وێبسایتێكی تایبه‌ت به‌ فۆنت له‌لایه‌ن Adobe بۆ دیزاینه‌ره‌كان

كۆمپانیای ئه‌دۆب كه‌ هه‌وادار و به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه‌، ڕه‌نگه‌ هه‌موومان یه‌كێك له‌ پڕۆگرامه‌كانی كۆمپانیای Adobe به‌كار بهێنین.

زۆرترینی ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه‌ به‌كارده‌هێنن دیزاینه‌رن، ئه‌م كۆمپانیایه‌ش هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئاسانكاری زیاتره‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی.

له‌ یه‌كێكی تر له‌ كاره‌ جوان و ئاسانكاریه‌كانی تری ئه‌م كۆمپانیایه‌م وێبسایتێكی نوێیه‌ بۆ فۆنت.

هه‌میشه‌ دیزاین هه‌ر له‌ پۆسته‌ر، برۆشور یان بزنس كاردێك تاوه‌كو دیزاین كردنی په‌رتوك و گۆڤارێك، دیزاینه‌ره‌كان كێشه‌یه‌كی زۆریان له‌ فۆنت هه‌یه‌ و دڵنیا نین چ جۆره‌ فۆنتێك به‌كار بهێنن،

زۆربه‌ی جار فۆنتێكت له‌ ئۆنڵاین به‌دڵه‌ و ده‌ته‌وێت به‌كاری بهێیت، كه‌چی كه‌ داونلۆدی ده‌كه‌یت و به‌كاری ده‌هێنیت، ده‌بینیت كه‌ جوان نیه‌،

دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ بۆ چه‌ند جارێك كاتێكی زۆر ده‌بات له‌ كاتی دیزاین و زۆرجار دیزاینه‌ر دوا ده‌خات.

بۆیه‌ كۆمپانیای Adobe له‌ ڕێگه‌ی وێبسایتی Typekit ئه‌م كاره‌ی بۆ دیزاینه‌ره‌كان ئاسانتركردووه‌ و به‌ر له‌ داونلۆد كردن، ده‌توانیت فۆنته‌كان تاقی بكه‌یته‌وه‌ كه‌ هه‌زاره‌ها فۆنتی جیاوازی تێدایه‌.

 

ئه‌مه‌ش لینكی وێبسایته‌كه‌یه‌.

https://typekit.com/

Tagged : / /

٥ هەنگاو بۆ خۆ پاراستن لە ئاپی خراپ و ساختەی Google play store

پێویستە دوای چەند هەنگاوێک بکەوێت بۆ ئەوەی پارێزراو بێت لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە ئاپانەی کە خراپ و ساختەن لە Google play .
بۆ خۆپاراستن لەم جۆرە ئاپانە ئەم چەند هەنگاوە جێبەجێ بکە :

• پابەند بە لە بەشی   Google play

هەرگیز پشت مەبەستە بە ئاپ لەسەر ئامێرێکی دەرەکی یان ئاپی لایەنی سێیەم کە هیچ گرنگی بە مەرجەکانی خۆپاراستن نادات لە بەشی Google play .  ئەمە ماناى ئەوە نیە کە Google play  ئاپی خراپ لەخۆ ناگرێت بەڵکو بە ئەنجامدانی ئامۆژگاریەکانی تری ئەم بابەتە بۆت ئاسان دەبێت کە جیاوازی لە نێوان ئاپە خراپەکان بکەیت لە Google play .

 

• ئاگاداری ناوی گەشەپێدری ئاپەکە ببە

زۆربەی گەشە پێدەری ئاپە خراپەکان گرنگی بە ناوی ئاپەکان و یاری یە بەربڵاوەکان و بڵاوکردنەوەیان لە Google play دەدەن . بۆیە زۆربەی بەکارهێنەران هەڵدەستن بە دابەزاندنی ئەم ئاپە تەقلیدیانە کە وادەزانن ئاپی رەسمین لەلایەن گەشەپێدەرەوە. بۆیە زۆر پێویستە پێش دابەزاندن لە Google play دڵنیابیتەوە لە ناوی گەشەپێدەر، کە دەتوانی بیدۆزیتەوە لە بەشی زانیاری تایبەت بەو ئاپە.
بۆ نموونە یاری Pokémon Go کە زۆر کۆپی ساختەی لی بڵاو کرایەوە لە Google play . کە لەلایەن کۆپانیای Niantic گەشەی پێدرا. بۆیە پێویستە دڵنیا بیتەوە لە ناوی کۆمپانیاکە پێش دابەزاندن.

 

• سەیری پۆڵێن و رەخنەکان بکە

زۆربەی ئاپە بەربڵاوەکان پۆڵێن و رەخنەی گەورەیان هەیە لەلایەن بەکارهێنەران و پسپۆران. بۆیە سەیری کۆمێنتی بەکارهێنەران بکە لە Google play و هەروەها سەیری رەخنەی پسپۆران بکە لە سەرچاوە تەکنیکیە دیارەکان لەم جۆرە ئاپانە . ئەمە یارمەتی دەر دەبێت بۆت بۆ دیاریکردنی ئاپە باشەکان وخۆپاراستن لە ئاپە خراپ و زیان پێدەرەکان.

 

• Update   کردن یاخود (بەرەو پێش بردن)

هەمیشە دڵنیا بەوە لە بەرەو پێشبردن بۆ کارپێکردنی نوێترین چاپی نێردراو بۆت. کە ئەم بەرەو پێش بردنانە چاککەرەوەی زۆر لە کەم و کورتیەکان و ترساندنە ئەمنیەکان لەخۆ دەگرێت.

 

• ئاگاداری هەواڵە ئەمنیەکان بە 

بەم کۆتاییانە زۆر لە ئاپی خراپ و بۆشایی ئەمنی دەدۆزرێنەوە لە رێگەی چەند کۆمپانیایەکی تایبەت بە ئاسایش کردنی بەرنامەکان. کە لەلایەن خۆیانەوە ئاگاداری بەکارهێنەران دەکەنەوە لەم جۆرە ئاپانە. بۆیە کاتێک ئەم جۆرە هەواڵانە دەبینی ، باشترە بتوانی سەیرێکیان بکەیت بۆ ئەوەی بزانی کە لەسەر مۆبایلەکەت دانراوە یان نا.

 

 

 

 

 

 

Tagged : / / /

گەورەترین وێبسایت تایبەت بە PNG

هەموو دیزاینەرێک پێویستی بە وێنەی PNG هەیە کە کورتکراوەی (Portable Network Graphics) ە. کەوا وێنەیەکی بێ باکگراوندە و بە ئاسانی لەسەر وێنەی تر دادەنرێت.

بەڵام زۆربەی دیزاینەرەکان کێشەی دەستنەکەوتنی وێنەیان هەیە یاخود وێنەکان بەپارەن وناتوانرێت بەکار بهێنرێت یاخود لۆگۆی تایبەت بە کۆمپانیاکەی لەسەرە.

ئێمە لێرەدا وێبسایتێکتان بۆ دادەنێین کەوا بە ملیۆنەها وێنەی PNGتێدایە و بە خۆڕایی دەتوانن بەکاری بهێنن.

بەهیوای سوود بینین

http://pngtree.com/

Tagged : / / /