوه‌ته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر تاقیش كرابێته‌وه‌ و بۆ كه‌سێك سه‌ری گرتبێت ، ئایا ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا بۆتۆش سه‌رده‌گرێت و ده‌ره‌نجامی ده‌بێت؟

بۆیه‌ پێویستیت به‌وه‌ ده‌بێت كه‌وا له‌سه‌ر سیسته‌مێكی تایبه‌ت به‌خۆت بڕۆیت و ڕۆژانه‌ و مانگانه‌ چاودێری به‌ره‌وپێشچوونی دابه‌زاندنی كێشت بكه‌یت.

لێره‌دا گرینگترین و باشترین ئه‌و ئاپانه‌تان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه‌وا سوودی ده‌بێت بۆتان له‌م پڕۆسه‌یه‌.

١-ئاپپی  كێشت دابه‌زێنه‌ له‌ ٣٠ ڕۆژداLose Weight In 30 Days

له‌م ئاپه‌دا چه‌ندین پڕۆگرام و یاری و ڕاهێنانی وه‌رزشی تێدایه‌ كه‌وا گه‌ر بۆ ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ كۆرسه‌كانت ته‌واو بكه‌یت ڕێژه‌یه‌كی باش له‌ كێشت داده‌به‌زێنیت.

كۆڕسی ڕاهێنانه‌كان به‌ شێوازێك دارێژراون كه‌وا وورده‌ وورده‌ قورس ده‌بێت به‌ پێی پله‌ به‌ندی، تاوه‌كو كێشه‌ت بۆ دروست نه‌بێت.

٢-ئاپپی پلانی ڕێژێم بۆ دامه‌زاندنی كێش Diet Plan for Weight Loss

له‌م ئاپه‌دا باسی پڕۆگرامی خۆراكی جۆراوجۆری تێدایه‌ تایبه‌ت به‌ دابه‌زاندنی كێش و هه‌وڵ ده‌دات كه‌وا ڕۆژانه‌ ١٥٠٠ كالۆری له‌ ژه‌مه‌كاندا هه‌بێت و ڕۆژانه‌ ژه‌می جیاوازی به‌یانیان و ئێواران و نیوه‌ڕوانان ڕێك ده‌خات بۆت. له‌گه‌ڵ چه‌ندین سووكه‌ ژه‌م كه‌ له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا ده‌خورێت و سوودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت بۆ كه‌متر برسی بوون ودابه‌زاندنی كێش.

 

٣-ئاپپی (له‌ده‌ستدانی چه‌وری وورگ له‌ ٢ هه‌فته‌دا) lose belly fat in 2 weeks

له‌م ئاپه‌دا چه‌ند ڕاهێنانێكی قورس باسكراوه‌ كه‌وا هگه‌ر كه‌سێك له‌توانای دابێت جێبه‌جێیان بكات ده‌توانێك چه‌وریه‌كانی وورگ و ده‌وره‌ی ورگ به‌ ئاسانی بتاوێنێته‌وه‌.

 

٤-ئاپپی (چاودێری باڵانسی لاشه‌) BMI Calculator & Weight Loss Tracker

له‌م ئاپه‌دا چاودێری ته‌ندروستی لاشه‌ت ده‌كات به‌پێوه‌ر و ستاندارده‌كان و باڵانسی كێش و به‌رزی باڵا و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زت، با ئه‌م ئاپه‌ هه‌میشه‌ له‌ناو مۆبایله‌كه‌تدا بێت و كێشی له‌شت پارێزراوبێت.

 

٥-ئاپپی (ژماره‌ی كالۆری له‌ خۆراكه‌كان) Calories in food

له‌م ئاپه‌دا باسی زۆربه‌ی خۆراكه‌ باوه‌كان ده‌كات و بڕی كالۆری كه‌ تیایاندایه‌، جۆری كالۆریه‌كان له‌ خۆراكدا ده‌گۆڕێت گه‌ر خۆراكه‌كه‌ سوور بكرێته‌وه‌ یانیش بكوڵێندرێت یاخود به‌ خاوی بخورێت، له‌م ئاپه‌دا باسی هه‌موو جۆره‌كانی خۆراكه‌كه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ بڕی كالۆریه‌كه‌ی ناوی.

