١٠ خاڵ بۆ دەستكردن بە پرۆژەیەکی تایبه‌ت به‌خۆت ؟

چەند هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنی پرۆژەیەکی بچووک

زۆرکەس ویستی دۆزینەوە و نووسینی پرۆژە و کاری تایبەت بەخۆیان و دوورلە کەسانی تر هەیە، وە ئارەزووی بۆ سەربەخۆیی و کارکردن بەشێوەی تەنیایی و بەدەستهێنانی قازانج دەستکەوتی تایبەت بەخۆیان بێ ئەوەی هیچ کەسێک بەژدار بێت گەم دەستکەوتانە.
وە بۆ ئەوەی هەلبستی بەم جۆرە پرۆژانە پێویستە دوای چەند هەنگاوەک بکەویت بۆ دەستەبەری سەرکەوتن، وە لەو رێگایانەی کە دێن …

 

  1.  دۆزینەوە و دیاری كردنی بیرۆكه‌ و ئامانجێك بۆ بنیاتنانی پرۆژەكه‌ لەسەری ، وە دیاریکردنی بە ووردی و کارکردن بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجانە، لە پێناو دۆزینەوەی رێگاکان بۆ بەدەستهێنانیان و گرێنتی سه‌ركه‌وتنی پرۆژەکە.
  2.   دیاریکردنی ناو و لۆگۆی گونجاو بۆ پرۆژەکە کە هەلدەستێ بە دامەزراندنی. وەهەروەها پێویستە ناو و لۆگۆکە ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خودی پرۆژەکە بێت. بۆیە پێویستە بەدلنیایی و رێکی دیاریبکرێت بۆ ئەوەی کڕیار بهێنێت بۆ پرۆژەکە و كڕیاره‌كان به‌ ئاسانی له‌ مانا و بیرۆكه‌ی كاره‌كه‌ت تێ بگه‌ن.
  3.  لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئایا دەتوانرێت بەتەنها هەڵستێت بەم پرۆژەیە یاخود پێویستی بە یاوەر هەیە بۆ دامەزراندنی ئەم پرۆژەیە و سەرکەوتنی؟ ئەگەر گەیشتە ئەنجامی ئەوەی پێویستی بە یاوەر هەیە ، پێویستە لەسەری یاوەری گونجاو و رێک هەڵبژێرێت بۆ هەڵستان بەم پرۆژەیە.
  4.  دانانی پلانێکی رێک و گونجاو بۆ هەموو ئەو پێداویستیانەی پرۆژەکە. وە دلنیا بوونەوە لە پلانەکان لە رێگەی گەنجینەی پرۆژەکە، وە خوێندنێکی تەواو بۆ بازارکردن و بەکارهێنانەکان.
  5.  کارکردن بۆ دانانی پلانی بە بازارکردن و ماركێتینگ بۆ بەرهەمەکانی پرۆژەکە، لەڕێگەی ریکلام کردن و کارکردنی تیمی تەواو بۆ هەلسان بە کاری بەبازارکردنی بەرهەمەکان و دۆزینەوەی بەکارهێنەری گونجاو.
  6.  دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ و پاڵپشتی ماددی.یەکێک لە رێگە هەرە سەرکەوتووەکان بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکە، کارکردن بۆ هەلسان بە دۆزینەوەی سەرچاوەی باش و دلنیا بۆ گەنجینەی پرۆژەکە. بۆ دلنیابوونەوەی بەردەوامی کاری پرۆژەکە و نەبرینی گەنجینەی پرۆژەکە، کە دەبێتە هۆی سەرنەکەوتنی پرۆژەکە.
  7.  هەڵسان بە هەموو کارە یاساییەکانی پێویست بۆ پرۆژەکە، وە ترسان لەپەیدابوونی کێشەی یاسایی پرۆژەکە بەرەو سەرنەکەوتن دەبات. وەهەروەها پێویستە خاوەن کار هەڵستێت بە دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیا یاخود هه‌ر جۆرێكی تر له‌ ڕه‌سمی بوون بۆ كاركردن و دامه‌زراندنی راوێژکاری یاسایی و ژمێریاری یاسایی بۆ هەلسان بە  هەموو کارە یاسایەکان. بێ ئەوەی هیچ هۆکارێک دروست بێت کە ببێتە هۆی وەستانی پرۆژەکە.
  8.  هەڵسان بەکاری خوێندنه‌وه‌ی تەواو لەسەر بەبازارکردن و پێویستیەکانی و کۆمپانیا کێبرکێکارەکان بۆی، هەرکەسێک هەستا بە دامەزراندنی پرۆژە هەڵدەستێ بە یەدەگ کردنی کەل و پەل و خزمەتگوزاریەکان کە بەشێوەی زۆر بەدەست ناکەوێت لە بازار.
  9.  به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و هۆكاره‌كانی ته‌كنه‌لۆجی چونکە بەکارهێنانی رێگەی نوێ دەبێتە هۆی سەرکەوتنی پرۆژەکە. لەرێگەی کەم کردنەوەی بەفیرۆدانی کاتی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی کەل و  پەل و  کەم کردنەوەی  کادری مرۆڤی و کەم کردنەوەی بەفیرۆدانی پارە تا دەکرێت.
  10.  ئاگاردار بوون دیاری كردنی جیاکه‌ره‌وه‌كانی ئەو بەرهەمانەی کە پرۆژەکە بەرهەمی دەهێنێت بە ئاست وخەسڵەتی بەرز. دەبێتە هۆی هێنانی کڕیار بۆی و زیاد کردنی داواکاری لەسەری، واتا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ بده‌وه‌:چی تۆ له‌ خه‌ڵكی تر جودا ده‌كاته‌وه‌؟ یاخود چی زیاد ده‌بێت گه‌ر تۆ ئه‌م كاره‌ بكه‌یت؟ كۆمه‌ڵگا چی قازانج ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ نه‌كه‌یت كۆمه‌ڵگا چی زه‌ره‌ر ده‌كات؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێت هه‌موو هه‌ل و مه‌ترسیه‌كانیش لێك بدرێنه‌وه‌.

هەموو ئەو شتانە بەرەو دڵنیابوونەوە لە سەرکەوتنی پرۆژەکە دەبات و بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی کە دانرابوو بۆ هەلسان بە پرۆژەکە. وەهەروەها بەدەستهێنانی قازانج و دەستکەوتی ویستراو.

 

Tagged : / / /