7 هۆکاری سەرەکی کە وادەکات سی ڤیەکەت CV قبوڵ نەکرێت

7 هۆکاری سەرەکی کە وادەکات

سیڤیەکەت CV قبوڵ نەکرێت چانسی وەرگرتن لە دەست بدەیت

بە پێی بەدواداچونێکی ماڵپەری CNN  بۆ دۆزینەوەی کار  باس دەکات دەڵێت:

دەڵێ ٪75 بەرێوەبەرانی سەرچاوە مرۆییەکان لە دامەزراوەکان و کۆمپانیاکان دەگەرێنەوە سەر سی ڤیەکان لە ماوەی کەمتر لە 5 خولەک سەیری دەکەن پێش ئەوەی هەموو بخوێننەوە بریار بدەن کە ئەم کەسە شایەنی چاوپێکەتنە ، بۆیە ئەم 5 خولەکە زۆر گرنگە بۆ بەرچاوخستنی سی ڤیەکەت بە کەسی خاوەن کار.

بۆیە لێرە ٧ هەڵەی زۆر گەورە باس دەکەین کەوا دەکات سی ڤیەکەت قبووڵ نەکرێت:

 

1- بەکارهێنانی شێوازی پەیوەندی پێوەکردنی منداڵان و سەرنج رانەکێش

زۆر جار ئێمە شێوازێک لە گمەیڵ یان هەرناونیشانێک دەنوسین کە ناوی خۆمان نیە ناوی خوازراو  نیە ناوێکە هیچ پەیوەندیەکی بە منەووە نیە یان ژمارە مۆبایلی هەڵە دەنوسین  یان کەسێکی تر لەگەڵ ناونیشانی هەڵە.

 

2-هەڵەی نوسین؛

زۆر لە خەڵکان کاتێک کە سیڤیەک دەنوسین هەڵەی نوسینی زۆر زەقیان  کردوە لەروی رێزمانەوە وکو جیاوازی نەکردن لە نێوان ح و ع کە زۆر جارتوشی ئەم هەڵە رێنوسیانە دەبینەوە.

 

3- فۆنت و رەنگی زۆر ناشرین:

کە سەیری سیڤی هەر کەسێک بکەیت دەبینین بە چەندان شێواز و دیزاینی جیاواز دروست کراوە هەندێک لە وانە سەرنج راکێشن هەندێکیشیان زۆر بێزارکەرن بۆیە دوربوون لە هەڵەی هەڵبژاردنی رەنگ و شێوازەکان  هەنگاوێکی زیرەکانەیە.

 

4- بەکارهێنانی وشەی فرە واتا

بەکارهێنانی چەند وشەیەک کە چەند مانایەک دەبەخشێت یان پرسیار بە پرسیار وەڵام دەداتەوە سیڤیەکەت دوردەکاتەوە لەوەی تا کۆتای لەلایان کەسانی خاوەن کار بخوێندرێنەوە چونکە پرسیاری زۆر و لێوردبونەوەی زۆری دەوێت.

 

5- هەموو شتێک باس دەکەیت جگە لە دەستکەوتەکانت نەبێت

باسکردنی بەرێوەبردنی پەیج و کاری ئێستات و شتی سادە هەلی زیاترت پێنادات تاک و جیاواز دەربکەوی لە ناو پاڵێوراوەکان بەڵام باسکردنی کە لە کۆمپانیا بویە هۆی زیاد کردنی داهاتی کۆمپانیا و ناساندی بە خەڵکی تر ئەوە خاڵێکی بەهێزی ناو گفتوگۆکەتان دەبێت.

 

6- نوسینی زۆر زۆر زۆر

نوسینی کتاب لە راستیدا کارێکی باشە بەس نەوەک لە ناو سیڤیەکەت باسی داستانی هازار و یەک شەوە بکەیت.

بەرێوەبەرەکان دیر لە دوای دێر ناخوێننەوە ئەوان تەنها وشە دیارەکانی بەرچاویان دەکەوێت دەخوێننەوە.

 

7- لەبیر کردنی بەروار:

پێویستە ئەو بەروارانەی کە  کارت تێدا کردیە  هەموو بنوسرێت هیچاین لە بیرنەکرێت بە بێ بوونی هیچ بەروارێک وادەکات کە دڵنیای کەم بدات بەخاوەن کارەکان.

بۆ دروستكردنی سیڤیش ده‌توانیت سوود له‌م بابه‌ته‌ ببینیت

 

 

© COPYRIGHHT
Ahmed b.abdulahad
Social Media Manager

6 رێگای داهێنەرانە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەت بە کریار:

6 رێگای داهێنەرانە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەت بە کریار:

زیاتر دەفرۆشیت ئەگەر بەم زمانە قسەبکایت کە کریار تێت دەگات، هەرگیز کریار کەل و پەلت لێ ناکرێت بەهۆی تایبەتمەندیەکەی ئەوان کۆماڵێک سوود دەبینن لە بەرهەمەکەت.

1- جیاوازی نێوان سوود و تایبەتمەندی:

فرۆشتن,فرۆشتنی خێرا,زانیاری فرۆشتن,ڕێگاكانی فرۆشتن,Sales,Erbil,Kurish salesman,Online Sales

سوود بریتیە لەوخزمەتەی کە بەرهەمەکە پێشکەشت دەکات ،تایبەتمەندی بریتیە لە تایبەتمەندی ئەو بەرهەمەی کە هەیە لە روی بازارەوە. هەڵەیە : ئەو ئۆتۆمۆبێلە سەقفێکی پارێزراوەی هەیە (تایبەتمەندیە). ڕاستە: ئەم سەیارەیە خێزانەکەت دەپارێزی.

 

2- بەکارهێنای زمانی روون و دیار:

فرۆشتن,فرۆشتنی خێرا,زانیاری فرۆشتن,ڕێگاكانی فرۆشتن,Sales,Erbil,Kurish salesman,Online Sales

کریارەکان سودو تایبەتمەندیەکانی بەرهەمەکەیان بەبیردێتەوە ئەگەر هاتو بەزمانێکی سادەو ساکار و روون و رەوان بۆیان باس بکرێت. هەڵەیە: بلێ یئەو ئۆتۆمۆبێلە پارێزگاریت لێدەکات لەروودانی هەر رووداوێک. راستە: ئەگەر ئەو ئۆتۆمۆبێلە توشی روداوو بوو لێرە هەلێک هەیە تاکو بەبێ زیان دەربچیت.

 

3- دورکەوە لە بەکارهێنانی زاراوەی دور لە کارەکەت:

فرۆشتن,فرۆشتنی خێرا,زانیاری فرۆشتن,ڕێگاكانی فرۆشتن,Sales,Erbil,Kurish salesman,Online Sales

هیچ شتێک سودت پێناگەیەنێت لە هەست و سۆز و زاراوەی هونەری و زاراوەی قورس و فەلسەفی. هەڵەیە: جێبەجێکردنی برۆتۆکۆڵ. راستە: دەتوانی پەیوەندی بکەی لە هەرشوێنێک بیت.

4- درووستکردنی لیستێکی بچووک لە سودەکانی بەرهەمەکە:

فرۆشتن,فرۆشتنی خێرا,زانیاری فرۆشتن,ڕێگاكانی فرۆشتن,Sales,Erbil,Kurish salesman,Online Sales

زۆربەی خەڵک 2 تا 3 بیرۆکە دەتوانن لە کاتێکی کەم لە مێشکیان هەڵبگرن بۆیە لیستێکی گەورەو درێژ دورت دەخاتەوە لە بیری کریار. هەڵەیە: 10 سوود وەربگرە لە بەکارهێنانی بەرهەمەکەمان. راستە: گرنگترین دوو تایبەتمەندی جیاواز لە بەرهەمەکەمان.

 

5- دوپات بكەوە چيى بێهاوتایە بۆ تۆ يان كۆمپانياکەت:

فرۆشتن,فرۆشتنی خێرا,زانیاری فرۆشتن,ڕێگاكانی فرۆشتن,Sales,Erbil,Kurish salesman,Online Sales

دەکرێ سوودەکی گشتگیر بەکاربهێنی بۆ باوەرهێنان بە کریار بۆ کرین…بەڵام پێویست نیە! بەکارهێنانی تایبەتمەندیەکانی کە جیات دەکاتەوە لە بازار. هەڵەیە: پرۆگرامەکەمان وات لێدەکات زۆرترین بەرهەمت هەبێت. راستە: پرۆگرامەکەمان وات لێدەکات ٪30 لە خەرجی کۆمپانیاکەت کەم بکەیەوە.

 

6- وابکە سوودەکانت بەرجەستەکراوبێت:

فرۆشتن,فرۆشتنی خێرا,زانیاری فرۆشتن,ڕێگاكانی فرۆشتن,Sales,Erbil,Kurish salesman,Online Sales

کریار گرنگی بەوە نادات ئەگەر بێتو بەرهەمێک هەبێت تۆ بەس پپێی بڵی دەتوانی بەکاری بێنیت کە پێویستت بوو نەخێر ئەو دەیەوێت لەبەر دەستی بێت تاکو بەکاری بێنێت. هەڵەیە:دەتوانین تێچوەکەت کەم بکەینەوە. راستە: دەتوانین تێچونەکەت بە رێژەی ٪25 کەم بکەینەوە.

