٥ خاڵ كه‌وا سه‌رنجی خاوه‌ن كاره‌كان ڕاده‌كێشێت له‌ linked in

وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین كه‌وا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی linked in تایبه‌ته‌ به‌ پیشه‌ و كار و پسپۆڕی و زیاتر باسی بازرگانی و كار ده‌كات و زۆربه‌ی بازرگان و خاوه‌ن كاره‌ گه‌وره‌كان به‌كارهێنه‌ری ئه‌م تۆڕه‌ن و له‌وێ دا به‌دوای كه‌سانی خاوه‌ن شاره‌زایی دا ده‌گه‌ڕێن و هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنن به‌پێی پرۆفایله‌كه‌یان. لێره‌دا گرینگ ترین ٥ لایه‌ن ده‌خه‌ینه‌ ڕوو ه‌كه‌وا سه‌رنجی ئه‌وانه‌ ڕاده‌كێشێت كه‌ به‌دوای كه‌سانێك دا ده‌گه‌ڕێن كاریان بۆ بكه‌ن.

 

١-وێنه‌ی پڕۆفایله‌كه‌ت:

ناكرێت هه‌مان وێنه‌ی ئینستاگرام یاخود فه‌یسبووك به‌كاربهێنیت بۆ لینكد ئین كه‌وا تۆڕێكی پیشه‌ییه‌، با وێنه‌كه‌ت نوێ و جددی بێت نه‌وه‌ك له‌ حاله‌ته‌كانی خۆشی و پێكه‌نینی زۆر یاخود وێنه‌ی پشوو و سه‌فه‌رت بێت، وا باشه‌ وێنه‌كه‌شت نوێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی شێواز و سیمای ئێستا و ته‌مه‌نت یه‌ك بگرنه‌وه‌ و شاره‌زایی به‌ سیماته‌وه‌ دیار بێت، نه‌وه‌ك تۆ ته‌مه‌نت ٣٠ ساڵ بێت و وێنه‌كه‌ت هی كاتی ده‌رچوونت بێت له‌ زانكۆ و وه‌ك كه‌سێكی كه‌م شاره‌زایی ده‌ر بكه‌ویت.

 

٢-ناو و پۆستی پیشه‌كه‌ت:

ووریابه‌، بزانه‌ له‌چیدا شاره‌زایت و ئێستا چ كارێك ده‌كه‌یت، ناكرێت بنوسیت سه‌ركرده‌ی خاوه‌ن دید یاخود شاره‌زا له‌ بازرگانی چونكه‌ ئه‌م ناوانه‌ هیچ واتایه‌كی دیاری كراو ناده‌ن و زیاتر له‌ حه‌ز و خولیا ده‌چن،با ئه‌و ناونیشانی كاره‌ت یاخود پۆسته‌كه‌ت دیار و ڕوون و به‌كارهێنراو بێت تاوه‌كو به‌ ئاسانی بدۆزرێته‌وه‌ له‌كاتێكدا خاوه‌ن كاره‌كان بۆ پۆستێكی دیاری كراو ده‌گه‌ڕێن.

 

٣-درێژه‌ی زانیاریه‌كانت:

دوای هه‌ڵبژاردنی باشترین وێنه‌ت، له‌گه‌ڵ دیاریکردنی گونجاوترین ناونیشانی كار بۆخۆت، گرینگی زۆر بده‌ به‌ وورده‌كاری ئه‌و كاره‌ی كه‌وا شاره‌زای تێیدا و باسی ئه‌و كارانه‌ت بكه‌ كه‌وا له‌ ڕابردوودا كردوتن و ئه‌و كاره‌شی كه‌وا ئێستا تێیدایت،زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌م به‌شه‌ی زانیاری پڕ ناكه‌نه‌وه‌ و ته‌نها به‌ ناوهێنانی پۆستی كاره‌كه‌یان واز ده‌هێنن، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ بۆ خاوه‌ن كاره‌كان زۆر پێویسته‌ تاوه‌كو بزانن به‌هره‌ت چیه‌ و بیر و بۆچوونت بخوێننه‌وه‌ و شاره‌زای خولیاكانت بن.

 

٤-پشتگیری خه‌ڵكان و گروپه‌كان:

هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كردووتانه‌ باس بكه‌ن و بنووسن تاوه‌كو خه‌ڵكانی تریش پاڵپشت یاخود پشتگیری كاره‌كانت بكه‌ن كه‌وا ئه‌نجامت داوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاری متمانه‌ی زیاتر بۆ خاوه‌ن كاره‌كان و دروستی به‌هره‌ و كاره‌كانت ده‌سه‌لمێنن، له‌ هه‌مان كاتیشدا سه‌ر به‌كامه‌ شوێنیت بینووسه‌ تاوه‌كو وه‌ك به‌ڵگه‌ بۆ به‌هره‌كانت به‌كاری بهێنیت.

 

٥-كۆتای و له‌هه‌مووان گرینگتر:

له‌ پڕۆفایله‌كه‌تان ئاماژه‌ بكه‌ن به‌ كرانه‌وه‌تان بۆ هه‌ر هه‌ل و كارێك كه‌ ئه‌مه‌ش وا پیشان ده‌دات، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كاره‌ی ئێستات ده‌توانی كاری تریش بكه‌یت و بۆ هه‌ر سه‌ركه‌شی یاخود كارێی قورس ئاماده‌یت.

