چۆن ده‌توانی Apple ID له‌سه‌ر IPhone و IPad

چۆنیەتی دروست کردنی Apple id کی نوێ لەسەر iPhone یان iPad !

ئەپڵ ئای دی دەتوانێت وابکات بۆت کە بتوانی ناوەرۆکی بەرنامەکانی ئاپ ستۆر و ئای توونس داونڵۆد بکەی. وەهەروەها رێگەت پێ دەدات بۆ کرداری بیرهێنانەوەی ساڵنامە و پەیوەندیەکان لە رێگەی iCloud لەگەل ئەمەشدا هەڵدەستێت بە چالاک کردنی فەیس تایم (face time ) و ئای مەسج (iMessage) لە رێگەی چەند ئامێرێکەوە. لەسەرت پێویست نیە ئەپڵ ئایدی دروست بکەی ئەگەر بتەوێ ئامێرەکانی ئەپڵ بەکار بهێنی بەڵام پێویستە لەسەرت زۆرترین زانیاری لەسەر ئامێرەکانی ئایفۆن (iPhone ) و ئای پاد (iPad ) وەربگریت . لێرەدا هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەپڵ ئایدیەکی نوێ روون دەکەینەوە

 

دروست کردنی apple id لەسەر IPhone یان IPad لە ڤێرژنی IOS 10.3 یان دواتر :

  1. سێتینگ دەکەینەوە (Setting)
  2. لە بەشی سەرەوەی شاشەکە Sign in to your iPhone هەڵدەبژَرین.
  3. Don’t have Apple ID یان Forgot it هەڵدەبژێرین.
  4. Create Apple ID هەڵدەبژێرین کاتێک پەنجەرکە هەڵدەدەینەوە.
  5. بەرواری لە دایک بوون بنووسە
  6. Next دادەگرین
  7. ناوی خۆت لە First name ناوی باوکت لە last name دەنووسین
  8. Next دادەگرین
  9. ئیمەیڵی دیاریکراوی خۆت هەڵبژێرە یاخود ئیمەیڵێکی نوێی ICloud دروست بکە.
  10. ئیمەیڵی خۆت بنووسە
  11. ووشەی تێپەڕ درووست بکە (create a password)
  12. ووشەی تێپەڕت دڵنیا بکەوە (verify your password)
  13. پرسیارێک هەڵبژێرە بۆ پاراستنی ئاسایشی Apple ID کەت ( security question).
  14. وەڵامەکەی بنووسە
  15. دواتر بۆ دوو جار دووبارەی بکەوە.
  16. دواتر رازیبوون لەسەر مەرجەکان هەڵدەبژێرین (agree the terms and conditions)
  17. Merge یاخوود don’t merge هەڵدەبژَرین بۆ گونجاندنی داتاکانی ICloud لەگەل سەفاری و ساڵنامە و پەیوەندیەکان و بیرهێنەرەوەکان.
  18. Ok هەڵدەبژێرین.

دروست کردنی apple id لەسەر IPhone یان IPad لە ڤێرژنی IOS 10.2 یان پێشتر :

  1. سێتینگ دەکەینەوە (Setting)
  2. ICloud هەڵدەبژێرین
  3. Create new Apple ID هەڵدەبژێرین
  4. بەرواری لە دایک بوون بنووسە
  5. Next دادەگرین
  6. ناوی خۆت لە First name ناوی باوکت لە last name دەنووسین
  7. Next دادەگرین
  8. ئیمەیڵی دیاریکراوی خۆت هەڵبژێرە یاخود ئیمەیڵێکی نوێی ICloud دروست بکە.
  9. ئیمەیڵی خۆت بنووسە
  10. ووشەی تێپەڕ درووست بکە (create a password)
  11. ووشەی تێپەڕت دڵنیا بکەوە (verify your password)
  12. پرسیارێک هەڵبژێرە بۆ پاراستنی ئاسایشی Apple ID کەت ( security question).
  13. وەڵامەکەی بنووسە.
  14. دواتر بۆ دوو جار دووبارەی بکەوە.
  15. دواتر رازیبوون لەسەر مەرجەکان هەڵدەبژێرین (agree the terms and conditions)
  16. Merge یاخوود don’t merge هەڵدەبژَرین بۆ گونجاندنی داتاکانی ICloud لەگەل سەفاری و ساڵنامە و پەیوەندیەکان و بیرهێنەرەوەکان.
  17. Ok هەڵدەبژێرین.