١٠ بنه‌مای سه‌ره‌كی ئیمه‌یڵ ماركتینگ و قازانج كردن له‌ڕێگای ئیمێله‌وه‌

له‌ چه‌رخی نوێی به‌بازاڕكردن دا ، ئێستا به‌بازاڕكردنی دیجیتاڵی Digital Marketing ڕۆڵی هه‌ره‌ به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌ به‌بازاڕكردن له‌به‌ر كاریگه‌ری و ئاسانی به‌كارخستنیدا. كه‌ به‌ زۆر ڕێگاوه‌ ده‌كرێت، یه‌كێك له‌وانه‌ ئیمێله‌، ئێستا بازار كردن له‌ رێگای ئیمه‌یله‌وه‌ Email Marketing یه‌كێكه‌ له‌ كه‌ل و په‌له‌ پێویستیه‌كانی به‌ بازار كردن بۆ راكێشانی كریاران.

ئیمه‌یل ماركتینگ یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ بازاركردنی باشتر چاكتر و زیاتر كاركردن.

هیچ شتێكی باشتر له‌ ئیمه‌یل ماركێتینگ  نادۆزیه‌وه‌ بۆ، ناساندنی برانده‌كه‌ت، به‌تایبه‌تی گه‌ر بته‌وێت به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م وكاتێكی كه‌م به‌رهه‌مه‌كانت ساخ بكه‌یه‌وه‌ ئێمه‌ لێره‌دا باشترین رێگاكان باس ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌:

 

١- ناونیشانی سه‌ره‌كی:

به‌گرنگترین به‌شی ئیمه‌یل ماركێتینگ داده‌نرێت، ناونیشان پێك دێت له‌ ریزه‌ نوسینه‌ك له‌ وشه‌ی دیار و كورت و پووخت كه‌ تایبه‌ت بێت به‌ بابه‌ته‌كه‌، دڵنیابه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ زمانی نوسینه‌كه‌ به‌ساده‌ی و ئاسانی نوسراوه‌ هه‌موو خه‌ڵك تێی ده‌گات كه‌ بۆیان ده‌نێریت.

 


٢- ناونیشانی لاوه‌كی:

ناونیشانی لاوه‌كی به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته‌ ژێر ناونیشانی سه‌ره‌كی، له‌جیهانی به‌بازاڕكردنی ئێستادا، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ كه‌ زۆر گرینگی به‌ ناونیشانی لاوه‌كی ده‌درێت، بۆیه‌ به‌نووسینی ناونیشانی لاوه‌كی دوورده‌بیت له‌ نووسینی ووشه‌ی زۆر و دوباره‌، بۆیه‌ ده‌كرێت باسێكی كورت بده‌یته‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ت تاوه‌كو لای خوێنه‌ر گرینگیێكی زیاتری پێ بدرێت.

 


 

٣-ده‌ستنیشان كردنی كه‌سی گونجاو:

ناردنی ئیمێلی گشتگیر كۆتای هات، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ر ئیمێلێك بۆ خودی كه‌سه‌كه‌ بێت و كه‌سیی بێت. بۆیه‌ كاتێك ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌یت، په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كانت زیاتر ده‌بێت،و یارمه‌تیت ده‌دات له‌ ده‌ستنیشان كردنی كه‌سی دیاری كراو.

له‌هه‌مان كاتیشدا دابه‌شكردنی كه‌سه‌كان به‌پێی شوێنی جوگرافی و جۆری كاره‌كانیان به‌شێكی سه‌ره‌كیه‌ پێش ناردنی ئیمێله‌كه‌.

 


 

٤-لینكی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ به‌شداری UnSubscribe كردن:

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا ناردنی ئیمێل ڕێگایێكی سه‌ره‌كی بازارسازیه‌ له‌ ئه‌مڕۆدا و قازانجی كڕیار و فرۆشیاریشی تێدایه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی جار خه‌ڵكانێك دوای ماوه‌یه‌ك له‌ ئیمێله‌كانت بێزار ده‌بن و نایانه‌وێت چیتر پێیان بگات، بۆیه‌ ده‌بێت لینكی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ UnSubscribe هه‌بێت له‌ناو هه‌موو ئیمێله‌كانت، تاوه‌كو هه‌ست به‌ ئازادی بكه‌ن و كه‌سێكیش نایه‌وێت چیتر ئیمێله‌كانتی پێ بگات، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ داده‌گرێت.

 


 

٥-هێز و توانای وه‌ڵام دانه‌وه‌:

باوه‌ربكه‌یت یان نا زۆربه‌ی خه‌ڵك كاتێك كه‌ ئیمه‌یڵێكی به‌ بازاركردنیان پێده‌گات هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ زوترین كات وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ به‌ڵام با ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر جۆری ئه‌م نوسینه‌ی كه‌ ده‌ینوسیت بۆ سه‌رنج  راكێشانی خه‌ڵكه‌كه‌.

 


 

٦-  دانانی دوگمه‌ی داواكردن ڕاسته‌وخۆ له‌ناو ئیمێله‌كه‌ :Call to action

هه‌وڵبده‌ ئه‌م ئیمه‌یڵانه‌ی كه‌ ده‌یان نێریت ته‌نها زانیاری پێدان به‌ كه‌سه‌كه‌ نه‌بێت، وا باشتره‌ هه‌ر ێیمه‌یلك كه‌ ده‌یان نێریت ئامانجێكی دیاری كراوی له‌ پشت بێت پێش ناردنی. ئاگاداری ئه‌وه‌ به‌ كه ئه‌م ئیمه‌یله‌ی ده‌ینێریت بگونجێت له‌گه‌ڵ دیزاینی مۆبایل.

له‌هه‌مان كاتیشدا داوا له‌ كه‌سه‌كه‌بكه‌ كه‌ ئه‌م دوگمانه‌ دابگرێت وه‌ك : په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌، هه‌رئێستا داوا بكه‌، ناوی خۆت تۆمار بكه‌، یان هه‌ر داواكاریێكی تر كه‌ دوگمه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ناو ئیممێله‌كه‌ دابێت.

 


 

٧- سه‌رنج دان  و ئاگادار بوون  له‌ به‌كارهێنانی مۆبایل:

رێگای پیشاندانی نوسینه‌كه‌ت له‌  له‌لای به‌كارهێنه‌ر ده‌گۆردرێت. پێش ئه‌وه‌ی بینێریت ده‌بێت دڵنیا بیته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ شێوازه‌كه‌ی چۆن پیشان ده‌دات له‌ لاپتۆپ و مۆبایلیش ، راسته‌ ناتوانی قالبێكی ته‌واو وه‌رگری به‌لام به‌لانی كه‌م ده‌توانینن بزانین زۆرترین جۆری مۆبایل چیه‌ كه‌ به‌ كاری ده‌یه‌نن.

 


 

٨-لینكی وێبسایته‌كه‌ت:

به‌ر له‌ناردنی هه‌ر لینكێك له‌ناو ئیمێله‌كه‌ت، كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی ناردنی ئیمێل ڕاكێشانی خه‌ڵكه‌ بۆ سه‌ر لینكی وێبسایته‌كه‌ت، ده‌بێت دڵنیا بیته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌وا لینكه‌كه‌ت كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وا باشه‌ لینكه‌كه‌ ببه‌ستیته‌وه‌ به‌ Google Analytics تاوه‌كو بتوانیت چاودێری لینكه‌كه‌ بكه‌یت و بزانیت چه‌ند كه‌س له‌ڕێگای ئه‌م لینكه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو وێبسایته‌كه‌ت، تاوه‌كو دواتر په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بگریته‌وه‌.

 


 

٩-هه‌بوونی داشكان:

دانان و پیشاندانی داشكان به‌ كڕیاره‌كانت، هۆكارێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی كڕیاره‌كان بۆ سه‌ر وێبسایته‌كه‌ت، به‌ڵام ئاگاداربه‌ كه‌سانێك دوای چه‌ند ڕۆژێك یان زیاتر ئه‌وكات ئیمێله‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو ببینن ئۆفه‌ره‌كه‌ ته‌واو بووه‌، ئه‌وا بێزار ده‌بن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دڵخۆشبن به‌ناردنی ئیمێله‌كه‌، ده‌كرێت ئۆفه‌ری داشكاندنه‌كه‌، بۆ ماوه‌ی ٣ تا ٤ ڕۆژ درێژ بێت تاوه‌كو هه‌موان بیكه‌نه‌وه‌، یاخود په‌یوه‌ستبێت به‌وانه‌ی كه‌وا ئیمێله‌كه‌یان بۆ ڕۆیشتووه‌.