 

٦-(ئاپپی لیستی ئاماده‌كردنی خۆراكی ته‌ندروست)Healthy Recipes: Weight Loss

له‌م ئاپه‌دا لیستی خۆراكی ته‌ندروستی تێدایه‌ له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنیان ، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا هه‌ر خۆراكێك بته‌وێت ئاماده‌ی بكه‌یت، جگه‌ له‌ ته‌ندروست بوونی خۆراكه‌كه‌، گرینگیێكی زۆر به‌ به‌تامی خۆاكه‌كه‌ ده‌درێت.

 

٧-ئاپپی (خوادنه‌وه‌كانی دابه‌زاندنی كێش) fat burning juice-30 days plan

له‌م ئاپه‌دا جۆی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ باس كراوه‌ كه‌وا ته‌ندروستن و یامه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنیان.

Tagged : / / /

گرینگترین ١٠ ئاپی خۆڕایی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی

لە سەردەمی ئێستاماندا فێربوونی زمانی دووەم و بە تایبەت ئینگلیزی وەک پێویستیەکی ژیانی لێ هاتووە بۆ بردنە پێشی لێهاتوویی و ژیانی کارکردن و دەستکەوتنی هەلی زیاتر بۆ کار، جا چ بێ کاربیت و بەدوای کاردا بگەڕێیت یاخود بتەوێت لە کارەکەت بچیتە پێشتر.

١-ئاپپی duolingo

کۆمەڵێک بژاردەت پێ دەدات بۆ فێربوونی ژمارەیەکی زۆر لە زمانەکان، بەڕێگایەکی چالاک و بەشێوازی نووسین و خوێندنەوە.

لەهەموو قۆناغەکانیش تاقی کردنەوەت پێ دەکات تاوەکوو بزانێت تا چەند بەرەوپێشچوونت بەدەست هێناوە.

بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن

٢-ئاپپی rocket languages

بە شێوازە ناوەزەکەی بۆ فێرکردن جیا دەکرێتەوە، پش بە تۆماری دەنگ دەبەستێت بۆ زانینی شیوازی ئاخاوتنت و بەرەوپێشبردنی.

کۆمەڵێک یاری نایابیشی تێدایە کەوا بەبێ بێزاربوون فێرت دەکات.

بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن

For Web development, Design, SEO

 

٣-ئاپپی Rosetta course

بەیەکێک لەهەرە باوترین ئاپ دادەنرێت ، بەهەزارەها دستەواژە و ئاماژەی تێدایە بۆ زۆرێک لە زمانە جیاوازەکان، پشت دەبەستێت بە فێربوونی داینامیکی چالاک، بەکارهێنەر زۆر بە ئاسانی دەتوانێت ووشە و دەستەواژەکان لەبەر بکات بەڕێگای بەکارهێنانی دەنگ و پێشبینی کردن.

ئەم ئاپە بۆ ئەو کەسانە زۆر بەکەڵک دەبێت کەوا کێشەی ووشەیان هەیە لەزمان و زیاتریش یارمەتی ڕستەسازیان دەدات.

بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن

 

٤-ئاپپی lingua.ly

یەکێک لە نایابترین ئاپەکانی کەوا هەموو زمانەکانی جیهانی تێدایە، بە ئاسنترین شێواز و یاری کەوا زانستیانە داڕێژراوە بۆ فێربوونی زمان بە ئاسانی و بەکارهێنانی بەشی نائاگایی مێشکت و بەبێ ئەوەی زۆر لە مێشکت بکەیت،

بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن

 

٥-ئاپپی learn languages with babble

ئەم ئاپپە بەوە جیا دەکرێتەوە کەوا فێری زمانت دەکات هەرچەندە کاتیشت کەمبێت،

بە ڕێگای چالاک زیاتر لە ١٣ زمانی تێدایە.

لەلایەن چەندین شارەزای زمان داڕێژراوە، تا ئێستا یارمەتی ملۆیان خەلکی داوە بۆ فێربوونی زمان.

بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن

 

 

٦-ئاپپی hellotalk speak

باشترین و خێراترین ڕێگا بۆ فێربوونی زمانی دووەم جگە لە زمانی خۆت، ژیانە لەنێوان کەسانی خاوەن زمانەکە، ئەم ئاپە ئەوەت بۆ دەڕەخسێنێت، دەتوانی بەشداربیت لە گفتوگۆی چەندان خەڵک و پێداویستی وەرگێڕانیشت بۆ فەراهەم دەکات، زیاتر لە شێوازی تۆڕێکی کۆمەڵایەتیە بۆ ئەوەی خەڵکی نوێش بناسیت لە ژیان و بێزار نەبیت لە فێربوون.

بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن

 

 

٧-ئاپپی learn & play languages

ئەم پاپە گونجاوە بۆ هەموو ئەندامانی خێزان و شێوازی یاری بەکاردێنێت بۆ فێربوون،

ئەم ئاپە بە ٣ قۆناغ لە شێوەی یاری فێرت دەکات کە چەندین ڕووبەڕوو بوونەوە و چێژی تێدایە،

بە چەندین کاریگەری دەنگی و وێنەکی جیا دەکرێتەوە بۆ ئاسانی لە فێربوون.

 

بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن

 

٨-ئاپپی learn 50 languages

ئەم ئاپە بۆ کەسانی سەرەتایی لە زمان بەکاردێت، زۆرترین ڕستە و ووشەی تێدایە بۆ ٥٠ زمان لەسەرتاسەری جیهان.

فێرت دەکات لە شوێن و بارودۆخەکان چۆن خۆت دەرباز بکەیت گەر لە زمانێک هیچ نەزانیت،

وەک چوونەبازاڕ و گۆڕینەوەی دراو و سەرفەرکردن یاخود هەر بارودۆخێکی دیکەی پێوسیت.

بۆ بەکارهێنەرانی ئایپاد و ئایفۆن دەتوانن لێرە دایبگرن

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن

 

٩-ئاپپی busuu

ئەم ئاپە زۆر جەخت لە فێربوون دەکاتەوە بەبێ زۆر لەخۆکردن و بە شێوازی یاری و گاڵەتە و گەپ.

تاقیکردنەوەی زۆری تێدایە و لەلایەن کەسانی شارەزا تۆمارکراون ودەنگەکانی دەنگی مرۆڤە نەوەک ئامێر.

لەکاتی فێربوونیشت هەموو بەرەوپێشچوونەکانت تۆمار دەکرێت و دەتوانی بەرەوپێشچوونی خۆت ببینیت.

بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن

 

١٠-ئاپپی Speaky – Language Exchange

ئەم ئاپە وات لێدەکات هاوڕێ پەیدا بکەیت لەو زمانەی کەوا دەتەوێت، ڕۆژانە چاتیان لەگەڵ بگۆڕیتەوە و باسی کلتوری یەکتری بۆ هاوڕێکانت بکەن. شێوازی ڕاستەقینەی فێربوونی تێدایە و لەهەمان کاتدا هاوڕێش دروست دەکەیت و شارەزای وولاتان و کلتورەکانیشیان دەبیت.

 

بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن

 

Tagged : / / / /

٥ هەنگاو بۆ خۆ پاراستن لە ئاپی خراپ و ساختەی Google play store

پێویستە دوای چەند هەنگاوێک بکەوێت بۆ ئەوەی پارێزراو بێت لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە ئاپانەی کە خراپ و ساختەن لە Google play .
بۆ خۆپاراستن لەم جۆرە ئاپانە ئەم چەند هەنگاوە جێبەجێ بکە :

• پابەند بە لە بەشی   Google play

هەرگیز پشت مەبەستە بە ئاپ لەسەر ئامێرێکی دەرەکی یان ئاپی لایەنی سێیەم کە هیچ گرنگی بە مەرجەکانی خۆپاراستن نادات لە بەشی Google play .  ئەمە ماناى ئەوە نیە کە Google play  ئاپی خراپ لەخۆ ناگرێت بەڵکو بە ئەنجامدانی ئامۆژگاریەکانی تری ئەم بابەتە بۆت ئاسان دەبێت کە جیاوازی لە نێوان ئاپە خراپەکان بکەیت لە Google play .