Tagged : /

به‌م ٥ بیرۆكه‌یه‌ خۆت موچه‌ی خۆت له‌ماڵه‌وه‌ دابین بكه‌

پرۆژەیەکی بچووک لە ماڵەوە

زۆرکەس وا دەخوازن کە پرۆژەیەکی تایبەتیان هەبێت یارمەتی دەربێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان. زۆر کەس پەنا دەبات بۆ کارکردنی پرۆژەی بچووک لە ماڵەوە بۆ کەم کردنەوەی کرێی دوکان و پارەی ئاو و کارەبا و باجدان و موچەی کارمەندان. بۆ دەستەبەرکردنی گەورەترین قازانج.

 

چەند بیرۆکەیەک بۆ کارکردن لە پرۆژەیەکی بچووک لە ماڵەوە

 

یەکەم : کاری دەستی

زۆر خەلک دەست ڕەنگینن لەکاری دەستی، هەروەها کارامەیی و بیرۆکەی زۆر نایابیان هەیە بۆ دروستکردنی زۆر شتی کاری دەستی بە هەموو جۆرەکانی. پێویستیە تایبەتەکانی ئافرەتان یاخود پێویستیەکانی ئۆتۆمبێل بە یەکێک لە زۆرترین کاری دەستی ویستراو دادەنرێت لە زۆربەی بازارە ناوخۆییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا کەمی نرخی تێچوونی بۆ دروستکردنی و ئاسانیەکەی بێ ئەوەی پێویستی بە هیچ ئامێرێک هەبێت. دەتوانرێت یەکێک لە ژوورە بەتاڵەکان یاخود گەراجی ماڵەوە بەکاربهێنی بۆ شوێنی کارکردنەکەت بۆ دروستکردنی کاری دەستی.

دووەم : خواردن و شیرینەمەنیەکانی ماڵەوە

زۆر لە خانمان بەتایبەتی ئەوانەی زیرەکن لە دروستکردنی خواردن و شیرینەمەنی دەتوانن ئاستی بژێویان بەرزبکەنەوە لە ڕێگەی ئامادەکردنی خواردن و شیرینەمەنی بە گوێرەی داواکردنیان وە فرۆشتنیان بەنرخی گونجاو بە کڕیارەکان. وە دەتوانی دەست بەم پرۆژە بچووکە بکەیت لە رێگەی کردنەوەی لاپەرەیەکی فەرمی لە فەیسبووک یاخود لە یەکێک لە سایتەکانی  تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و نیشاندانیان لە لاپەڕەکە. هەروەها تایبەت بکرێ بە وەرگرتنی ویستراوەکان و لەگەڵیشیدا بتوانرێ خزمەتگوزاری گەیاندن تەرخان بکرێ.

سێ یەم : داینگە لەماڵەوە

ئەم بیرۆکەیە بۆ ئەو ئافرەتانە باشە کە کاتێکی زۆریان هەیە لەرۆژدا. تەنها ئەوەی پێویستە لەسەریان بڵاوکردنەوەی رێکلامی داینگەیە لەماڵەکەیدا لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان یاخود بڵاوکردنەوەی رێکڵام لە رێکخراوە ناوخۆییەکان. وە وەرگرتنی منداڵان بۆ چەند کاژێرێکی دیاریکراو لە رۆژدا. بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆژەیە واباشترە ژوورێکی تایبەتیاخود شوێنێکی دیاریکراو لە ماڵەکەتدا دیاریبکەیت بۆ ئەوەی منداڵەکان بە ویستی خۆیان یاری بکەن لەوشوێنەدا. لەگەڵ ئەمەشدا پێویستە یارییە فێرکاریەکان و خۆشەکان بە گوێرەی تەمەنیان بۆیان تەرخان بکەیت.

چوارەم : بازرگانی ئەلیکترۆنی

زۆربەی خەڵک هێلی ئینتەرنێت و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەکاردەهێنن بۆ کردنەوەی کۆگایەکی ئەلیکترۆنی و فرۆشتنی کەل و پەلی ئەلیکترۆنی هەمەڕەنگ. دەتوانرێ ئەمەش بەدەست بهێنرێت لە رێگەی دروستکردنی لاپەڕەیەک کە ناوێکی بازرگانی تایبەتی لە فەیسبووک هەبێت. وە نیشاندانی ئەم کەل و پەلانە لەم لاپەڕەیە. وە ڕێککەوتن لەگەڵ کڕیارەکان لەسەر نرخ و شێوازی دەستکەوتنیان.

 

پێنجەم : نیشتەجێکردنی قوتابیان

ئەم پرۆژەیە گونجاوە بۆ ئەوانەی خانووەکانیان گەورەیەوهەموو ژوورەکان بەکارناهێنن. وە لەم رێگەیەوە دەتوانی ژووری بەتاڵ ئامادە بکەیت بە شێوەیەک کە گونژاو بێت لەگەڵ پێداویستیەکانی قوتابیانی زانکۆ. وە دانانی دەروازەیەکی تایبەت بە خۆیان دوورلە دەروازەی سەرەکی مالڵەکەت. هەروەها دەتوانرێت گەراج یاخود کۆگاکان بەکاربهێنرێن بۆ ئەم مەبەستە. وە رێکڵام کردنی بوونی ژووری بەتاڵ بۆ قوتابیانی زانکۆ لە ماڵەکەتدا.

 

 

له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ش زانیاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ستكردن به‌ پڕۆكه‌ی خۆت بخوێنه‌وه‌

١٠ خاڵ بۆ دەستكردن بە پرۆژەیەکی تایبه‌ت به‌خۆت ؟

Tagged : / / / /