 


 

١٠-با ئیمێله‌كه‌ت هاوڕێیانه‌ بێت:

خودی ئیمێل بۆ په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی داهنێراوه‌، خه‌ڵكیش تاوه‌كو ئێستا حه‌ز له‌هه‌مان ستایل ده‌كه‌ن، واتا، ده‌بێت ناوه‌ڕۆكی ئیمێله‌كه‌ت دووربێت له‌ شتی باق و بریق و وێنه‌ و لینكی بێزاركه‌ری زۆر، ده‌بێت ساده‌بێت و كه‌مترین وێنه‌ی تێدابێت، تاوه‌كو له‌دوای كردنه‌وه‌ی ئیمێله‌كه‌ ڕاسته‌وخی دای نه‌خه‌ن، چانسی خوێندنه‌وه‌ت ده‌بێت زۆر بێت تاوه‌كو خه‌ڵك له‌ په‌یامه‌كه‌ت بگات و وه‌ك هاوڕێیێك متمانه‌ت پێ بكات، و هه‌ست بكات كه‌ ده‌ته‌وێت یارمه‌تی بده‌یت نه‌وه‌ك شتی پێ بفرۆشیت.

 

Tagged : / /

چیرۆکی کیفن بلانک لە سفرەوە بۆ ملیۆننێری و دامه‌زراندنی ئه‌نده‌ر ئارمۆر

چیرۆکی سەرکەوتنی بازرگانەکان لە سفرەوە

زۆر گوێمان لە چیرۆکی سەرکەوتنی بازرگانەکان دەبێت کە چۆن سەروەت و سامانەکەیان بەکار دەهێنن بۆ دروستکردنی کۆمپانیا یان هەر کارێکی تر، بەڵام لە هەموو ئەم چیرۆکانەی سەرکەوتن چیرۆکی سەرکەوتنی بازرگانەیە کە لە سفرەوە دەستیان پێکردوە بە بێ بونی بودجەیەکی تەواو و بە پارەیەکی کەم سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هێناوە.

کیفن بلانک چۆن ده‌ستی پێ كرد؟

کیفن پلانک كاتی لاوی یاریزانێكی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكی بوو له‌یه‌كێك له‌ تیپه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ، هه‌ستی كرد كه‌ خۆی و هاوڕێكانی له‌كاتی یاریكردندا عه‌ره‌قێكی زۆر ده‌كه‌ن، و جله‌كانیان كه‌ له‌ لۆكه‌ دروستكرابوو، زۆر ته‌ڕ ده‌بوو، ئه‌مه‌ش جله‌كانی قورستر ده‌كرد و ڕێگربوو له‌ ڕاكردنێكی ئاسان و خێرا.

ئه‌مه‌ بیری پلانكی سه‌رقاڵ كرد، وای لێكرد گه‌شت بكات بۆ واشنتۆن بۆ گه‌ڕان به‌دوای جۆره‌ قوماشێك كه‌ ئاو هه‌ڵنه‌مژێت.

واتا كێشه‌یه‌كی هه‌بوو، به‌دوای چاره‌سه‌رێكی دیاری كراودا ده‌گه‌ڕا.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و قوماشه‌ی به‌ده‌ستكه‌وت ، پارچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كڕی و به‌دڵخۆشی گه‌ڕایه‌وه‌ .

خێرا ڕۆیشت بۆلای به‌رگدروو بۆ دروستكردنی ئه‌و جلانه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت.

به‌شێكك له‌ تیشێرته‌كانی به‌ دیاری دایه‌ هاوڕێكانی و تێستیانكرد كه‌ جیاوازیێكی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بوو، به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌وانی تری به‌خێرایی فرۆشران.

 

دوای بینینی قازانج له‌م كاره‌، دیسان گه‌ڕایه‌وه‌ و هه‌مان كاری دووباره‌ كرده‌وه‌ به‌ڵام به‌ بڕێكی زیاتر، كه‌ ٥٠٠ دانه‌ی لێ فرۆشته‌ قوتابیانی كۆلێژه‌كه‌ی.

دوای ئه‌مه‌ بیرۆكه‌ی دانانی كارگه‌یه‌كی   بۆهات بۆ خێراكردنی كاره‌كان و هه‌رزانتر كردنی، به‌ڵام پاره‌ی نه‌بوو

 

بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی پاره‌كانی ، جگه‌ له‌ پاره‌كه‌ی خۆی، بڕی $٦٠٠٠ دۆلاری له‌بانك قه‌رز كرد، له‌هه‌مان كاتدا زانكۆی جۆرجینیاش گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵی كرد كه‌ بڕه‌كه‌ی $٧٠٠٠ بوو، هه‌ر له‌ماڵی داپیره‌شی ئۆفیسێكی كرده‌وه‌.

له‌وێوه‌ (ئەندەر ئارمۆر)  دروستبوو.

 

دوای ساڵێك له‌ كاركردن كۆمپانیاكه‌ بڕی $١٠٠٠٠٠ فرۆشی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش ناوبانگێكی زیاتر و زیاتر به‌ ماركه‌كه‌ ده‌به‌خشی، تاوه‌كو كۆمپانیای  Warner brothers داوای گرێبه‌ستیان لێ كرد بۆ دابینكردنی جل بۆ فیلمێكیان .

له‌ ئێستادا داهاتی ساڵانه‌ی كۆمپانای  Unde Armour  ده‌گاته‌ نزیكه‌ی ٣ ملیار دۆلار و له‌چه‌ندین ووڵات شوێن و وه‌كیلی هه‌یه‌.

 

Tagged : / / / /

ڕۆلی سۆشیاڵ میدیا له‌ به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كه‌ت له‌ ٢٠١٩

گرینگی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ به‌ره‌وپێش بردنی كاره‌كه‌ت.

وه‌ه‌كو ده‌زانین جیهانی ئه‌مڕۆ جیهانی پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆژیا و زانسته‌، وه‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش پشكی شێریان به‌ره‌كه‌وتووه‌ له‌م پێشكه‌وتنه‌.

ڕۆژانه‌ زۆرترین به‌كارهێنه‌نرانی ته‌كنه‌لۆژیا نوێكان و ئینته‌رنێت ، له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت.

هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ جگه‌ له‌ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌ڵك كڕین و فرۆشتنیشی هه‌ر له‌وێ ئه‌نجام بدات.

چونكه‌ ڕۆژانه‌ ٣ ملیار كه‌س تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن، وه‌ زۆربه‌شیان ته‌مه‌نیان له‌ه‌ نێوان ١٨ بۆ ٢٢ ساڵه‌، كه‌ باوه‌ڕ پێهێنانیان ئاسانه‌.

له‌لایه‌نی به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كان، زۆر خاڵی پۆزه‌تیڤ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا خاوه‌ن كار وبزنسێكن جا چ بزنسێكی گه‌وره‌بێت یاخود مامناوه‌ند و بچوك

وه‌ پشتگوێخستنی ئه‌م چه‌ناڵه‌، ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌س كه‌ پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزاری و كاڵاكانی تۆیه‌.

له‌هه‌مان كاتدا تۆش قازانجێكی زیاتر ده‌كه‌ی له‌وه‌ی ئێستا هه‌ته‌ و جگه‌ له‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی:

  1. زیادكردنی ڕێژه‌ی فرۆشتن، كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی به‌بازاڕكردن و ڕێكلام
  2. زیادكردنی سه‌ردانیكه‌رانی كاره‌كه‌ت به‌هۆی ماڵپه‌ڕ و په‌یجی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیا و دوكانه‌كه‌ت.
  3. به‌ره‌وپێشبردنی توانای به‌بازاڕككردنی به‌رهه‌م یان كاڵاكان بۆ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
  4. به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كان و كۆمپانیاكانی تر.
  5. وه‌رگرتنی فیدبا له‌ كڕیاره‌كان به‌ كه‌مترین تێچوو وڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانت له‌ كه‌مترین كاتدا
  6. زانینی ئاستی جه‌ماوه‌ری كاره‌كه‌ت و بڕیاردان له‌ فراوانكردن و نه‌كردنی كاره‌كه‌ت

گه‌ر ئه‌مانه‌ت به‌كارنه‌خستووه‌ تا ئێستا، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ فرۆشت له‌ده‌ست داوه‌، بۆیه‌ ئێستاش دره‌نگ نیه‌ و هه‌رئێستا ده‌ست  پێ بكه‌.

گه‌ر زانیاریت نیه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدان به‌ كاره‌كه‌ت له‌ڕێگای سۆشیاڵ میدیاوه‌، په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ كۆمپانیای جیاساز تاوه‌كو كاره‌كه‌كه‌ت بۆ ئاسان بكه‌ین.

Tagged : / /

فرۆشیاری سه‌ركه‌وتوو به‌شی پانزده‌یه‌م-دوای فرۆشتن

هه‌روه‌ك باسمان كرد به‌شه‌كانی تری فرۆشیاری سه‌ركه‌وتوو، فرۆشتن پڕۆسه‌یه‌ نه‌وه‌ك كردار، پڕۆسه‌ش واتا به‌رده‌وامی پێویسته‌ بۆ ئاسانتر كردنی كاره‌كه‌.

