کۆمپانیای سامسونگ ئامێری گالاکسی جی 7 نێکست پێشکەش کرد

کۆمپانیای سامسونگ ئامێرێکی تری زیرەکی پێشکەش کرد بە ناوی گالاکسی جی 7 نێکست ، کە وەک کۆپیەکی بەرەوپێشبردراوی ئامێری گالاکسی جی 7 ە کە لە ساڵی 2015 پێشکەش کرا.
گالاکسی جی 7 نێکست نوێ وەک ئامێرێکی خەسڵەت نزم دادەنرێت ، کە شاشەی ئامۆلید super AMOLED بە قەبارەی 5.5 ئینج و کوالێتی 1280×720 پێکسڵە.
هەروەها ئەم ئامێرە بە ئەستووریەکەی 706 مللیمەتر و کێشی 170 گرامە ، ڕامەکەی 2 گێگایە، هەوەها توانای بۆشایی کۆگای ناوخۆیی 16 گێگای هەیە و دەتوانرێت زیاد بکردرێت بۆ 256 گێگا لە رێگەی کارتی دەرەکی (میمۆری) مایکرۆ ئێس دی Micro SD .
هەروەها ئەم ئامێرە پاتریەکەی توانای 3000 مللی ئەمپێری هەیە و پاڵپشتی نێتۆرکی نەوەی چوارەمە 4G LTE .
ئەم ئامێرە کاردەکات بە سەرچاوەی 7.0 “نۆگا” ی سیستەمی ئەندرۆید و کامێرای دواوەی بە کوالێتی 13 مێگاپێکسلە و کامێرای پێشەوەی بە کوالێتی 5 مێگاپێکسلە. هەردوو کامێراکەش فلاشیان هەیە.
ئێستا ئەم ئامێرە لە وڵاتی هیند بە دوو رەنگی رەش و زێری و بە نرخی 180 دۆلار دەست دەکەوێت.

 

Tagged :