 

• ئاگاداری ناوی گەشەپێدری ئاپەکە ببە

زۆربەی گەشە پێدەری ئاپە خراپەکان گرنگی بە ناوی ئاپەکان و یاری یە بەربڵاوەکان و بڵاوکردنەوەیان لە Google play دەدەن . بۆیە زۆربەی بەکارهێنەران هەڵدەستن بە دابەزاندنی ئەم ئاپە تەقلیدیانە کە وادەزانن ئاپی رەسمین لەلایەن گەشەپێدەرەوە. بۆیە زۆر پێویستە پێش دابەزاندن لە Google play دڵنیابیتەوە لە ناوی گەشەپێدەر، کە دەتوانی بیدۆزیتەوە لە بەشی زانیاری تایبەت بەو ئاپە.
بۆ نموونە یاری Pokémon Go کە زۆر کۆپی ساختەی لی بڵاو کرایەوە لە Google play . کە لەلایەن کۆپانیای Niantic گەشەی پێدرا. بۆیە پێویستە دڵنیا بیتەوە لە ناوی کۆمپانیاکە پێش دابەزاندن.

 

• سەیری پۆڵێن و رەخنەکان بکە

زۆربەی ئاپە بەربڵاوەکان پۆڵێن و رەخنەی گەورەیان هەیە لەلایەن بەکارهێنەران و پسپۆران. بۆیە سەیری کۆمێنتی بەکارهێنەران بکە لە Google play و هەروەها سەیری رەخنەی پسپۆران بکە لە سەرچاوە تەکنیکیە دیارەکان لەم جۆرە ئاپانە . ئەمە یارمەتی دەر دەبێت بۆت بۆ دیاریکردنی ئاپە باشەکان وخۆپاراستن لە ئاپە خراپ و زیان پێدەرەکان.

 

• Update   کردن یاخود (بەرەو پێش بردن)

هەمیشە دڵنیا بەوە لە بەرەو پێشبردن بۆ کارپێکردنی نوێترین چاپی نێردراو بۆت. کە ئەم بەرەو پێش بردنانە چاککەرەوەی زۆر لە کەم و کورتیەکان و ترساندنە ئەمنیەکان لەخۆ دەگرێت.

 

• ئاگاداری هەواڵە ئەمنیەکان بە 

بەم کۆتاییانە زۆر لە ئاپی خراپ و بۆشایی ئەمنی دەدۆزرێنەوە لە رێگەی چەند کۆمپانیایەکی تایبەت بە ئاسایش کردنی بەرنامەکان. کە لەلایەن خۆیانەوە ئاگاداری بەکارهێنەران دەکەنەوە لەم جۆرە ئاپانە. بۆیە کاتێک ئەم جۆرە هەواڵانە دەبینی ، باشترە بتوانی سەیرێکیان بکەیت بۆ ئەوەی بزانی کە لەسەر مۆبایلەکەت دانراوە یان نا.

 

 

 

 

 

 

Tagged : / / /

هەندێک جۆری ئاپ کەپێویستە دوور بین لێی لە Google play store

6 جۆری App کە پێویستە دوور بیت لێی لە بەشی Google play store :
سەرەرای ئەو ئاستەی کە Google پێشکەشی دەکات بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئاپە خراپ و ساختەکان لە Google play بەڵام تاوەکو ئێستاش ئاپی ساختەی زۆر هەن کە بەکاردەهێنرێن بۆ ئەوەی زیان لە بەکارهێنەران بگەیەنن.

لەگەل بوونی ئاپی خراپ و سەختە لە Google play لە ژێر چەند ئاستێکی جیاواز بەڵام هەندێک جۆری ئاپ پلانی خراپ و باوی هەیە. لەسەر ئەم بابەتە رێگە بدەن تیشک بخەینە سەر چەند جۆرێک لەو ئاپانە کە پێویستە خۆمانی لێ بپارێزین لە Google play :

 

• ئاپی بەڵگەکان

ئەم جۆرە ئاپانە بە ترسناکترین جۆری ئاپی خراپ و ساختە دادەنرێت لە Google play. وە گەشەپێدەری ئەم جۆرانە پێویستیەکانی بەکارهێنەران بەکاردەهێنن بۆ دەستکەوتنی چەند زانیاریەک وەک یاریەکان وە هەروەها ئەم جۆرە گەشەپێدەرانە کاردەکەن بۆ ساختە کردنی ئاپە بەربڵاوەکان لەگەل بەکارهێنانی وشەی بەڵگە بۆ فریودانی هەندێک بەکارهێنەران کە ئاپەکە رەسمیە. وە گەورترین نموونە ، بڵاو بوونەوەی زۆری یاری  Guide Pokémon Go  یە کە دابەزێنراوە لەسەر زۆرتر لە نیو ملیۆن مۆبایل لە جیهان ساڵی رابردوو وەهەروەها بووە هۆی  کێشەی ئەمنی گەورە . بۆیە پێویستە لەم جۆرە ئاپانە بەدوور بین بە هەموو شێوەیەک .