ئه‌مه‌ به‌واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كرداری داخستن كۆتایی به‌ هه‌موو شتێك ناهێنێت گه‌ر بته‌وێت فرۆشتنی گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر ئه‌نجام بده‌یت.

بۆ به‌رده‌وامی دان به‌ فرۆشتن و سه‌ركه‌وتنی زیاتر، هه‌ندێك خاڵ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت دوای فرۆشتن ئه‌نجامیان بده‌یت تاوه‌كو زیاتر بفرۆشیت.

٨٧-وه‌رگرتنی ناونیشانی كڕیاری تر له‌ڕێگای وه‌رگرتنی گه‌واهی له‌ كڕیار

دوای ئه‌نجامدانی فرۆشتن، ده‌فته‌ری گه‌واهیه‌كانت ده‌ربهێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كڕیاره‌كه‌ باسی سووده‌كانی به‌رهه‌مه‌كه‌ت وئه‌و هۆكارانه‌ بكات كه‌ وایان كرد بڕیار بدات له‌گه‌ڵ تۆ كاربكات، به‌مه‌ش كڕیاره‌كه‌ كاتێك په‌ڕه‌كانی ده‌فته‌ره‌كه‌ت هه‌ڵده‌داته‌وه‌، گه‌واهی هه‌موو كڕیاره‌كانی تریش ده‌بینێت و زیاتر دڵنیا ده‌بێته‌وه‌ و تۆش له‌م كاته‌دا ده‌توانیت داوای ناونیشانی كه‌سانی تری لێ بكه‌یت كه‌ ڕه‌نگه‌ ببن به‌ كڕیاری تۆ، به‌مه‌ش فرۆشتنه‌كانت به‌رده‌وامتر ده‌بن و كۆتاییان نایێت.

 

٨٨-هه‌میشه‌ ده‌فته‌ری گه‌واهیه‌كانت به‌كاربهێنه‌ بۆ خۆ هاندان.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرداری فرۆشتن كردارێكی به‌رده‌وامه‌ و ڕۆژانه‌ شكست و سه‌ركه‌وتنی تێدایه‌، ناوه‌ به‌ناوه‌ ده‌فته‌ره‌كه‌ت ده‌ربهێنه‌ كه‌ كڕیاره‌كانت به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ باسی تۆیان كردووه‌، تاوه‌كو دووباره‌ هانبدرێیته‌وه‌ و گڕو تینێكی زیاتر به‌به‌رخۆت بده‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون له‌م كاره‌.

 

٨٩-به‌دواداچوونی په‌یوه‌ندی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ ببن به‌ كڕیار.

هه‌میشه‌ له‌كاتی كاركردنتدا كه‌سانێك خۆیان په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ت ده‌پرسن، یاخود له‌ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ده‌پرسن، كه‌سانێكیش هه‌ن كه‌وا خه‌ڵكانی تر بۆتی پێشنیار ده‌كه‌ن.

هه‌موو ئه‌وانه‌ ڕه‌نگه‌ ببن به‌ كڕیار ، بۆیه‌ دوای ئه‌نجامدانی فرۆشتنێك به‌ سه‌ركه‌وتوویی، چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ یه‌كێكی تر خۆی په‌یوه‌ندی بكات، خۆت ده‌ستپێبكه‌ و به‌ لیسته‌كه‌تدا بچۆوه‌ كه‌ناوی ئه‌وانه‌ی تێدایه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ببن به‌ كڕیار و په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكه‌، یاخود نامه‌یه‌كیان بۆ بنێره‌.

 

٩٠-به‌رواری فرۆشنه‌كه‌ت تۆمار بكه‌:

با به‌رواری فرۆشتنه‌كانت هه‌میشه‌ تۆماركراو بێت، چونكه‌ ڕه‌نگه‌ دوای ماوه‌یه‌ك له‌ فرۆشتنه‌كه‌، كڕیار دووباره‌ پێویستی به‌ كاڵا یاخود خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ت هه‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌دوا داچوونی بۆ بكه‌یت و دووباره‌ پێی بفرۆشیته‌وه‌.

 

٩١-هه‌موو كڕیاره‌كانت له‌ سۆشیاڵ میدیا زیاد بكه‌ لای خۆت:

ئه‌نجامدانی كرداری فرۆشتن، واتا دروستبوونی متمانه‌ له‌نێوانتان، ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ هاوڕێیه‌تی، بۆیه‌ ده‌كرێت له‌ سۆشیاڵ میدیاش هاوڕێ بن و ناوه‌ به‌ ناوه‌ لایك و كۆمێنت بۆ كڕیاره‌كانت بكه‌یت . به‌مه‌ هه‌م خۆی بیر ده‌خه‌یته‌وه‌، هه‌م په‌یوه‌نده‌یه‌كه‌تان به‌هێزتر ده‌بێت.

 

٩٢-نامه‌ی سوپاس و پێزانین بنێره‌وه‌ بۆ كڕیاره‌كانت دوای كرداری فرۆشتن له‌هه‌موو بارو دۆخه‌كاندا:

دوای ئه‌وه‌ی له‌ فرۆشتنه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بویت له‌گه‌ڵ هه‌ر كڕیارێك، نامه‌یه‌كی نووسراو یاخود سۆشیاڵ میدیا یانیش ده‌نگی بۆ بنێره‌وه‌، تێیدا سوپاسی بكه‌.

ئه‌گه‌ر فرۆشتنه‌كه‌شت سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و كاتی زیاتریان ویست بۆ ببیركردنه‌وه‌، سوپاسیان بكه‌ كه‌ كاتی خۆیان به‌تۆ به‌خشی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تۆ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆت ڕشدی و ده‌ته‌وێت فرۆشتنه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

خۆ ئه‌گه‌ر ڕازیش نه‌بوون به‌ كڕینه‌كه‌، دووباره‌ ده‌ست خۆشیان لێ بكه‌ كه‌ ڕێگه‌یاندا پڕۆپۆزاڵی خۆت پێشكه‌ش بكه‌یت، وه‌ ده‌رگای ئه‌وه‌ش بهێڵه‌وه‌ كه‌وا ناونیشانی خه‌ڵكانی ترت بۆ بنێرن.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا واز مه‌هێنه‌، دوای ئه‌وه‌ی زانیت بۆ ماوه‌یه‌كه‌ كڕیاره‌كه‌ كاڵا و خزمه‌تگوزاری ڕكابه‌ره‌كه‌ی تۆ به‌كارده‌هێنێت، په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌، بپرسه‌ بزانه‌ چۆنه‌ له‌گه‌ڵی و تا چه‌ند سوودی لێ بینیوه‌؟

ئه‌گه‌ر گله‌یی لێی هه‌بوو، دووباره‌ ده‌رگاكه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی فرۆشتن پێی.

 

٩٣-داوای نامه‌یه‌كی فه‌رمی بكه‌ له‌كڕیار گه‌ر فرۆشتنه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بوو:

گه‌ر زانیت كڕیاره‌كه‌ت زۆر لێت ڕازیه‌، داوای لێبكه‌ نامه‌یه‌كی فه‌رمیت بۆ ببنوسێت به‌ كلێشه‌ی خۆیانه‌وه‌ و بۆتی مۆر بكه‌ن.

تۆش كاتی گه‌ڕایته‌وه‌ بۆ ئۆفیسه‌كه‌ت، بیخه‌ چوارچێوه‌یێك و هه‌ڵی بواسه‌، له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانیت له‌ سۆشیاڵ میدیاش بڵاوی بكه‌یته‌وه‌، تاوه‌كو گه‌ر كڕیارێك سه‌ردانی ئۆفیسه‌كه‌تی كرد، به‌ بینینی ئه‌مه‌ زیاتر متمانه‌ت پێ بكات.

 

 

 

Tagged : / /

فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو-به‌شی چوارده‌یه‌م: داخستنی فرۆشتن ٣

له‌ بابه‌تی فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو(مندوب) به‌شی چوارده‌یه‌م كۆتا قۆناغی داخستنی فرۆشتن چه‌ند خاڵێكی تر باس ده‌كه‌ین كه‌وا گرینگترین دوا قۆناغه‌ له‌ به‌ده‌ست هێنانی پاره‌ی كڕیار و ڕازی كردنیشی له‌هه‌مان كاتدا.

٨٢- چاوه‌ڕێی به‌ڵێ له‌ كڕیار بكه‌ له‌ سه‌ره‌تا نه‌وه‌ك ئیمزا:

زۆربه‌ی جار ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌هه‌مان دانیشتنی داخستندا كارێكی ئه‌سته‌م ده‌بێت و ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی كڕیاره‌كه‌ش.

بۆیه‌ وریابه‌ له‌م خاڵه‌ و زۆر پێداگر مه‌به‌ له‌سه‌ر گرێبه‌ست گه‌ر زانیت كڕیاره‌كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نیه‌ یاخود پێویستی به‌ ڕاوێژ هه‌یه‌.

گرینگترین خاڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ فرۆشتنه‌كه‌ دابخه‌یت و یه‌ك ئۆكه‌ی واته‌ به‌ڵێ ی كۆتایی له‌ كڕیاره‌كه‌ وه‌ربگریت.

