٥ خاڵ كه‌وا سه‌رنجی خاوه‌ن كاره‌كان ڕاده‌كێشێت له‌ linked in

وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین كه‌وا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی linked in تایبه‌ته‌ به‌ پیشه‌ و كار و پسپۆڕی و زیاتر باسی بازرگانی و كار ده‌كات و زۆربه‌ی بازرگان و خاوه‌ن كاره‌ گه‌وره‌كان به‌كارهێنه‌ری ئه‌م تۆڕه‌ن و له‌وێ دا به‌دوای كه‌سانی خاوه‌ن شاره‌زایی دا ده‌گه‌ڕێن و هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنن به‌پێی پرۆفایله‌كه‌یان. لێره‌دا گرینگ ترین ٥ لایه‌ن ده‌خه‌ینه‌ ڕوو ه‌كه‌وا سه‌رنجی ئه‌وانه‌ ڕاده‌كێشێت كه‌ به‌دوای كه‌سانێك دا ده‌گه‌ڕێن كاریان بۆ بكه‌ن.

 

١-وێنه‌ی پڕۆفایله‌كه‌ت:

ناكرێت هه‌مان وێنه‌ی ئینستاگرام یاخود فه‌یسبووك به‌كاربهێنیت بۆ لینكد ئین كه‌وا تۆڕێكی پیشه‌ییه‌، با وێنه‌كه‌ت نوێ و جددی بێت نه‌وه‌ك له‌ حاله‌ته‌كانی خۆشی و پێكه‌نینی زۆر یاخود وێنه‌ی پشوو و سه‌فه‌رت بێت، وا باشه‌ وێنه‌كه‌شت نوێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی شێواز و سیمای ئێستا و ته‌مه‌نت یه‌ك بگرنه‌وه‌ و شاره‌زایی به‌ سیماته‌وه‌ دیار بێت، نه‌وه‌ك تۆ ته‌مه‌نت ٣٠ ساڵ بێت و وێنه‌كه‌ت هی كاتی ده‌رچوونت بێت له‌ زانكۆ و وه‌ك كه‌سێكی كه‌م شاره‌زایی ده‌ر بكه‌ویت.

 

٢-ناو و پۆستی پیشه‌كه‌ت:

ووریابه‌، بزانه‌ له‌چیدا شاره‌زایت و ئێستا چ كارێك ده‌كه‌یت، ناكرێت بنوسیت سه‌ركرده‌ی خاوه‌ن دید یاخود شاره‌زا له‌ بازرگانی چونكه‌ ئه‌م ناوانه‌ هیچ واتایه‌كی دیاری كراو ناده‌ن و زیاتر له‌ حه‌ز و خولیا ده‌چن،با ئه‌و ناونیشانی كاره‌ت یاخود پۆسته‌كه‌ت دیار و ڕوون و به‌كارهێنراو بێت تاوه‌كو به‌ ئاسانی بدۆزرێته‌وه‌ له‌كاتێكدا خاوه‌ن كاره‌كان بۆ پۆستێكی دیاری كراو ده‌گه‌ڕێن.

 

٣-درێژه‌ی زانیاریه‌كانت:

دوای هه‌ڵبژاردنی باشترین وێنه‌ت، له‌گه‌ڵ دیاریکردنی گونجاوترین ناونیشانی كار بۆخۆت، گرینگی زۆر بده‌ به‌ وورده‌كاری ئه‌و كاره‌ی كه‌وا شاره‌زای تێیدا و باسی ئه‌و كارانه‌ت بكه‌ كه‌وا له‌ ڕابردوودا كردوتن و ئه‌و كاره‌شی كه‌وا ئێستا تێیدایت،زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌م به‌شه‌ی زانیاری پڕ ناكه‌نه‌وه‌ و ته‌نها به‌ ناوهێنانی پۆستی كاره‌كه‌یان واز ده‌هێنن، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ بۆ خاوه‌ن كاره‌كان زۆر پێویسته‌ تاوه‌كو بزانن به‌هره‌ت چیه‌ و بیر و بۆچوونت بخوێننه‌وه‌ و شاره‌زای خولیاكانت بن.

