به‌م ٥ بیرۆكه‌یه‌ خۆت موچه‌ی خۆت له‌ماڵه‌وه‌ دابین بكه‌

پرۆژەیەکی بچووک لە ماڵەوە

زۆرکەس وا دەخوازن کە پرۆژەیەکی تایبەتیان هەبێت یارمەتی دەربێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان. زۆر کەس پەنا دەبات بۆ کارکردنی پرۆژەی بچووک لە ماڵەوە بۆ کەم کردنەوەی کرێی دوکان و پارەی ئاو و کارەبا و باجدان و موچەی کارمەندان. بۆ دەستەبەرکردنی گەورەترین قازانج.

 

چەند بیرۆکەیەک بۆ کارکردن لە پرۆژەیەکی بچووک لە ماڵەوە

 

یەکەم : کاری دەستی

زۆر خەلک دەست ڕەنگینن لەکاری دەستی، هەروەها کارامەیی و بیرۆکەی زۆر نایابیان هەیە بۆ دروستکردنی زۆر شتی کاری دەستی بە هەموو جۆرەکانی. پێویستیە تایبەتەکانی ئافرەتان یاخود پێویستیەکانی ئۆتۆمبێل بە یەکێک لە زۆرترین کاری دەستی ویستراو دادەنرێت لە زۆربەی بازارە ناوخۆییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا کەمی نرخی تێچوونی بۆ دروستکردنی و ئاسانیەکەی بێ ئەوەی پێویستی بە هیچ ئامێرێک هەبێت. دەتوانرێت یەکێک لە ژوورە بەتاڵەکان یاخود گەراجی ماڵەوە بەکاربهێنی بۆ شوێنی کارکردنەکەت بۆ دروستکردنی کاری دەستی.

دووەم : خواردن و شیرینەمەنیەکانی ماڵەوە

زۆر لە خانمان بەتایبەتی ئەوانەی زیرەکن لە دروستکردنی خواردن و شیرینەمەنی دەتوانن ئاستی بژێویان بەرزبکەنەوە لە ڕێگەی ئامادەکردنی خواردن و شیرینەمەنی بە گوێرەی داواکردنیان وە فرۆشتنیان بەنرخی گونجاو بە کڕیارەکان. وە دەتوانی دەست بەم پرۆژە بچووکە بکەیت لە رێگەی کردنەوەی لاپەرەیەکی فەرمی لە فەیسبووک یاخود لە یەکێک لە سایتەکانی  تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و نیشاندانیان لە لاپەڕەکە. هەروەها تایبەت بکرێ بە وەرگرتنی ویستراوەکان و لەگەڵیشیدا بتوانرێ خزمەتگوزاری گەیاندن تەرخان بکرێ.

سێ یەم : داینگە لەماڵەوە

ئەم بیرۆکەیە بۆ ئەو ئافرەتانە باشە کە کاتێکی زۆریان هەیە لەرۆژدا. تەنها ئەوەی پێویستە لەسەریان بڵاوکردنەوەی رێکلامی داینگەیە لەماڵەکەیدا لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان یاخود بڵاوکردنەوەی رێکڵام لە رێکخراوە ناوخۆییەکان. وە وەرگرتنی منداڵان بۆ چەند کاژێرێکی دیاریکراو لە رۆژدا. بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆژەیە واباشترە ژوورێکی تایبەتیاخود شوێنێکی دیاریکراو لە ماڵەکەتدا دیاریبکەیت بۆ ئەوەی منداڵەکان بە ویستی خۆیان یاری بکەن لەوشوێنەدا. لەگەڵ ئەمەشدا پێویستە یارییە فێرکاریەکان و خۆشەکان بە گوێرەی تەمەنیان بۆیان تەرخان بکەیت.

چوارەم : بازرگانی ئەلیکترۆنی

زۆربەی خەڵک هێلی ئینتەرنێت و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەکاردەهێنن بۆ کردنەوەی کۆگایەکی ئەلیکترۆنی و فرۆشتنی کەل و پەلی ئەلیکترۆنی هەمەڕەنگ. دەتوانرێ ئەمەش بەدەست بهێنرێت لە رێگەی دروستکردنی لاپەڕەیەک کە ناوێکی بازرگانی تایبەتی لە فەیسبووک هەبێت. وە نیشاندانی ئەم کەل و پەلانە لەم لاپەڕەیە. وە ڕێککەوتن لەگەڵ کڕیارەکان لەسەر نرخ و شێوازی دەستکەوتنیان.

 

پێنجەم : نیشتەجێکردنی قوتابیان

ئەم پرۆژەیە گونجاوە بۆ ئەوانەی خانووەکانیان گەورەیەوهەموو ژوورەکان بەکارناهێنن. وە لەم رێگەیەوە دەتوانی ژووری بەتاڵ ئامادە بکەیت بە شێوەیەک کە گونژاو بێت لەگەڵ پێداویستیەکانی قوتابیانی زانکۆ. وە دانانی دەروازەیەکی تایبەت بە خۆیان دوورلە دەروازەی سەرەکی مالڵەکەت. هەروەها دەتوانرێت گەراج یاخود کۆگاکان بەکاربهێنرێن بۆ ئەم مەبەستە. وە رێکڵام کردنی بوونی ژووری بەتاڵ بۆ قوتابیانی زانکۆ لە ماڵەکەتدا.

 

 

له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ش زانیاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ستكردن به‌ پڕۆكه‌ی خۆت بخوێنه‌وه‌

١٠ خاڵ بۆ دەستكردن بە پرۆژەیەکی تایبه‌ت به‌خۆت ؟

Tagged : / / / /