چونكه‌ ئیمزاكردن پڕۆسه‌یه‌كی ڕه‌سمیه‌ و ڕه‌نگه‌ ئاماده‌كاری بوێت ، به‌ڵام  ووریابه‌ له‌وه‌ی نه‌كه‌یت به‌بێ ڕازیكردنی كڕیار و داخستنی فرۆشتنه‌كه‌ دانیشتنه‌كه‌ جێ بهێڵیت.

 

٨٣-فۆڕمی ئۆفه‌ره‌كه‌ت به‌جێ بهێڵه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر كڕیاڕ ڕازیش نه‌بوو:

هه‌ركات جۆری فرۆشتنه‌كه‌ت له‌ڕێگای كه‌ته‌لۆگ یاخود فۆڕمی ئۆفه‌ره‌وه‌ بوو، له‌لای هه‌ر كڕیارێك به‌جێی بهێڵه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌شیان جارێ نا یان، نامه‌وێت یانیش پێویستیمه‌ به‌ بڕیاری سه‌رووی خۆم هه‌یه‌

چونكه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ڕای بگۆڕێت و بیه‌وێت ده‌رباره‌ی ئۆفه‌ره‌كه‌ت بخوێنێته‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ ڕای بگۆڕێت.

 

٨٤-كه‌متر به‌ڵێن بده‌ و زۆرتر ببه‌خشه‌:

هه‌وڵ بده‌ له‌كاتی ڕازیكردنی كڕیار بۆ كڕینی كاڵا و به‌رهه‌مه‌كه‌ت، كه‌مترین به‌ڵێنت به‌ كڕیاره‌كه‌ت دابێت و ڕه‌چاوی حاله‌تی نه‌خوازراو بكه‌، وه‌ك: مه‌ڵێ له‌كه‌مترین كاتدا، باشترین خزمه‌تت ده‌كه‌ین و تا هه‌تایه‌ خزمه‌تگوزاری به‌خۆڕایی ده‌بێت و هه‌ركاتێك تێلت كرد سه‌پۆرتت ده‌كه‌ین و ده‌گه‌ینه‌ لات یاخود بۆت ده‌گۆڕین هه‌تا ئه‌گه‌ر خۆشی وابێت.

هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ به‌دیاری كراوی به‌ كڕیاره‌كه‌ت بده‌، تاوه‌كو گومانت لێ نه‌كات و فرۆشتنه‌كه‌ت تێك نه‌چێت.

وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ده‌بێت خاڵێكی به‌هێزی تۆ كه‌ دوای فرۆشتنه‌كه‌ت، ئه‌وخزمه‌تانه‌ی به‌ زیاده‌وه‌ پێشكه‌ش بكه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌وا كڕیاره‌كه‌ متمانه‌یه‌كی زیاتری پێت هه‌بێت و به‌رده‌وام بێت له‌داهاتوو له‌گه‌ڵت كاربكات.

 

٨٥-خزمه‌تگوزاری زیاده‌ی پێشكه‌ش بكه‌:

هه‌میشه‌ كڕیار هه‌ست ده‌كات پاره‌یه‌كی زیادی به‌ شته‌كان داوه‌ كه‌ كڕیویه‌تی، بیر له‌ دوایین كڕینی خۆشت بكه‌ره‌وه‌ هه‌مان هه‌ستت هه‌یه‌.

بۆیه‌ گه‌ر كڕیاره‌كه‌ت ڕازی بوو به‌ كڕینه‌كه‌، دڵی خۆش بكه‌ به‌ خزمه‌تگوزاری خۆڕایی زێده‌، وه‌كو: گه‌یاندنی به‌خۆڕایی، یان پارچه‌یه‌كی بچوك دیاری، یاخود له‌ به‌رگێكی جیاواز بۆی بنێره‌.

ئه‌گه‌ر فرۆشتنه‌كه‌شت له‌ڕووی بازرگانی بوو، واتا شتی گه‌وره‌ یاخود جومله‌، ده‌توانی خزمه‌تگوزاری كارگۆ و گه‌یاندنی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ ناوه‌وه‌ بۆ ئه‌نجام بده‌یت.

یاخود باركردن و گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆبێت.

یانیش لۆگۆی خۆی بۆ بخه‌یته‌ سه‌ر كارتۆنه‌كه‌.

هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌ دڵی كڕیاره‌كه‌ خۆش ده‌كات و بیر له‌وه‌ ناكاته‌وه‌ كه‌وا پاره‌یه‌كی زیاتری به‌ كاڵاكه‌ دابێت و گه‌ر واش هه‌ست بكات، له‌به‌ر ئه‌و خزمه‌تانه‌ له‌بیری ده‌چێت.

 

٨٦-كڕیاره‌كه‌ت دڵنیا بكه‌ره‌وه‌ له‌وه‌ی بڕیارێكی دروستی داوه‌:

هه‌ركات كڕیار گه‌یشته‌ گرێبه‌ست، له‌دوای كڕین و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست، ده‌ستخۆشی له‌ كڕیاره‌كه‌ت بكه‌ و پێی بڵێ كه‌ كارێكی ڕاستی ئه‌نجامداوه‌ وبه‌شێوازێكی پڕۆفیشناڵانه‌ شوێنه‌كه‌ جێ بهێڵه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ دواتر دێیته‌وه‌ و سه‌ری لێ ده‌ده‌یت وه‌ك هاوڕێیێك، نه‌وه‌ك وا تێبگات كه‌ تۆ پاره‌كه‌ی ئه‌وت برد و حه‌ز ده‌كه‌یت زوو بۆی ده‌رچیت وه‌ك چه‌ته‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی نه‌تگرێت.

ئه‌و خاڵه‌ ڕه‌چاو بكه‌ به‌ ووردی و جێبه‌جێی بكه‌.

 

Tagged : / /

وانه‌یه‌كی ژیان بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ند بن

به‌ر له‌ نزیكه‌ی ٣٠ ساڵ ، بۆكسێنه‌ری جیهانی ‘مارك تایسۆن’ هه‌ڵستا به‌ به‌كرێگرتنی ‘دۆناڵد تڕامپ’ وه‌ك ڕاوێژكاری دارایی تایبه‌تی خۆی.
ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ تڕامپ ده‌ستكورت بوو، به‌ڵام تایسۆن ئه‌وكات ده‌وڵه‌مه‌ندتر و به‌هێزتر بوو.

ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ :

١-ده‌كرێت ڕۆژێك فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ت ببێته‌ سه‌رۆكت له‌ داهاتوودا یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری تۆ له‌ شوێنێك، بۆیه‌ دادپه‌روه‌ربه‌ و ڕێز له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانت بگره‌.

٢-تایسۆن له‌م دواییانه‌ نزیكه‌ له‌ ئیفلاس هێنان، له‌كاتێكدا یه‌كێك بوو له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین یاریزانه‌كانی جیهان، وه‌ فه‌رمانبه‌ر ترامپیش ئێستا سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌ بێ سنوریه‌كه‌ی ، سه‌رۆكی ووڵاته‌ و فه‌رمانڕه‌وایی هه‌موو جیهان ده‌كات.

بۆیه‌ كات ده‌توانێت هه‌موو شتێك بگۆڕێت، هه‌وڵبده‌ به‌شێك بیت له‌ گۆڕانكاریه‌ ئه‌رێنیه‌كان،

#پاره‌ #ده‌وڵه‌مه‌ندی #دۆناڵد_تڕامپ #تڕامپ #مایك_تایسون

کەسایەتی بیل گەیتس و چیرۆکی سەرکەوتنەکانی

ویلیام هێنری “بیل” گەیتس (William Henry “Bill” Gates) ئەو پیاوەی كە جیهانی گۆڕی بە داهێنانەكانی لە بواری سۆفتوێر و سیستەمدا و بەكاریگەرترین پیاوی سەدەی بیست لەقەڵەم دەدرێت ، خەڵكی ئەمریكایە و لەساڵی 1955 لە شاری سیاتل (Seattle) لە ویلایەتی واشنتن لە دایك بووە لە بنەماڵەیەكی مام ناوەند هەر لە منداڵیەوە خولیایەكی تایبەتی هەبوو بۆ پرۆگرامین سەرەتاكانی بەهرەی هەر لەسەرەتای سیانزە ساڵیەوە دەركەوتووە بەكەسێكی زیرەك و هوشیار ناوی دەركردبوو .

باوكی (William Henry Gates) لەساڵی 1925 لەدایك بووەو ئێستاش لە ژیاندایە پارێزەرەو كاری پارێزەری كردوە لە دایكیشی ناوی (Mary Maxwell Gates) لە ساڵی 1928 دا لە دایك بوەو لە ساڵی 1994 دا كۆچی دوای كردوە لە قوتابخانەیەكدا كاری كردوە ، هەر ئەم دوو كەسەش بەس بوو بۆ ئەوەی بیل كەسێكی دامەزراوبێت لەژیانیدا و ڕێبەرێكی گرنگی دەست كەوتبوو هەتا ڕێگای ژیانی بدۆزێتەوە .

