چۆن ده‌زانیت كه‌وا ئه‌كاونتی فه‌یسبووكه‌كه‌ت هاك نه‌كراوه‌؟

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “فه‌یسبووك” وه‌ك پارێزه‌ری سه‌ره‌كی نهێنییه‌كانى هه‌ر به‌شداربوویه‌كی ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌، ترسی هاككردنى ئه‌كاونته‌كان بووه‌ به‌ كێشه‌یه‌ك كه‌ هه‌موومان ده‌مانه‌وێت خۆمانی لێ به‌دووربگرین و پارێزراوبین .

به‌ڵام زانینی هاككردنى پێگه‌كه‌ت له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، كارێكى ئاسانه‌ و ده‌توانیت به‌ چه‌ند هه‌نگاوێك له‌ ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆت دڵنیا ببیته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى بزانیت، كه‌ جگه‌ له‌ خۆت كه‌سى دیكه‌ ناتوانێت بیكاته‌وه‌ و نه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌مان وشه‌ى نهێنییه‌وه‌ و تۆ ئاگات لێ نه‌بێت.

سه‌ره‌تا ده‌چیته‌ سه‌ر ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی به‌سه‌ره‌و خواریی له‌ دیوی ڕاستى شاشه‌ى فه‌یسبووكه‌كه‌ هه‌یه‌،

پاشان كلیك له‌سه‌ر Settings بكه‌،

دواتر Security هه‌ڵبژێره‌.

پاشان كلیك له‌سه‌ر Edit ده‌كه‌یت و “Where You’re Logged In” هه‌ڵده‌بژێریت، كه‌ ئاماژه‌ ده‌كات به‌و شوێنانه‌ى پێگه‌كه‌تى تیادا كراوه‌ته‌وه‌.

دواتر به‌ لیستێك ناوى شوێنه‌كانت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌وێوه‌ ئه‌كاونته‌كه‌ی تۆى تیادا كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ سیستمى كارپێكردنه‌كه‌ و جۆری ئامێر و كات و ڕۆژى كردنه‌وه‌كه‌ و چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ ناو پێگه‌كه‌ت.

ئه‌گه‌ر هه‌ر شوێنێكى گوماناویت له‌و لیسته‌دا به‌دی كرد، كه‌ گومانت لێی بوو یان دڵنیا بوویت خۆت له‌و شوێنه‌وه‌ پێگه‌كه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وكات كلیك له‌سه‌ر End All Activity بكه‌، پاشان وشه‌ى نهێنى پێگه‌كه‌ت بگۆڕه‌.

Tagged : /