٧ ئاپی مۆبایل کەوا وەک پزیشکی دەروونین بۆت

کێ لە ئێمە تووشی پاڵەپەستۆی دەروونی نابێت و کێشەکانی ڕۆژانە تەنگی پێ هەڵناچنن بەجۆرێک کە هەست نەکەی پێویستت بە پزیشکی دەروونی هەیە؟

لەم بابەتەدا ١٠ ئاپپی بەسوودتان پيشکەش دەکەین کەوا یارمەتیت دەدەن لەکاتی توشبوونت بە هەر حالەتێکی هاوشێوە، بەبێ ئەوەی پيویست بکات برۆیتە لای پزیشک.

 

١- ئاپپی ACT Coach

ئەم ئاپە یارمەتیت دەدات لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بیر و هەستی نەرێنی ، لەڕێگای پێدانی ڕاهێنانی هزری و ئامۆژگاری لەسەر زیادکردنی متمانە بەخۆبوون. لە هەمان کاتیشدا ئەم ئاپە لیستی تایبەت بە بەکارهينەری تێدایە کە قۆناغەکانی تێدا دەپارێزێت کە پێیدا تێدەپەرێت بۆ بینینی ڕاددەی بەرەوپێشچوون و زاڵبوون بەسەر کێشەکە.

بۆ بەکارهينەرانی ئەپڵ دەتوانن لێرە دایببەزێنن

 

٢- ئاپپی Breathe2Relax

ڕەنگە زۆرجار تەنها هەڵمژینی هەندێک هەناسەی قوڵ کێشەکەمان چارەسەر بکات و دەرمان بهێنێت لەو فشارەی تێیداین.

ئەم ئاپە لەلایەن سەنتەری نەتەوەیی چارەسەری دوور بەڕێگای تەکنەلۆجیا لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڵاوکرایەوە،لەڕێگای یارمەتیدانی بەکارهێنەران لەسەر چۆنیەتی هەناسەدانی زگ.

لەم ئاپەدا چەند پارچە ڤیدیۆیەک هەیە کەوا فێرت دەکات چۆن لە فشار ڕزگارت بێت ، لەگەڵ ئەوەش تۆماری تایبەت بەخۆتی تێدایە بۆ تۆمارکردنی ڕاددەی بەرەوپێش چوونت و ڕاددەی فشاری ئێستات.لەگەڵ پێدانی کۆرسی تایبەت بە هەناسەدانی تایبەت بەخۆت.

بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ لێرە دایببەزێنن

بۆ بەکارهينەرانی ئەندرۆید لێرە دایببەزێنن

 

٣-ئاپپی Depression CBT Self-Help Guide. ڕێبەری یاریدەدەری هەناسەدان لەکاتی خەمۆکی

ئەگەر پێویستیت بە یارمەتی هەیە لە چاودێری کردنی گۆڕانکاریەکانی ژیانت کەوا کار دەکەنە سەر چالاکی ڕۆژانەت.دەتوانیت لەڕێگەی ئەم ئاپەوە شارەزایی پەیدا بکەیت لەسەر جۆرەکانی خەمۆکی و چۆنیەتی و ڕێگاکانی هێوربوونەوە و زاڵبوون بەسەر خەمۆکی دا، لەگەڵ ستراتیجیەتی ڕووبەڕووبونەوەی بیری نەرێنی.

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایببەزێنن

 

٤- ئاپپی Happify

دەتەوێت ڕزگارت بێت لە دوودڵی و فشار و ئەو بیرە نەرێنیانەی کەوا بەردەوام لەگەڵتن؟ ئەم ئاپە ڕێگە چارەیە بۆ هەموو ئەو کێشانە لەڕێگای ژمارەیەک یاری  و چالاکی پێشنیار کراو بۆ چاکتر کردنی میزاج و هزر و لایەنی دەرونیت. ئەم ئاپە بە هاوکاری ١٨ شارەزای تەندروستی و دڵخۆشی دروست کراوە.

ئەم ئاپە بەوە جیا دەکرێتەوە کەوا لەلایەن زانایێکی دەروونی چاوپێداخشاندەوەی بۆ کراوەتەوە و خاوەنی وێبسایتی تایبەت بەخۆیانن کەوا لەڕێگەی ڤیدیۆ و ناوەڕۆکەکانی هەوڵ دەدات خەندە بخاتە سەر لێوەکانت

بۆ بەکارهينەرانی ئەپڵ لێرە دایببەزێنن

 

٥-ئاپپی Mindshift

ئەم ئاپە بەشێوازێکی ڕاستەوخۆ یارمەتیت دەدات لە کۆنترۆڵ کردنی فشارە دەروونیەکانت، لەڕێگای نیشاندانی ڕێگە چارە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری فشارەکە لە ڕێگای دووبارە بیرکردنەوە لە هۆکارەکە، ئەمەش لەڕێگەی چەندین نیشانە کە دێنە سەر شاشەی مۆبایلە زیرەکەکەت، لەهەمان کاتیشدا ڕێگات نیشان دەدات بۆ دەربازبوون لە دوودڵی و فشار و ئاشنا بوونی زیات لەگەڵ بەشەکانی جەستەت.

بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ دەتوانن لێرە دایببەزێنن

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایببەزێنن

 

٦-ئاپپی Operation Reach Out

ئەم ئاپە دیزاین کراوە لەلایەن کۆمەڵێک لێکۆڵەر لە زانکۆی ئەیموری ئەمەریکی بۆ بەدوا داچوون بۆ بارودۆخی میزاج و هزریت.

ئەمەش بۆ یارمەتی دانی ئەوانەی کەوا تووشی هەندێک لە نەخۆشی دەروونی دەبن لە خۆکوشتن.

بەکارهينانی ئەم ئاپە زۆر ئاسانە، تەنها لەسەر بەکارهێنەر ئەوەیە کەوا لاپەڕەی تایبەت بەخۆی بکاتەوە کەوا کۆمەڵێک ژمارەی تێدایە بۆ پەیوەندی کردن لەکاتی پێویست، لەگەڵ دەرمانەکانی کە دەبێت بەکاربهێنرێت و دیاری کراون لە ئێستادا، جگە لە بەبیر هێنانەوەی کاتی خواردنیان و کاتی سەردانی کردنی پزیشک.

جگە لەمانەش ، بۆ یارمەتی دانی نەخۆشەکە، نزیکترین شوێنەکانی چارەسەری تێدایە لەکاتی پێویست بۆ نەخۆشەکە دەخرێنە ڕوو.

بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ دەتواننلێرە دایببەزێنن

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایببەزێنن

٧-ئاپپی Talkspace

ئەم ئاپە بەخۆڕایی نیە، لەگەڵ ئەوەی نرخەکەشی زۆر گران نیە، دەتوانی لەڕێگەی ئەم ئاپەوە چاوپێکەوتن لەگەڵ پزیشکی دەروونی بکەیت بە نرخێکی زۆر کەمتر لەوەی نۆڕینگەکان و ڕاستەوخۆ چارەسەر وەربگریت

بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ دەتوانن لێرە دایببەزێنن

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایببەزێنن

Tagged : /