بیل گەیتس (Bill Gates) هەر داهێنەرێك نیە لە پرۆگرام سازیدا بەڵكو كەسایەتیەكی تایبەتی هەیەو لە چەندین  بواری جیاوازدا خزمەتی مرۆڤایەتی دەكات و خاوەنی گەورەترین دەزگای پەروەردەیی و خێرخوازیە و ڕابەرایەتی لەناوبردنی هەندێك جۆری نەخۆشی بۆ ماوەیی دەكات وەك نەخۆشی ئیفلیجی منداڵ ئایدز و مەلاریا .

لەساڵی 1967 وەك لە مێژوی ژیانیدا نوسراوەتەوە بۆ یەكەم جار دەستی داوەتە كۆمپیوتەر لە هۆڵێكی تایبەتی خوێندنگاكەیدا هەر لەو كاتەدا كەسێك كە دووساڵ لەخۆی گەورەترە دەناسێت بەناوی (Paul Allen) لەهەمان خوێندنگەدا دەخوێنێت كە خولیای پرۆگرامین لەهەردوكیاندا پەرە دەسێنێت و پێكەوە دەست دەكەن بەكاركردن لە پرۆگرام سازیدا و هەوێنی ئەم هاوڕێیەتیە خولیای هەردوكیانە بۆ پرۆگرام سازی هەر ئەم دوو كەسە بوو كە بنیاتی مایكرۆسۆفتیان دانا .
billgatespaulallen

بیل گەیتس (Bill Gates) پاش تەواوكردنی قۆناغەكانی خوێندن لە خوێندنگای (Lakeside) كەزۆر سەركەوتوانە توانیبووی ئەم خوێندنە تەواو بكات بەڕێژەیەكی زۆر نایاب كە تەنها دە نمرەی كەم بوو بۆ نمرەی تەواو لە هەموو وانەكانیدا هەربۆیە لە ساڵی 1973 پەیوەندی دەكات بە زانكۆی (Harvard) وە ڕاستەوخۆ وەردەگیرێت بۆ ئەوەی لە بەشی بیرکاریدا بخوێنێت بەڵام پاش ساڵێك خوێندن واز لە زانكۆ دەهێنێت تەنانەت زۆربەی ئەو كاتانەی كەلە زانكۆش بووە هەر خەریكی كاركردن بووە لەسەر كۆمپیوتەرەكانی زانكۆ و ئەوەندە بایەخی بە خوێندنەكەی زانكۆی نەداوە لەم ماوەشدا كە بەردەوام سەرقاڵ بوو بە پرۆژەكانیەوە هاوڕێیەتی لەگەڵ پول ئالان (Paul Allen) نابڕێت پۆڵ ئالانیش لەو كاتەدا لە زانكۆی (Washington State) دەخوێنێت و لەساڵی 1974 دا ئەویش هاوشێوەی (بیل) زانكۆ جێ دەهێڵێت و پاش جێهێشتنی زانكۆ بەسەردانێك دێت بۆلای (Bill Gates) و زانیاری دەبارەی داهێنانێك پێدەدات كە لەو كاتەدا بەرهەم هێنراوە ئەویش كۆمپیوتەرێكە بەناوی (ALTAIR 8800) بۆیە پێشنیار بۆ بیل دەكات كە بەرنامە دروست بكەن بۆ ئەو جۆرە كۆمپیوتەرانەی كە كەسین و هەموو كەسێك دەتوانێت ببێت بەخاوەنی بۆیە دەستدەكەنەوە بەپرۆگرام سازی ، لەو ماوەدا ڕوو دەكەنە كۆمپانیایەك كەلەساڵی 1971 دا بنیات نراوە كورتكراوەكەی (MITS) و پێشنیاری كاریان بۆ دەخەنە بەردەست هەتا بتوانن بەرنامەیان بۆ دروست بكەن و ئەوانیش داوای دوو بەرنامەیان لەم دوو گەنجەكرد و لەماوەی هەشت هەفتەدا هەردوو بەرنامەكەیان بۆ دادەڕێژن ، هەر ئەم كارەش بیرۆكەی دروستكردنی كۆمپانیاكەیان لا گەڵاڵە دەكات و  لەناو ژورێكدا لە زانكۆی هارڤارد بڕیاری دروستكردنی كۆمپانیای (Micro-Soft) دەدەن كە ناوەكەشی (Micro Computer Software) هاتووە   .

كاتێك لەساڵی 1975 دا ناوی كۆمپانیاكەیان ڕاگەیاند بیل و پاول زۆ بە تامەزرۆییەوە دەستیان كرد بە كاركردن و ئامانجی خۆیان لەوەدا دەبینیەوە كە هەموو ماڵێك و هەموو نوسینگەیەك پێویستە كۆمپیوتەرێكی كەسی تێدابێت و دەبێت تەواو ئەم تەكنەلۆژیایە تێكەڵ بە كایەكانی ژیان بكرێت لە ڕاستیدا وەك دەبینین ئێستا وایان كردوە ، پاش ساڵێك لە بڵاوكردنەوەی ناوی كۆمپانیا واتا لە ساڵی 1976 دا ناوەكەیان لە (Micro-Soft) گۆڕی بۆ (Microsoft) و لە ساڵی 1979 دا پاش گەشەكردنی مایكرۆسۆفت بارەگای سەرەكی كۆمپانیاكەیان گواستەوە بۆ واشنتن لەو كاتەدا بیل گەیتس (Bill Gates) تەنها تەمەنی 23 ساڵ بوو لەهەمان كاتتدا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت سەرمایەكەی (2500000$) تێپەڕاندبوو .

بیل گەیتس (Bill Gates) كەسێكی چالاك بووە و بەردەوام لە هەوڵی بەدەستهێنانی باشترین داهێناندا بوو هەر لەم ڕوانگەیەوە توانی پەیمانێك لەگەڵ كۆمپانیای (IBM) ببەستێت هەتا بتوانێت بەرهەمە سۆفتوێرەكانی لەسەر بەگەڕبخرێت ئەم كارەشیان لە پێناو دروستكردنی سیستەمێكی گونجاودا بنیات نا بۆ بەرهەمەكانی (IBM) سەرەتا بە سیستەمی (MS-DOS) كارەكەیان كرد و بەڵام بەشێوەیەكی زۆر پڕبایەخ توانیان یەكەم سیستەمی وێنەیی لە ساڵی 1985 بەناوی (Windows 1.0) لەسەر كۆمپیوتەرەكانی (IBM) دابمەزرێنن كە دوو ساڵ پێشتر بانگەشەی ئەو كارەیان دەكرد و دانگدانەوەیەكی ئێجگار باشی دروستكرد لەو كاتەدا .

bill-gates

بە درێژایی ساڵانی 1975 تا ساڵی 2006 بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ (Bill Gates) سەرۆكی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بوو واتا تەواوی پیشكەوتنەكانی ئەم كۆمپانیایە لەژێر چاودێری ئەودا بەدەست هاتووە و ناوبانگی ئەم كۆمپانیایە و سامانەكەی بەتەواوی دەگەڕێتەوە بۆلێهاتووی (Bill Gates) هەربۆیە پاش ساڵی (2006) دوای ئەوەی كۆمپانیا ڕێڕەوی ڕاستی خۆی وەرگرت ئەم داهێنەرە بلیمەتە وازی لە سەرۆكایەتی كۆمپانیا هێنا بەشێوەی پچر پچر سەردانی ئۆفیسی كۆمپانیاشی دەكرد  زۆربەی كارەكانی خۆی بۆ كەسێك بەجێ هێشتوە بەناویی (Steve Ballmer) كە لەساڵی 1980 وە وەك بەرپرسی ئەندازیارانی پرۆگرام سازی لە مایكرۆسۆفت ئیش دەكات ، بیل گەیتس لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەكانەوە دەستی كردوە بەكاری خێرخوازی و بنیاتنانی چەندین دامەزراوەی فێركردن و  لە ساڵی 2000 دا دامەزراوەیەكی گەورەی بنیات نا كە جگە لە ئەركە پەروەردەییەكەی بۆ بەهاناوە چوونی خەڵكی برسی و نەخۆش دروستی كردبوو بەناوی (Bill & Melinda Gates Foundation) كە لە ئێستاشدا بە تەواوی خۆی یەكلایی كردوەتەوە لەم كارەدا زۆربەی كاتەكانی ژیانی خۆی تەرخان كردوە بۆ ئەم كارە لەگەڵ هاوسەرەكیدا ئەم كارە دەكەن ، (Bill Gates) لەساڵی 1994 دا ژیانی هاوبەشی لەگەڵ (Melinda Gates) پێكهێناوەو خاوەنی سێ منداڵن ، ئەم دامەزراوەیە لە ساڵی 2006 دا بەهاوكاری سەرمایەداری بەناوبان كە ڕێزبەندی سێیەم دەوڵەمەندی جیهانی پێدراوە ناوی (Warren Edward Buffett) ڕووبەری كارەكانی بەتەواوی فراوانكردوەو چەندین بەرانبەر لەجاران خزمەتگوزاری مرۆیی پێشكەش دەكات چونكە ئەم پیاوە بەشێكی زۆری لە سەرمایەكەی بەخشیە ئەم دامەزراوەیە .

