جۆرو شێوازەکانی نوسینی ناونیشان بۆ کارەکەت

جۆرو شێوازەکانی نوسینی ناونیشان بۆ کارەکەت

جۆرەکانی ناونیشان:

١- ناونیشان بۆ فرۆشتن.

٢- ناونیشان بۆ براندینگ.

٣- ناونیشان بۆ چارەسەرکردنی کێشە.

٤- ناونیشان بۆ فرۆشتنی سێرڤس.

٥- ناونیشان بۆ زانیاری پێدان.

شێوازەکانی نوسینی ناونیشان:

 

١- ناونیشان بە پێی شێوازی کارەکەت:

 بۆ نمونە کارەکت پێویستی بە ( کریار، داهات، رکابەری ….. هتد) هەریەکێک لەمانە هەبێت زیاتر جەخت دەکەیە سەر ئەم خاڵە.

 

٢- دەست بەسەر داگرتنی هەستەکان:

 واتا بەکار هێنانی ئەم وشانەی کە کاری گەریان دەبێت لەسەر هەستەکانی کەسی بەرامبەر کە رێکلامی بۆ دەکەیت.

 

٣- وشە بەهێزەکان:

 بریتیە لەم وشانەی کە گۆرانکاری دەکەن لەسەر ژیانی رۆژانەی تاکەکان جا لە هەر بوارێک دابێت بۆیە لێرەش ئەم وشانە ئامادەیە کە دەکرێت بۆ نوسینی ناو نیشانەکەت سودی لێوەرگریت.

هەوڵدان گەراندنەوەی داهات تۆ
هەلی کارکردن دلنیای ئەنجام
ئاسانترین نوێ تەندروستی
خۆشویستن یەکەمین گرەنتی
بەراورد ئێستا دۆزینەوە
بێهاوتا فریی خۆشویستن
پێشکەوتن زۆربوون سەلمێندراو

 

٤- بەکارهێنانی یاسای بنەرەتیەکانی ناونیشان نوسین:

 بە کارهێنان و جەختکردنە سەر ئەم یاسایانە کە پێویستە هەموو ئەم کەسانەی کا ناونیشان دەنوسن زانیاریان لەسەر هەبێت کلیک لەم لینکە بکە بۆ بینینی یاساکان.

٤٧ یاسا لە یاساکانی نوسینی ناونیشان :

 

٥- باش – باشتر – باشترین :

 نوسینی ناونیشان هەموو خەڵک دەزانێت بەڵام ئەوەی تۆ جیاکاتەوە ئەوەیە کە لەسەر ئەوە گرنتی بدەیت کە باش دەگۆریت بۆ باشتر، باشتر دەگۆریت بۆ باشترین بۆیە دەبێت ناونیشانەکەت بە شێوازێک بنوسیت کە کەسەکە هەست بکات بە دڵنیایەوە بۆ باشتر هەنگاو دەنێ.

 

copyright

Ahmed B.Abdulahad

Social Media Manager / Jiasaz Company

٤٧ یاسا لە یاساکانی نوسینی ناونیشان :

٤٧ یاسا لە یاساکانی نوسینی ناونیشان :

1- زیاتر لە ٢٥ ناونیشان بنوسە بۆ هەر کارێک.

2- گرنگی بە جارەسەر بدە نەوەک هەواڵ.

3- پێشنیاری باشترین رێگا بکە بۆ کردنی کارێک.

4- ئامۆژگاریاان پێشکەش بکە بۆ کردنی کارێک.

5- بەڵگەیەکی بەهێزیان پیشان بدە بۆ داواکاریەکانیان.

6- بڵاوکردنەوەی ئەزمونت لە کارەکەت.

7- ناونیشانەکەت رەنگ بداتەوە لە باسکردنەکەت.

8- دانانی ژمارە لە ناو ناونیشان.

9-دروستکردنی پرسیاری کراوەو پرسیاری داخراو.

10- بەرچاوخستنی شتێک شایەنی گرنگی پێدان بێت.

11- باسی کێشەکە بکە.

12- دانانی ژمارەی گۆراو ( ژمارەی ئێستا لەگەڵ ژمارەی گۆراوی پاش کارەکە).

13- جەماوەرەکەت بناسە.

14- وەکو جەماوەرەکەت بیر بکەوە.

15- لە هەمان بواری کارەکەت ناونیشان بنوسە.

16- لە ناو ناونیشانەکەت بەلانی کەم ٪70 کێشەکە چارەسەر بکات.

17- باڵانسێک لە نێوان وشەکان رابگرە.

18- رێگایەکی ئیجابی باش هەڵبژێرە تاکو سەرکەوتەبی بەسەر عەتف و هێز.

19- هەوڵبدە سلبیاتەکان زاڵ بکە بەسەر ترس و گومانەکان.

20- دوربکەوە لەقسەی گاڵتە ئامێز.

21-پێویستیەکی خێرا پربکەوە ( وابنوسە کە ئەوە بۆ ماوەیەکی کاتیە).

22- لە ٦ وشە زیاتر نەبێت.

23- دورکەوەرەوە لە وشەی شاراوە.

24- لە ٪60 وشەکان گەورەبن کە خەڵک حەزی لێیە.

25- قەبارەی ناونیشانەکە گەورەتر بێت لە نوسینی ناوەوە.

26- هەڵبژاردنی رەنگی گونجاو بۆ راکێشانی سەرنجیان).

27- نوسینی ناونیشان با بۆ کەسە گەورەکان بێت.

28- بەشیوازێک بێت گەرانی لە گۆگڵ بە ئاسانی بدۆزرێتەوە.

29- بە جۆرێک بینوسە ئەگەر خۆت بیت چۆن و برلب’ەداوی چیدا دەگەرێیت.

30- هەوڵبدە ئەم وشانە بەکار بێنی کە لە گۆگڵ زۆر بەدوای دا دەگەرێن.

31- لە دوای ئەم وشانەدا بگەرێ کە لە بواری کارەکەی تۆن.

32- گرنگی بەرونی ناونیشان بدە.

33- بەکارهێنانی ( تۆ ) بۆ مخاتەبەکردنی کەسەکان.

34- بەڵێن بدە بەچارەسەر کردنی کێشەکان.

35- یارمەتی خوێنەر بدە کە داهاتوی باشتر دەبێت .

36- سادەبێت نەوەک و ئاڵۆزی پێوە دیار بێت ناونیشانەکەت.

37- هیچ رەگەز پەرستیەکی تێدا نەبێت.

38- تایبەت بێت بە یەک کار.

39- خۆت بە دوربگرە لە بکەری نادیار.

40- وشەکانی ناو ناونیشانەکە لە باسکردنەکە ئاماژەی پێدرابێت.

41- رکابەرەکانت بناسە بزانە چۆن کار دەکەن.

42- جیاواز بە لە ناونیشان لە چاو رکابەرەکانت.

43- بیرۆکەی نوێ تاقی بکەوە کە پێشتر باست نەکردبێت.

44- ریکلام بە دوو ناونیشان بکە بە ئیجابی و سلبی پاشان بزانە کامەی جمهورەکت حەزی پێ دەکات.

45- بگەرێ بزانە لە کامە پلاتفۆرم ناونیشانەکەت باشتر کار دەکات.

46- ناونیشانی جیاواز لە شوێنی جیاواز بەکار بێنە .

47- 50 ووشەی بە هێز بە کار بێنە لە ئیمەیڵ مارکێتینگ.

copyright:

Ahmed B.Abdulahad

Social Media Manager / Jiasaz Company