 

٤-پشتگیری خه‌ڵكان و گروپه‌كان:

هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كردووتانه‌ باس بكه‌ن و بنووسن تاوه‌كو خه‌ڵكانی تریش پاڵپشت یاخود پشتگیری كاره‌كانت بكه‌ن كه‌وا ئه‌نجامت داوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاری متمانه‌ی زیاتر بۆ خاوه‌ن كاره‌كان و دروستی به‌هره‌ و كاره‌كانت ده‌سه‌لمێنن، له‌ هه‌مان كاتیشدا سه‌ر به‌كامه‌ شوێنیت بینووسه‌ تاوه‌كو وه‌ك به‌ڵگه‌ بۆ به‌هره‌كانت به‌كاری بهێنیت.

 

٥-كۆتای و له‌هه‌مووان گرینگتر:

له‌ پڕۆفایله‌كه‌تان ئاماژه‌ بكه‌ن به‌ كرانه‌وه‌تان بۆ هه‌ر هه‌ل و كارێك كه‌ ئه‌مه‌ش وا پیشان ده‌دات، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كاره‌ی ئێستات ده‌توانی كاری تریش بكه‌یت و بۆ هه‌ر سه‌ركه‌شی یاخود كارێی قورس ئاماده‌یت.

Tagged : /

چۆنیەتی پڕ کردنەوەی CV لە پێگەی craft-cv.com

بۆ پڕ کردنەوەی سی ڤیەکەت لەم وێب سایتە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە

http://craft-cv.com/

 

 

سه‌ره‌تا ده‌توانی ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنیته‌وه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌ سیڤیدا ده‌كرێت و ده‌بێته‌ هۆی وه‌رنه‌گیرانت له‌ كاره‌كه‌ت

یەکەم :

سایتەکە بکەوە و کلیک لەسەر Go To Resume Builder بکە !

دووەم :

شێواز یاخود جۆری سیڤیەکەت هەڵبژێرە لە CV TEMPLATES !

سێیەم :

رەنگی سیڤیەکەت هەڵبژێرە لە COLOR COMPOSITIONS !

چوارەم :

جۆری فۆنت هەڵبژێرە لە PICK A FONT !

پێنجەم :

زانیاریە کەسییەکانت پر بکەوە بە گوێرەی وێنەکە لە  PERSONAL INFORMATION !

شەشەم :

زانیاری لەسەر ئاستی خوێندنت پر بکەوە لە  EDUCATION !

‌حەوتەم :

چەند زانیاریەک دەربارەی خۆت بنوسە لە PROFILE !

هەشتەم :

باسی شارەزاییەکانت بکە لە EXPERIENCE !

نۆیەم :

شارەزاییت لە زمانەکان باس بکە لە  LANGUAGES !

دەیەم :

چ کارامەییەکت هەیە بینوسە لە  SKILLS !

یازدەیەم :

باسی کەسایەتیت بکە لە  PERSONALITY !

دوازدەیەم :

کارامەییەکانت لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بنوسە لە  SOFTWARE SKILLS !

سێزدەیەم :

چەند شتێک دەربارەی خولیاکانت باس کە لە  HOBBY !

چواردەیەم :

ئەگەر بتەوێ چەند بەشێک زیاد بکەیت لە سیڤیەکەت دەتوانی زیادی بکەی لە  ADDITIONAL SECTIONS !

پازدەیەم :

بۆ دابەزاندنی سیڤیەکەت کلیک  لەسەر DOWNLOAD YOUR CV بکە !

بۆ نوسین و دروستکردن سەردانی ئەم وێب سایتە بکە

http://craft-cv.com/

Tagged : /

١٠ خاڵ بۆ دەستكردن بە پرۆژەیەکی تایبه‌ت به‌خۆت ؟

چەند هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنی پرۆژەیەکی بچووک

زۆرکەس ویستی دۆزینەوە و نووسینی پرۆژە و کاری تایبەت بەخۆیان و دوورلە کەسانی تر هەیە، وە ئارەزووی بۆ سەربەخۆیی و کارکردن بەشێوەی تەنیایی و بەدەستهێنانی قازانج دەستکەوتی تایبەت بەخۆیان بێ ئەوەی هیچ کەسێک بەژدار بێت گەم دەستکەوتانە.
وە بۆ ئەوەی هەلبستی بەم جۆرە پرۆژانە پێویستە دوای چەند هەنگاوەک بکەویت بۆ دەستەبەری سەرکەوتن، وە لەو رێگایانەی کە دێن …