بیل گەیتس (Bill Gates) تا ساڵی 2008 وەك سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی مایكرۆسۆفت كاری كردوە بەڵام بەپێ ی كات و تا ساڵی 2014 بەتەواوی وازی لە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هێناوە وەك بەرێوەبەر بەهیچ جۆرێك هیچ پۆستێكی نیە تێیدا لەگەڵ ئەوەشدا لەسەدا حەفتا بەرەو سەرەوەی پشكەكانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت خاوەندارێتیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ بیل گەیتس و هەرپێشكەوتنێكی بازرگانی كەلەم كۆمپانیایەدا بێتە پیشەوە سوودی یەكەمی بۆ ئەوە .

لەسەرەتای گەشەكردنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتدا كۆمپانیای (IBM) داوای لەهەردوو داهێنەر (Bill Gates) و (Paul Allen) كە لەژێر ڕاسپاردەكانی ئەواندا كاربكەن لە پێناوی بەدیهێنانی سیستەمێكدا كە كۆمپیوتەرەكانی خۆی پێ پرۆگرام ڕێژبكات و بۆئەم مەبەستە پارەیەكی ئێجگار زۆری خستە بەردەستیان بەڵام بەمە رازی نەبوون و پێیان باشبوو سەربەخۆ كاربكەن و خۆیان كار لەسەر دروستكردنی بەرنامەو سیستەم بكەن و دواتر پێیان بفرۆشنەوە هەر لەم كاتەدا هەوڵی كڕینی سیستەمێك بە ناوی (86-DOS) لە كۆمپانیای Seattle Computer Products (SCP) سەریگرت و لەژێرناوی (MS-DOS) دەستیان كرد بەگەشەپێدان و بڵاوكردنەوەی ، نرخی سەرچاوەكانی كۆدەكانی ئەم سیستەمە (250000$) بوو .

بیل گیتس (Bill Gates) بەكەسێكی زۆر جدی و توند لەسەرەتای بنیات نانی مایكرۆسۆفتدا ناوی دەركردبوو بەجۆرێك زۆربەی جار بەسەر فەرمانبەرەكانیدا هاواری كردوەو داوای كاری زیاتری دەكرد لێ یان بەردەوام خۆشی لە كاردابووە و زۆربەی جار پیتزای ساردی خواردوە لەبەر سەرقاڵی بەكارەكانیەوە لەكاتێكدا ژمارەی كارمەندەكانی لە 13 تێپەڕی نەكردبوو سامانی یەك ملیۆن دۆلاری دەستەبەركردبوو .

وێزگەكانی ژیانی بیل گیتس (Bill Gates) بەكورتی :

یەكەم :

لەسەرەتای سیانزە ساڵیدا كاتێك دەستی گەیشت بەكۆمپیوتەر وەك حەزێك زیادەڕۆی لەبەكارهێناندا كردوو یەكەم كاری تێكدەرانەی ئەنجامداوە بە هاككردنی سیستەمی ناوی خوێندكارانی هاوپۆلەكانی و بەهۆی ئەم كارەوە لەسەر دووبارە كردنەوەی رەفتارەكەی بەكارهێنانی كۆمپیوتەری لێ قەدەغەكرا لەوێ .

دووەم :

لەسەرەتای بنیات نانی ویندۆزەوە هیلاكیەكی لەڕادەبەدەری بەسەردا هاتوە بەتایبەتی كاتێك ماوس بەرهەم هێنرا كارەكەی دوو هێندە گران بوو كە دەبوایە هەم سیستەمێكی وێنەیی بەرهەم بهێنێت و هەم ڕوكاری سیستەمەكەش بكات بەوێنەیی هەربۆیە زیاد 16 سەعات لە ژورەكەیدا ماوەتەوە بێ پشوو وەرگرتن كاری كردوە .

سیێەم :

بیل گیتس (Bill Gates) كارێكی كرد تەنها پاش بنیات نانی سیستەمی ویندۆز بە دوو ساڵ مایكرۆسۆفت بباتە ئاستێكەوە كە كاریگەری لەسەر سەرمایەیی وڵات دروست كردبوو لەو كاتەدا ژمارەی كارمەندەكانیشی لە 1200 كارمەند تێپەڕی نەكردبوو .

123201-MLC20287444469_042015-O

چوارەم :

لەو ماوەدا كە لە لوتكەی سەركەوتنەكانی دا بوو توانیویەتی خێزان پێكەوەبنێت لە ڕێكەوتی 1/1/1994 دا زەماوەندی كردوە و یەكێك لە خانوە هەرە گرانبەهاكانی كڕیوە لە واشنتن دا ، هەرلەهەمان ساڵدا ژمارەیەك لە كارەكانی وێنەكێشی بەناوبانگ (یۆناردۆ داڤنشی) كڕی وە كە نرخەكەی دەگاتە زیاتر 30 ملیۆن دۆلار .

پێنجەم :

لەژیانیدا دوو كتێبی زۆر پڕبایەخی نووسیوە یەكەمیان بەناوی ڕێگا بەرەو پێشەوە

(The Road Ahead) لەساڵی 1995 دا بڵاوكرایەوە ، وەكتێبی دووەمی لە ساڵی 1999 دا بەناوی خێرایی لە بیركردنەوەدا (Speed of Thought) ، بەپێ ی ڕۆژنامەی نیورك تایمز و بە پاڵپشتی سایتی ئەمازۆن و ئیبای لە پڕفرۆشترین كتێبەكانی سەدە لەقەڵەم دراوە .

Bills-Best-Books-2014-620x413

شه‌شه‌م :

لەگەڵ ئەوەی زۆرترین جار لە لایەن كۆمپانیای (Apple) هێنراوەتە دادگا بەهۆی كێشەی داهێنانەكانیەوە بەڵام كاتێك كۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی 1996 دا تووشی داڕمان هات ئەو بەبڕە پارەیەكی زۆر هاوكاری كرد هەتا بتوانێت بێتەوە سەر ڕێڕەوی داهێنان و هەندێك كەس پێیان وایە ئەگەر ئەو هاوكاریەی بیل نەبوایە كۆمپانیای ئەپڵ نەدەگەیشت بەم ئاستەی ئێستای .

حه‌وته‌م :

بیل كەسێكی سادەیەو شێوەی ژیانی تارادەیەك مام ناوەندە هەرگیز ژیانی بەراورد ناكرێت بە هاوڕێكانی كە سامانەكەیان نزیكە لێوەی هەربۆیە بەكەسێكی میهرەبان ناوی دەركردوەو چەندین بڕوانامەو دكتۆرای ڕێزلێنانی لە بواری جیاجیادا پێبەخشراوە ، بەم دواییە 210 ملۆن دۆلاری بەخشیە زانكۆی كامریج ، وە بەهۆی ئەو دامەزراوە خێرخوازیانەوە كەلە بواری پەروەردەیی و پزیشكی و خۆراكیدا پیشكەشی دەكات ساڵانە ملیۆنان دۆلار لەسەروەتەكەی دەبەخشێت ، هاوسات هەر چركەیەك كە تێپەڕ دەبێت 250 دۆلار دەچێتە سەر حسابەكەی .

هه‌شته‌م :

بیل گەیتس (Bill Gates) بەهۆی ئەزموومی كاركردنەوە ئەزموونێكی تەواوی لە پلانەكانی سەركەوتندا بەدەستهێناوە بۆیە قسەكانی و وانەكانی بەشێوەیەكی سەرنج ڕاكێش لەلایەن خەڵكیەوە بایەخی پێدەدرێت و دەوترێتەوە وەك حیكمەتێك لەناو كۆڕ و سیمنارەكاندا .

 

سه‌رچاوه‌

تێك ئای

Tagged : / / / /

فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو-به‌شی سیانزده‌یه‌م: داخستنی فرۆشتن ٢

له‌ بابه‌تی  فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو(مندوب) به‌شی سیانزده‌یه‌م درێژه‌ به‌ داخستنی فرۆشتن ده‌ده‌ین.

كاتێك بۆماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له‌گه‌ڵ كڕیار داده‌نیشیت و دوای گفتوگۆیێكی دوور نه‌گه‌یشتیت به‌ داخستنی فرۆشتنه‌كه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ هیچت نه‌كردبێت، چونكه‌ نه‌تتوانی بگه‌یت به‌ پاره‌كه‌ و كاڵاكه‌ش به‌ كڕیاره‌كه‌ت بده‌یت، كه‌ ئه‌مه‌ش ئامانجی فرۆشتنه‌كه‌یه‌.

له‌م خاڵانه‌ ته‌واوكاری خاڵه‌كانی پێشووه‌.