• ئاپی زۆرکردنی شوێنکەوتووەکان (Followers)

وادەزانی دەتوانی ببیتە یەکەک لەگەورەترین ئەستێرەکان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە تەنها دابەزاندنی یەک جۆر لەم ئاپە کە شوێنکەوتووەکانت زیاد دەکات بە هەزاران ؟ هەموو ئەم جۆرە ئاپانە ساختەن پێویستە لەسەرت دووربکەویتەوە لێیان. هەتا ئەو جۆرە ئاپانەی کە کاردەکەن بۆ گۆرینەوەی هاورێیەتی یان سەرنجراکێشی (like) ، ئەمانە هەرگیز شوێنکەوتووەکانت زیاد ناکەن. ئەگەر بەڕاستی بتەوێت شوێنکەوتووەکانت زیادبێت ئەوا پێویستە سەیری ئامۆژگاریەکان بکەیت لە لایەن سەرچاوەی تایبەت . وە لە ئینتەرنێت دەتوانی ئامۆژگاری زۆر لەسەر ئەم بابەتە بەدەست بهێنی لە بری ئەوەی ئەم جۆرە ئاپانە دابەزێنی.

•  ئاپی پشکنینی درۆ !

بەڕای ئێمە ئەم جۆرە کەسانەی کە گەشەپێدەری ئەم جۆرە ئاپانەن هەڵدەستن بە دووبارە کردنەوەی رۆڵی توێژەرەوەکان لە فیلم و ئەڵقەکان. بەداخەوە Google play  جۆری زۆر لەم ئاپانە لەخۆ دەگرێت ئینجا هەر جۆرێکی یاری یان گاڵتەجاری بێت. وە لەوەش خراپتر هەندێکیان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئاپی راستین. ئەم ئاپانە بەکاردەهێنرێن لەسەر مۆبایلی بەکارهێنەران بۆ نیشاندانی ریکلامی نەویستراو  کۆکردنەوەی زانیاری و چاڵاکی خراپی زیاتر.

• ئاپی زیاد کردنی داهات

زۆرکەس دەیانەوێت داهاتیان لە رێگەی ئینتەرنێت زیاد بکەن ! بەڵام هەرگیز باوەڕمەکە کە دەتوانی سەدان و هەزاران دۆلار بەدەس بهێنی بەتەنها دابەزاندنی ئاپێک لەسەر مۆبایلەکەت. ئەم جۆرە ئاپانە لە Google play بڵاون لەژێر چەند ئاست و ناوێکی جیاواز وە هیچ سودێکی راستی نەبووە بۆ بەکارهێنەر بەڵکو تەنها فریوو دانە و هیچی تر بە هەر رێگایەک.

• ئاپی رووناکی

ناتوانرێت بوترێت ئەم جۆرە ئاپە بێ سوودە ! لەوانەیە بۆ زۆربەی کەسەکان سەرەکی بێت و گرنگیشە پشتی پی ببەستین هەندێک جار. بەڵام لەگەل ئەوەشدا پێویستە زۆر وشیار بیت کاتێک ئەم ئاپە دیاری دەکەیت وە تەنها پشت بە یەک جۆر ببەستە تاوەکو نەکەویتە دەست ئاپی خراپ و ساختە. ئاپی Flashlight   لە کۆمپانیای ئاسۆس یەکێکە لە هەڵبژاردە گونجاوەکان. دەتوانی پشتی پێ ببەستی.

•  ئاپی نیشاندەری شاشەی شکاو

Google play زۆر جۆر ئاپی تێدایە کە کاردەکات لەسەر نیشاندانی شاشەی شکاو و فریودانی هاورێکانت. ئەم جۆرە ئاپە دابەزاندنی زۆری لەسەردەکرێت لە Google play سەرەرای بێ سوودی لەگەل ئەوەشدا ریکلامی زۆر بێ سوودی لەخۆ دەگرێت، لەگەل ئەوەی نازانرێت بۆچی هێندە ئەم جۆرە ئاپە بەکاردەهێنرێت بەڵام پێویستە هۆشیار بکرێنەوە بەگوێرەی ئەو زیانانەی کە بە مۆبایلەکەت دەگەیەنێت.

 

Tagged : /