 

  1.  دۆزینەوە و دیاری كردنی بیرۆكه‌ و ئامانجێك بۆ بنیاتنانی پرۆژەكه‌ لەسەری ، وە دیاریکردنی بە ووردی و کارکردن بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجانە، لە پێناو دۆزینەوەی رێگاکان بۆ بەدەستهێنانیان و گرێنتی سه‌ركه‌وتنی پرۆژەکە.
  2.   دیاریکردنی ناو و لۆگۆی گونجاو بۆ پرۆژەکە کە هەلدەستێ بە دامەزراندنی. وەهەروەها پێویستە ناو و لۆگۆکە ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خودی پرۆژەکە بێت. بۆیە پێویستە بەدلنیایی و رێکی دیاریبکرێت بۆ ئەوەی کڕیار بهێنێت بۆ پرۆژەکە و كڕیاره‌كان به‌ ئاسانی له‌ مانا و بیرۆكه‌ی كاره‌كه‌ت تێ بگه‌ن.
  3.  لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئایا دەتوانرێت بەتەنها هەڵستێت بەم پرۆژەیە یاخود پێویستی بە یاوەر هەیە بۆ دامەزراندنی ئەم پرۆژەیە و سەرکەوتنی؟ ئەگەر گەیشتە ئەنجامی ئەوەی پێویستی بە یاوەر هەیە ، پێویستە لەسەری یاوەری گونجاو و رێک هەڵبژێرێت بۆ هەڵستان بەم پرۆژەیە.
  4.  دانانی پلانێکی رێک و گونجاو بۆ هەموو ئەو پێداویستیانەی پرۆژەکە. وە دلنیا بوونەوە لە پلانەکان لە رێگەی گەنجینەی پرۆژەکە، وە خوێندنێکی تەواو بۆ بازارکردن و بەکارهێنانەکان.
  5.  کارکردن بۆ دانانی پلانی بە بازارکردن و ماركێتینگ بۆ بەرهەمەکانی پرۆژەکە، لەڕێگەی ریکلام کردن و کارکردنی تیمی تەواو بۆ هەلسان بە کاری بەبازارکردنی بەرهەمەکان و دۆزینەوەی بەکارهێنەری گونجاو.
  6.  دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ و پاڵپشتی ماددی.یەکێک لە رێگە هەرە سەرکەوتووەکان بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکە، کارکردن بۆ هەلسان بە دۆزینەوەی سەرچاوەی باش و دلنیا بۆ گەنجینەی پرۆژەکە. بۆ دلنیابوونەوەی بەردەوامی کاری پرۆژەکە و نەبرینی گەنجینەی پرۆژەکە، کە دەبێتە هۆی سەرنەکەوتنی پرۆژەکە.
  7.  هەڵسان بە هەموو کارە یاساییەکانی پێویست بۆ پرۆژەکە، وە ترسان لەپەیدابوونی کێشەی یاسایی پرۆژەکە بەرەو سەرنەکەوتن دەبات. وەهەروەها پێویستە خاوەن کار هەڵستێت بە دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیا یاخود هه‌ر جۆرێكی تر له‌ ڕه‌سمی بوون بۆ كاركردن و دامه‌زراندنی راوێژکاری یاسایی و ژمێریاری یاسایی بۆ هەلسان بە  هەموو کارە یاسایەکان. بێ ئەوەی هیچ هۆکارێک دروست بێت کە ببێتە هۆی وەستانی پرۆژەکە.
  8.  هەڵسان بەکاری خوێندنه‌وه‌ی تەواو لەسەر بەبازارکردن و پێویستیەکانی و کۆمپانیا کێبرکێکارەکان بۆی، هەرکەسێک هەستا بە دامەزراندنی پرۆژە هەڵدەستێ بە یەدەگ کردنی کەل و پەل و خزمەتگوزاریەکان کە بەشێوەی زۆر بەدەست ناکەوێت لە بازار.
  9.  به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و هۆكاره‌كانی ته‌كنه‌لۆجی چونکە بەکارهێنانی رێگەی نوێ دەبێتە هۆی سەرکەوتنی پرۆژەکە. لەرێگەی کەم کردنەوەی بەفیرۆدانی کاتی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی کەل و  پەل و  کەم کردنەوەی  کادری مرۆڤی و کەم کردنەوەی بەفیرۆدانی پارە تا دەکرێت.
  10.  ئاگاردار بوون دیاری كردنی جیاکه‌ره‌وه‌كانی ئەو بەرهەمانەی کە پرۆژەکە بەرهەمی دەهێنێت بە ئاست وخەسڵەتی بەرز. دەبێتە هۆی هێنانی کڕیار بۆی و زیاد کردنی داواکاری لەسەری، واتا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ بده‌وه‌:چی تۆ له‌ خه‌ڵكی تر جودا ده‌كاته‌وه‌؟ یاخود چی زیاد ده‌بێت گه‌ر تۆ ئه‌م كاره‌ بكه‌یت؟ كۆمه‌ڵگا چی قازانج ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ نه‌كه‌یت كۆمه‌ڵگا چی زه‌ره‌ر ده‌كات؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێت هه‌موو هه‌ل و مه‌ترسیه‌كانیش لێك بدرێنه‌وه‌.