٧٦-داخستن بە نواندن تاقی بکەوە

ئەگەر كۆمپانیاكه‌ت پرێزنتەیشنی ئاماده‌كراوی بۆت دانابێ وە زانیت ناتوانی داخستن بکەی لەبەر ئەوەی بۆتۆ گونجاو نییە «مه‌گه‌ر تۆ کێ ی؟ » (وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ کریارەکەت هه‌ست ده‌كات و ده‌زانێ که قسه‌كان هی تۆ نیه )،

له‌و حاله‌ته‌دا نواندنی داخستن بکه. ئەو جۆرە داخستنه بەکاربێنه ،

پرێزێنتەیشنەکەت وشه بە وشه بلێ ، ئەم رێگایه ترس و پاڵه‌په‌ستۆكه‌ت دەشکێنێ له‌وه‌ی كه‌وا هه‌ڵه‌بكه‌یت و بشله‌ژێیت، وه‌هه‌روه‌ها یارمه‌تیشت ده‌دات ناوه‌ ناوه‌ رابوەستی له‌ قسه‌ ئاماده‌كراوه‌كان و و قسه لەسەر داخستنەکە بکەی به وشەی خۆت،

ئه‌مه‌ش یارمەتی دروست کردنی متمانه دەدا له‌گه‌ڵ كڕیار چونكه‌ تۆ به‌بێ شله‌ژان سووده‌كانی كاڵاكه‌ت ڕوون كرده‌وه‌ و ڕای خۆتت دا. لەگەل ئەم رێگای نواندنه دەتوانی هێزو پلانه هۆشمەندانەییەکەت تێکەڵ بکەی که دەخرێتە ناو پرێزنتەیشنەکەت و پرڕزنته‌یشنێكی بێ كێشه‌ ده‌كه‌یت بۆ كڕیاره‌كه‌ت و داخستنه‌كه‌ به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نیت.

 

٧٧-ته‌حه‌دای كڕیاره‌كه‌ت بكه‌:

دوای ئه‌وه‌ی پریزنته‌یشنه‌كه‌ت ته‌واوكرد بۆ كڕیاره‌كه‌ت و گه‌یشتیته‌ قۆناغی داخستن، كڕیاره‌كه‌ت بخه‌ بارودۆخێكه‌وه‌ كه‌وا جۆرێك له‌ ته‌حه‌دای تێدابێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا تێی بگه‌یه‌نیت ئه‌و ناتوانێت بڕیار بدات، یاخود بڕیار به‌ده‌ستی ئه‌و نیه‌، یاخود ئه‌و له‌ شته‌كه‌ باش نازانێت، یاخود ئاستی دارایی لاوازه‌.

ئه‌مه‌ وا له‌ كڕیار ده‌كات بكه‌وێته‌ دۆخێكی ده‌روونی و په‌له‌ بكات له‌ بڕیاردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه‌وا ئه‌و وا نیه‌ و كڕینه‌كه‌ ئه‌نجام بدات.

 

٧٨-بەکارهێنانی تەکنیکی پرسیاری چارەسەری دەروونی:

ئه‌م ته‌كنیكه‌ یەکێکه لە ئاسانترین رێگاکانی روون کردنەوەی بابەتەکان له کرداری فرۆشتن.

سەرەرای ئەوەش ئەو تەکنیکه وا لە کریارەکەت دەکا داخستن ئەنجام بدات. جا ئەمە چۆن ئەنجام دەدرێت؟

لە کۆتایی قسەکانی کریارەکەت هەندێ لە وشەکانی کۆتایی بە پرسیارەوە دووبارە دەکەیتەوە، بۆ نمونه :- -من هەست ناکەم ئەم قاتە گونجاو بێ ! +گونجاو بێ ؟ -بەلێ ئەوە زۆر تەسکه لە کەمەرم. +لە کەمەرت ؟ بەم جۆره تەکنیکی پرسیاری چارەسەری دەروونی کاریگەری دەبێ و ئاسانه لە بەکارھێنانی، چونكه‌ ئه‌مه‌ وا له‌ كڕیار ده‌كات كه‌وا به‌ بیركردنه‌وه‌كه‌ی خۆی دابچێته‌وه‌ و خۆی له‌ناخی خۆیدا چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه‌.

بەڵام سەرەتا ئەم تەکنیکە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت تاقی بکەوە تاکو لێی رابێی لەگەڵ کریارەکەت بە ئاسوودەیی بەکاری بێنی.

 

٧٩-چاره‌سه‌ری بیانووی نرخ گرانی بكه‌ به‌ م ووته‌یه‌:

بیانووی نه‌كڕینی كڕیار كاتێك ده‌رباره‌ی نرخ گرانی بوو، یه‌كێك له‌ ناخۆشترین كاته‌كانی فرۆشیاره‌، وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ قورسترین بیانووه‌كان كه‌ كڕیار به‌كاری ده‌هێنێت بۆ نه‌كڕین.

نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئینگلیزی ‘جۆن ڕوكسن’ ده‌ڵێت:

`ژیرانه‌ نیه‌ كه‌ نرخێكی زۆر به‌ شتێك بده‌یت، به‌ڵام له‌وه‌ش ناژیرانه‌تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نرخێكی زۆر كه‌می پێ بده‌یت، چونكه‌ كاتێك كه‌ زۆر كه‌م به‌ شتێك ده‌ده‌یت ئه‌وا هه‌موو پاره‌كه‌ت له‌ده‌ست داوه‌، به‌ڵام كاتێك زۆر به‌ شتێك ده‌ده‌یت، كه‌مێكی پاره‌كه‌ت له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شته‌ گرانبه‌هاكه‌ ئه‌و كاره‌ت بۆ ده‌كات كه‌وا پاره‌كه‌ت بۆی خه‌رچ كردووه‌.

له‌ جیهانی بازرگانی و بزنسدا، ئه‌و قسه‌یه‌ ته‌نها خه‌یاڵ و بیرۆكه‌یه‌ گه‌ر بته‌وێت شتێكی زۆر باش به‌ پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م بكڕیت`

ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ڕێگایێكی تر بۆ داخستنی فرۆشتنه‌كه‌ت كاتێك كڕیار كێشه‌ی له‌سه‌ر نرخ هه‌یه‌.

 

٨٠-هه‌میشه‌ بۆ وه‌ڵامی بیانووه‌كانی كڕیار ، زانیاری نوێ به‌كار بێنه‌:

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری دووباره‌ كڕیار بێزار ناكات، شێتیه‌ گه‌ر بته‌وێ به‌ هه‌مان ئه‌و قسانه‌ی پێشوو بیانووی ببڕیت، چونكه‌ خۆی ئه‌م قسانه‌ت بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌و بیانووانه‌.

بۆیه‌ كاتێك كڕیار كه‌وته‌ بیانوو هێنانه‌وه‌، تۆ هه‌وڵ بده‌ قسه‌ی تازه‌ی بۆ بكه‌یت، زانیاری تازه‌ی بۆ بخه‌ ڕوو ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ت و بازاڕی تازه‌.

ڕه‌نگه‌ له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌ تازه‌یه‌شت بیانووی تازه‌ هه‌بێت، ئاساییه‌، به‌مه‌ ده‌گه‌یته‌ مه‌به‌ستی پشت بیانووه‌كه‌ی، ئه‌وكات تێده‌گه‌یت كه‌ هۆكاری بیانووه‌كانی چین و تۆش گه‌ر توانیت هۆكاره‌كه‌ی بۆ چاره‌بكه‌یت، ئه‌وكاته‌ فرۆشتنه‌كه‌ت ئه‌نجام داوه‌.

 

٨١-به‌ پڕۆفیشناڵانه‌ و خۆگری بمێنه‌وه‌ هه‌تا دوای قبوڵ نه‌كردنیش:

لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ %٤٤ ی فرۆشیار و مه‌ندوبه‌كان له‌كاتی یه‌كه‌م نای كڕیار سارد ده‌بنه‌وه‌ و واز ده‌هێنن.

وه‌ هه‌روه‌ها %٢٢  ش له‌ دوای دووه‌م نا واز ده‌هێنن.

وه‌ %١٤ ته‌نها دوای سێیه‌م نا.

و له‌ %١٢ له‌دوای چواره‌م نا.

ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ %٦٠ی كڕیاره‌كان تاوه‌كو چوار جار ده‌ڵێن نا

ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ته‌نها %٨ی فرۆشیاره‌كان %٦٠ ی فرۆشتنه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

سه‌یره‌ وانیه‌؟!

به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕاستیه‌كه‌یه‌، سه‌یری خۆت بكه‌ بزانه‌ تۆ ئه‌م خاڵه‌ت تێدا هه‌بووه‌ پێش ئێستا؟ وه‌ بووه‌ كڕیارێك تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ بڵێت نا و تۆش ڕازیت كردبێت؟

 

 

 

ڕابه‌ر كه‌ریم

ئه‌ندازیاری پڕۆگرامسازی و خاوه‌نی كۆمپانیای جیاساز

كۆمپانیای جیاساز بۆ خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری ته‌كنه‌لۆجی

 

بابه‌تی پێشوو

فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو(مندوب)-به‌شی دوازده‌هه‌م: داخستنی فرۆشتن

Tagged : / /