 


 

چۆنیەتی دەرچوون لە ICloud بۆ ڤێرژنی 10.3 لەسەر IPhone و IPad

  1. سێتینگ دەکەینەوە (Setting)
  2. Apple ID ت هەڵبژێرە لە بەشی سەرەوەی شاشەکە
  3. Sign out هەڵبژێرە لە بەشی خوارەوەی شاشەکەت.
  4. ئەو ووشەی تێپەڕە( password) بنووسە کە پەیوەستە بە Apple ID کەت.
  5. Turn off هەڵبژێرە.
  6. دیاری بکە کامە زانیاریت پێویستە بۆ ئەوەی بیپارێزی لەسەر مۆبایلەکەت (IPhone) کەت.
  7. لە بەشی راستی سەرەوەی شاشەکەت sign out هەڵبژێرە.
  8. راستەوخۆ sign out هەڵبژێرە بۆ ئەوەی دەربچیت لە ICloud کەت لەسەر IPhone کەت یان IPad کەت.

 

چۆنیەتی دەرچوون لە ICloud بۆ ڤێرژنی 10.2 لەسەر IPhone و IPad

  1. سێتینگ دەکەینەوە (Setting)
  2. ICloud هەڵبژێرە
  3. لە خوارەوە Sign out هەڵبژێرە.
  4. Sign out هەڵدەبژێرین بۆ رازیبوون لەسەر رەشبوونەوەی هەموو وێنەکان و ناوەرۆکەکانی ICloud Drive لەسەر ئەم ئایفۆنە.
  5. Delete from my IPhone هەڵدەبژێرین بۆ رازیبوون لەسەر رەشبوونەوەی هەموو ئەو تێبینیانەی کە لەناو ICloud کە پاراستومانن.
  6. دیاریکردنی Delete یان keep بۆ رەشبوونەوە یان پاراستنی سەفاری و ساڵنامە و پەیوەندیەکان و بیرهێنەرەوەکان لەسەر IPhone کەت.
  7. ووشەی تێپەڕ (password) بنووسەوە.
  8. Turn off هەڵبژێرە.

 

 

چۆنیەتی چوونەژوورەوە لە ICloud بۆ ڤێرژنی 10.3 لەسەر IPhone و IPad

  1. سێتینگ دەکەینەوە (Setting)
  2. Sign in هەڵبژێرە لە بەشی سەرەوەی شاشەکە.
  3. ئیمەیڵ و ووشەی تێپەر بنووسە
  4. Sign in هەڵبژێرە
  5. ووشەی نهێنی IPhone کەت بنووسە ئەگەر تەنها یەک set up هەبێ.
  6. دڵنیا ببەوە لەوەی کە هەموو وێنەکانت دانراوە بەو شێوەی خۆت.
  7. کوژاندنەوە یان پێکردن (toggle off or on) ی apps that use iCloud بە گوێرەی ویستنی خۆت.واتە بەکارهێنانی یان بەکارنەهێنانی ئەو بەرنامانەی کە لە ICloud کەت هەن.

 

چۆنیەتی چوونەژوورەوە لە ICloud بۆ ڤێرژنی 10.2 لەسەر IPhone و IPad

  1. سێتینگ دەکەینەوە (Setting)
  2. Sign in هەڵبژێرە لە بەشی سەرەوەی شاشەکە.
  3. ئیمەیڵ و ووشەی تێپەر بنووسە
  4. Sign in هەڵبژێرە
  5. Merge یاخوود don’t merge هەڵدەبژَرین بۆ گونجاندنی داتاکانی ICloud لەگەل سەفاری و ساڵنامە و پەیوەندیەکان و بیرهێنەرەوەکان.
  6. Ok هەڵدەبژێرین.