هەموو ئەو شتانە بەرەو دڵنیابوونەوە لە سەرکەوتنی پرۆژەکە دەبات و بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی کە دانرابوو بۆ هەلسان بە پرۆژەکە. وەهەروەها بەدەستهێنانی قازانج و دەستکەوتی ویستراو.

 

Tagged : / / /

گرینگترین پرسیاره‌كانی له‌ كاتی چاوپێكه‌وتنی كاردا ده‌كرێن. فێری وه‌ڵامه‌كانیان به‌.

لە بابەتی پێشووتر باسێکی کورتی چۆنیەتی رەفتار و هەڵسوکەوتکردن لە کاتی چاوپێکەوتنی کارمان کرد لە چەند خاڵێکی پوخت و بەسوود بۆ ئێوە. بەڵام لەم بابەتەدا گرنگترین ئەو پرسیارانە دەخەینە بەرچاوتان کە ئەگەری هەیە رووبەرووت بێتەوە لە کاتی چاوپێکەوتن و سوودی زۆری دەبێت بۆتان.

 

•  بدوێ لەسەر خۆت و کارامەییەکانت و ویستەکانت ؟

مەبەست لەم پرسیارە ئەوەیە کە چۆن خۆت دەبینیت وە چۆن خەڵکی تر سەیرت دەکەن، بۆیە هەوڵ بدە وشەی گونجاو و کورت بەکار بهێنیت بۆ باس کردنی خۆت و دەربرینی تواناکانت و شارەزاییە زانستیەکان و کارکردنت  و تواناکانت و ویستەکانت.

 

•  لە کوێ کارت کردووە پێشتر ؟

مەبەست  لەم پرسیارە بۆ زانینی شارەزاییەکانتە و چ توانایەکت هەیە. هەوڵ بدە کورتەیەک لەسەر کاری پێشوترت بدەی وشارەزاییەکەت لێی.

هه‌وڵ بده‌ ته‌نها ئه‌و كارانه‌ باس بكه‌ كه‌وا په‌یوه‌ندی دارن به‌و كاره‌ی كه‌وا پێشكه‌شت كردووه‌. پێویست ناكات باسی كاری شوفێریت بۆ كۆمپانیایه‌ك بكه‌یت كه‌وا بۆ ژمێریار پێشكه‌شت كردووه‌.

•  هیچ کارت کردووە لە کاتی خوێندن ؟

مەبەست لەم پرسیارە بۆ زانینی هاندەرە راستیەکانە کە وایان لێکردووی کار بکەی لە کاتی خوێندن. ئایا هاندەری ماددی بوو یان مەبەست لێی بەدەست هێنانی شارەزایی و کارامەیی بووە.

وا باشتر پاڵنه‌ره‌ ماددیه‌كان باس نه‌كرێن له‌و خاڵه‌.

• بۆچی کاری پێشووترت جێهێشت ؟

ئەم پرسیارە بە یەکێک لە هەرە پرسیارە شپرزەییەکان دادەنرێت  و مەبەست لێی زانینی ئایا هیچ کێشەیەکت هەبووە لێی و چۆن مامەڵەت لەگەل کردووە، هەروەها ئاگاداربە لە راستی وەڵامەکەت.

باشترین وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره‌ پیشاندانی حه‌ز و خولیای خۆته‌ له‌ گه‌وره‌تر بوون و زیاتر فێربوون، به‌م وه‌ڵامه‌ هه‌م خاڵی نه‌رێنی ناده‌یت، له‌هه‌مان كاتیشدا جۆره‌ ستایش كردنێكیشه‌ بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر.

•  بڕی موچەکەت چەند بوو لە کاری پێشووترت ؟

مەبەست لەم پرسیارە زانینی دۆخی ئابووری تۆیە بە بەراوردکردن لەگەڵ هۆکارەکانی جێ هێشتنی کاری پێشووترت. بۆیە راستگۆبە لەوەڵامدا.

 

•  دەتەوێت چەند مووچەت دەستکەوێت لەگەلمان ؟

هەوڵبدە وەڵامی ئەم پرسیارە مەدەرەوە بە شێوەیەکی راستەوخۆ ، هەوڵبدە کاریگەری نەبێت لەسەر ئەومووچەیەی کارمەندانی دیکە وەریدەگرن لە خاوەن کار.

ده‌بێت وه‌ڵامه‌كه‌ت گشتی بێت، تیان بگه‌یه‌نه‌ كه‌وا شاره‌زاییت بڕیار له‌سه‌ر مووچه‌كه‌ت ده‌دات و دڵنیاشیان بكه‌وه‌ كه‌وا له‌ داهاتوودا ده‌یبینن كه‌وا چه‌نده‌ كارامه‌ی.

 

له‌م بابه‌ته‌ش هه‌نگاوه‌كانی خۆ ئاماده‌كردن و هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن له‌ چاوپێكه‌وتن بزانه‌.

Tagged : /

چۆن له‌ چاوپێكه‌وتنی كار سه‌ركه‌وتووبین؟!

چۆنیەتی دەرچوون لە چاوپێکەوتنی کار بە سەرکەوتوویی !

چاوپێکەوتنی کار بە یەکێک لە هەنگاوەکانی دوای نووسین و پیێشکەشکردنی سی ڤی دادەنرێت، زۆربه‌ی جار له‌دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌ لەلایەن پێشکەشکارەوە، خاوەن کار ده‌گاته‌ ئەنجامی ئه‌وه‌ی كه‌وا پێشكه‌شكار وه‌ربگیردرێت یاخود رەتبکرێتەوە.
بەگوێرەی گرنگیەکەی لەم بابەتەدا هەندێک هەنگاوتان پێشکەش دەکەین بۆ بڕینی چاوپێکەوتن بە سەرکەوتوویی و بڕینی ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی و سه‌رسامكردنی لیژنه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌.

گرنگتیرن هەنگاوەکانی چاوپێکەوتنی کار بە سەرکەوتوویی !

 

•  دەست بکە بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو شوێنەی کە پێشکەشی کارت کردووە لێیان، به‌ هەموو ئەو شتانەی کە پەیوەستن بە چاڵاکیەکانی و بەشەکانی ئه‌م شوێنه‌.

 

• زانیاریت هەبێت لەسەر ئەو پرسیارە زانراو و رۆتینیانەی کە لێت دەکرێت لەم جۆرە چاو پێکەوتنانە،  و راهێنانیان لەسەر بکە پێش چاوپێکەوتنەکە. وەک: بۆچی کارکردنت هەڵبژارد لە کۆمپانیاکەمان ؟ چی نوێ دەتوانی پێشکەشی کۆمپانیاکەمان بکەیت ؟  .

 

• ئەو خاڵانە دیاری بکە و بنووسه‌وه‌ كه‌ دەتەوێ بپرسیت لە خاوەن کارەکە و پێیاندا بچۆرەوە پێش چاوپێکەوتن. دواتر پاش کۆتایی پێ هاتنی چاوپێکەوتنەکە بیپرسە لە خاوەن کارەکە.

 

• ئاگاداربە لە جێهێشتنی شوێن پەنجەی باشی خۆت بۆ خاوەن کارەکە چونکە زۆربەی جار یەکەم شوێن پەنجەت بەردەوامت دەکات.

 

• ئاخاوتن و ووشەی گونجاو و ڕێک بەکار بهێنە لەکاتی چاوپێکەوتن.

 

• دووربە لە جوڵاندنی پێیەکانت و جوڵاندنی باڵەکانت لە کاتی چاوپێکەوتن، بەڵکو بە شێوەیەکی راست دابنیشە.

 

• جلی رەسمی  و گونجاو بپۆشە بۆ چاوپێکەوتنەکە و پارێزگاری لە جوان پۆشیت بکە.

 

•  ئاگاداری گەیشتن بە بۆ شوێنی چاوپێکەوتن پێش کاتەکەی خۆی ، بۆ خۆ ئامادە کردن بۆی.

 

• لە دەرگا بدە پێش چوونە ژوورەوە ، سڵاو لەو کەسە بکە کە چاوپێکەوتنت لەگەڵ دەکات.

 

• تۆزێک زەردەخەنە دروست بکە لەسەر دەم و چاوت لە کاتی چاوپێکەوتن.

 

• بە تۆنێکی دەنگی یەکسان بدوێ زۆر بەرز یاخود زۆر نزم نەبێت .

 

• دوور بکەوە لە پرسیاری مووچە یاخود خەڵات کردن بەڵکو چاوەرێی قسەکەر بکە تا لەسەر ئەم بابەتە بدوێ.

 

• زۆر ئاگادار بە لە کاتی چوونە دەرەوە لە چاو پێکەوتنەکە ، بە هیچ شوێنێک نەکەویت و ئاسایی بە.

 

له‌م بابه‌ته‌ش بزانه‌ گرینگترین ئه‌و پرسیارانه‌ چین كه‌وا لێت ده‌كرێت له‌ كاتی چاوپێكه‌وتن تاوه‌كو خۆت بۆیان ئاماده‌ بكه‌یت.

Tagged : / / /

باشترین و ئاسانترین ڕێگا بۆ دروستكردنی CV

زۆربه‌مان له‌كاتی گه‌ڕان به‌دوای كاردا پێویستیمان به‌وه‌یه‌ كه‌وا باشترین كارامه‌یی خۆمان نیشان بده‌ین و له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان بگه‌یه‌نین كه‌وا چه‌نده‌ كه‌سێكی پڕۆفیشناڵین. بێگومان ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌وا پڕۆفیشناڵانه‌ كار و لێهاتوویی و چالاكیه‌كانی خۆت بنوسیت.

تاكه‌ ڕێگاش بۆ نووسین و گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ت به‌ خاوه‌ن كاره‌كان، ناردنی سیڤی جوان و ساده‌ و ڕوونه‌.

 

سه‌ره‌تا ده‌توانی ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنیته‌وه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌ سیڤیدا ده‌كرێت و ده‌بێته‌ هۆی وه‌رنه‌گیرانت له‌ كاره‌كه‌ت

 

زۆربه‌ی جار ده‌ڕۆین به‌ پاره‌ سیڤی دروست ده‌كه‌ین یاخود به‌ ساده‌یی و به‌بێ جوانكاری سیڤی دروست ده‌كه‌ین، و دواتریش ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتمنانه‌ له‌ كاره‌كه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن كار شێوه‌ و ڕووخساری پێشكه‌ش كار نابینێت و نای ناسێت وكه‌سیش نیه‌ بۆی باس بكات له‌سه‌ر پێشكه‌شكاره‌كه‌. سیڤی تاكه‌ كه‌سه‌ كه‌وا باسی تۆ بۆ خاوه‌ن كاره‌كه‌ بكات و وێنه‌ و لێهاتوویی تۆ پیشان بدات و بگوازێته‌وه‌.

بۆیه‌ تا چه‌نده‌ سیڤیت به‌هێزبێت و ساده‌ پڕۆفیشناڵ بێت ئه‌وه‌نده‌ چانس و هه‌لی وه‌رگرتنت زیاتره‌ له‌ كاره‌كه‌ت.

یه‌كێك له‌ باشترین و ساده‌ترین ڕێگاش بۆ دروستكردنی سیڤی له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌نده‌ها سیڤی ئاماده‌كراو هه‌یه‌ و ده‌توانیت سوودی لێ ببینیت.

http://craft-cv.com/en/cv-templates

Tagged :